www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٦/٨/١٣    

AVG Free Edition، دژه‌ڤایرۆسی خۆڕایی


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی
بۆ AVG؟
داگرتن
كاركردن


پێشه‌كی
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م (دژه‌ڤایرۆس Antivirus) ـێكی خۆڕایی شی بكه‌مه‌وه‌، كه‌ پرۆگرامێكی زۆر چاكه‌ و ئاستێكی باشی هه‌یه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كان و له‌ناوبردنیان. ئه‌و دژه‌ڤایرۆسه‌ ناوی AVG Free Edition ـه‌ كه‌ وه‌شانی خۆڕاییی ئه‌و پرۆگرامه‌یه‌.

بۆ AVG؟
زۆر كه‌س ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست پرۆگرامه‌كانی دژه‌ڤایرۆسه‌وه‌، هه‌ر یه‌كه ‌و به‌ بیانوویه‌ك، زۆر كه‌س هه‌یه‌ ده‌ڵی كه‌ Norton و Mcafee و چه‌ند پرۆگرامی دیكه‌ش كه‌ كۆمپیوته‌ر خاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و توانای پاراستنی باشیان نییه‌.
له‌وانه‌یه‌ ڕاست بێ، له‌وانه‌ش ڕاست نه‌بێ.
ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سه ‌و له‌ شوێن خۆیه‌وه‌ بڕیار بدات كه‌ فڵان پرۆگرام چاكتره‌ له‌وی دیكه‌، شتێكی چاك نییه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌كارهێنه‌رێكی ئاساییی كۆمپیوته‌ر بێت و نه‌ك تاقیكه‌ره‌وه‌ی پرۆگرام.
باشترین سه‌رچاوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی دژه‌ڤایرۆسێك كه‌ كۆمپیوته‌ر بپارێزێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بابه‌تی جۆراوجۆر و زانستی سه‌باره‌ت به‌و پرۆگرامانه‌ بخوێنێته‌وه‌ و باشتر بیانناسی كه‌ چ جۆره‌ ته‌كنیكێك به‌كار ده‌به‌ن له‌ ماوه‌ی كاركردنیاندا.
بۆ نموونه‌ وێبگه‌ی TopTenReviews تاقیكارییه‌كی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و تاقیكارییه‌دا Bitdefender پله‌ی یه‌كه‌م و دواتر PC-Cillin و AVG Pro پله‌ی دووه‌م و سێیه‌میان وه‌ده‌ست هێناوه‌.
به‌سه‌رچاوه‌دانانی له‌و جۆره‌ وێبگانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی دژه‌ڤایرۆسێكی چاك، هه‌نگاوێكی دروسته‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆت وه‌ك به‌كارهێنه‌ری ئاساییی كۆمپیوته‌ر ڕازی بیت له‌ده‌ست كاركردنی پرۆگرامه‌كه‌ و، وا هه‌ست بكه‌یت كه‌ ده‌تپارێزێ.
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌ كورتی تیشك بخه‌مه‌ سه‌ر وه‌شانی خۆراییی پرۆگرامی دژه‌ڤایرۆسی AVG.
ئه‌و پرۆگرامه‌ له‌ هه‌موو تاقیكاری و ڕاپۆرته‌كانی Virus Bulletin هه‌موو كات (١٠٠٪)سه‌ركه‌وتوو بووه‌.
Virus Bulletin ناوه‌ندێكی بایه‌خده‌ره‌ به‌ دنیای ڤایرۆسه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی دژه‌ڤایرۆس.

داگرتن
بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت له‌وه‌ی كه‌ دواترین وه‌شان داده‌گری، باشتر وایه‌ بچیته‌ ماڵپه‌ڕی وه‌شانی خۆڕایی له‌ڕێی ئه‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌:

ماڵپه‌ڕی وه‌شانی خۆڕایی AVG


www.zkurd.org


كاركردن
پرۆگرامه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكار له‌ ماوه‌ی كاتی دامه‌زراندنیدا ویستیاری نوێكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی زانیاریی ڤایرۆسه‌كان ده‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌و كرداره‌ ڕازی به‌ و بنكه‌ی زانیاری نوێ بكه‌وه‌.
پاش ته‌واوكردنی دامه‌زراندن به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكار ده‌ست به‌كار ده‌بێت و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ده‌پارێزێ.
هه‌ندێ خاڵ و پێناسه‌كانیان:

www.zkurd.org


١ـ سه‌نته‌ری تاقیكردنه‌وه‌، له‌و به‌شه‌دا ده‌توانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تاقی كه‌یه‌وه‌ كه‌ ئایا ڤایرۆسی تێدایه‌ یان نه‌.
٢ـ یارمه‌تیی پرۆگرامه‌كه‌.
٣ـ گه‌ڕان به‌ دوای نوێكاری بۆ پرۆگرامه‌كه‌، گرنگترین نوێكاری كه‌ ده‌بێ دابمه‌زرێت، نوێكاریی بنكه‌ی زانیاریی ڤایرۆسه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕۆكی پرۆگرامه‌كه‌ كه‌ له‌ بۆ پشكنین (check چێككردن)ـی كۆمپیوته‌ر به‌كاری ده‌بات.
٤ـ له‌م به‌شه‌دا، ژێربه‌شه‌كانی پرۆگرامه‌كه‌ ڕیز كراون، بۆ نموونه‌ به‌شی پاراستنی ده‌ستبه‌جێ و چێككردنی پۆسته‌ ئه‌له‌كترۆنییه‌كان.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن (شین كردن) ـی هه‌ر به‌شێك له‌ خواره‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ ده‌رده‌كه‌ون.
بۆ نموونه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی به‌شی AVG Resident Shield دا، دووگمه‌ی Properties له‌ خواره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانی گۆڕانكاری بكه‌یت له‌ شێوازی كاری ئه‌و به‌شه‌دا.
كرته‌ بكه‌ سه‌ر Properties.

www.zkurd.org


٥ـ چێككردنی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی نه‌رمه‌دیسك/ Floppy Drivers.
٦ـ چێككردنی په‌ڕگه‌ی پرۆگرامه‌كان، واته‌ چێككردنی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر سیسته‌م دامه‌زراون.
٧ـ چێككردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی پاشه‌كه‌وتكرا و له‌ نێو كۆمپیوته‌ردا.
٨ـ چێككردنی پۆسته‌ ئه‌له‌كترۆنی و پاشكۆكانی.
٩ـ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی چاره‌سه‌ر ناكرێن، واته‌ گه‌ر كیشه‌یه‌ك ڕووی دا و چاره‌سه‌ری ئاساییی خۆی نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بكات، ئه‌وا AVG ته‌كنیكێك به‌كار ده‌بات به‌ ناوی Heuristic، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر و به‌بێ زیانگه‌یاندن به‌ كۆمپیوته‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.
١٠ـ داخستنی په‌نجه‌ره‌ی چێككردن پاش ته‌واوبوون.
١١ـ چێككردنی هه‌موو په‌ڕگه‌كان.
١٢ـ چێككردنی په‌ڕگه‌ نه‌ناسراوه‌كان/ بێكۆتاییه‌كان ناچالاك بكرێت.
به‌شی Test Center / سه‌نته‌ری تاقیكردنه‌وه‌.

www.zkurd.org


١٣ـ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی سه‌ره‌كیی پرۆگرامه‌كه‌، واته‌ Control Center.
١٤ـ بنكه‌ی زانیاریی ڤایرۆسه‌ دۆزراوه‌ و به‌ستراوه‌كانی نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت. هه‌موو ئه‌و ڤایرۆس و په‌ڕگه‌ زیانبه‌خشانه‌ی كه‌ له‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا بدۆزرێته‌وه‌ له‌و به‌شه‌دا تۆمار ده‌كرێت و زانیاریی پێویست سه‌باره‌ت به‌و په‌ڕگانه‌ ده‌رده‌كه‌ون.
١٥ـ به‌شی پرۆگرامكردن، له‌و به‌شه‌دا ده‌توانی پرۆگرامه‌كه‌ پرۆگرام بكه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێكی تایبه‌ت و له‌ كاتێكی دیاریكراودا.
١٦ـ دروستكردنی دیسكی ڕزگاركردن. له‌ AVG Free Edition دا ده‌توانی دیسكی ڕزگاربوون یان نه‌جاتدا‌ن دروست بكه‌یت. سوودی ئه‌و دیسكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ ڕۆژان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووشی ڤایرۆس بوو و سیسته‌مه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاری نه‌كرد، ئه‌وا ده‌توانی له‌ڕێی MS-DOS / Command Promt ـه‌وه‌ چێكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌یت.
١٧ـ بینینی ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت جێبه‌جێ كراون.
١٨ـ چێككردنی كۆمپیوته‌ر له‌ بۆ ڤایرۆسه‌كان و سڕینه‌وه‌یان، چێككردنی ته‌واوی كۆمپیوته‌ر.
١٨Aـ چێككردنی به‌شێك له‌ كۆمپیوته‌ر، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ خۆت ده‌ته‌وێ بۆ نموونه‌ بوخچه‌یه‌كی دیاریكراو.
١٨Bـ گه‌ڕان به‌ دوای نوێكارییه‌كان و دامه‌زراندیان بۆ پرۆگرامه‌كه‌.
وێنه‌یه‌ك له‌ ئاستی چێككردنی پرۆگرامه‌كه‌ بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.

www.zkurd.org


١٩ـ په‌ڕگه‌ چێككراوه‌كان.
٢٠ـ ڕاگرتنی كاتی.
٢١ـ ڕاگرتن.
٢٢ـ له‌ڕێی ئه‌و نووسراوه‌وه‌ ده‌بینی كه‌ نووسراوه‌ هیچ ڤایرۆس نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
٢٣ـ یان كه‌ په‌ڕگه‌ی تووشبووی دۆزییه‌وه‌، له‌ به‌رانبه‌ر نووسراوه‌ی Infected Objects دا ژماره‌كه‌یان ده‌نووسرێت.
په‌نجه‌ره‌ی ئه‌نجامی چێككردن.

www.zkurd.org


تایبه‌تمه‌ندییه‌ك كه‌ مه‌رجه‌ له‌ هه‌ر پرۆگرامێكی دژه‌ ڤایرۆسدا هه‌بێت، تایبه‌تمه‌ندیی نوێكردنه‌وه‌ی زیندوویه‌ بۆ پرۆگرامه‌كه‌.

www.zkurd.org


له‌ڕێی نوێكردنه‌وه‌ی زیندووه‌وه‌ ده‌توانرێ دواترین چاره‌سه‌ری بۆ نوێترین ڤایرۆسه‌كان دابگیردرێت و كاری دژه‌ڤایرۆس به‌هێزتر بكرێت بۆ پاراستنی سیسته‌م.
به‌ دوو شێواز ده‌كرێ نوێكارییه‌كان بۆ AVG دابمه‌زرێندرێت.
٢٤ـ به‌بیرهاتنه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ ئێستا هه‌ڵیده‌بژێری بۆ نوێكردنه‌وه‌.
٢٥ـ نوێكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌.
٢٦ـ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی په‌ڕگه‌ی نوێكارییه‌ داگیراوه‌كان كه‌ ده‌بێ له‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌وه‌ بێت.


chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠