www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٦/١١/١٢    

    خشته‌ و ده‌قی ستوونی (وۆرد ٢٢)

سه‌ره‌تا
كاتێك له‌ به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرددا كار له‌ چۆنێتی و نووسینی (ده‌ق text)ی لیسته‌یه‌كدا ده‌كه‌ین، ئه‌ركه‌یاریده‌ی (بازده‌ر Tabkey) یاخود ئه‌و به‌شه‌پڕۆگرامه‌ی به‌ (خشته‌ Table) ناو ده‌برێت، به‌كارده‌هێنین. (خشته‌) له‌ كۆمه‌ڵه‌ (خانه‌هێڵی ستوونی و ئاسۆیی columns and rows) پێك دێت، كه‌ زانیاریی خواستراوی تێدا پۆلێن و ڕیز ده‌كرێت.

ڕێگا
• ئاسانترین ڕێگا بۆ دروستكردنی (خشته‌)‌، (کرته click) كردنه‌ له‌ دوگمه‌/وێنۆچكه‌ی (خشته‌ Table) له‌سه‌ر (هێڵی لیسته Menurow) له‌ دۆخی (پێوانه‌یی standard) سه‌رووی ڕووكاری به‌رنامه‌كه‌دا:

وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت، له‌وێ ده‌توانین چه‌ند ڕیز خانه‌ی ستوونی و ئاسۆییمان پێویست بێ دیاری بكه‌ین. دیاره‌ هه‌ریه‌ك له‌و چوارگۆشانه‌ خانه‌یه‌كه‌ له‌ خشته‌كه‌ و هه‌ر (خانه‌ cell)یه‌كیش هێمایه‌كی (شاردراوه Hide)‌ی له‌خۆ گرتووه‌، به‌ چالاككردنی دوگمه‌ی پیشاندان و شاردنه‌وه‌، هێماكان له‌ خشته‌دا ده‌رده‌كه‌ون.
• جگه‌ له‌م ڕێگایه‌ش، بۆ چێكردنی خشته‌ ده‌توانین بچینه (Table) (Table Insert) و له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌ی ڕیزه‌ ستوونی و ئاسۆییه‌كانی خشته‌كه‌ دیاری بكه‌ین و به‌ كرته‌كردنی (Ok) خشته‌كه‌ دروست بكه‌ین.

ڕاهێنان
١. به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد ده‌كه‌ینه‌وه‌، ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ما‌ن له‌ ناوه‌ڕاستی (به‌ڵگه‌نامه‌ document)‌دا ده‌نووسین و كرته‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی(Enter)ی (ته‌خته‌كلیل keyboard)ه‌كه‌ ئه‌كه‌ین، پاشان خشته‌یه‌ك به‌ سێ خانه‌ڕیزی ستوونی و پێنج خانه‌ به‌ ڕیزی ئاسۆیی چێ ده‌كه‌ین.

٢. به‌م شێوه‌یه‌ی له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت زانیارییه‌كان له‌ خانه‌كانی خشته‌كه‌دا تۆمار ده‌كه‌ین و بۆ گواستنه‌وه‌ی (ئاماژه‌كه‌ر Marker) له‌ خانه‌كانی خشته‌كه‌دا، (بازده‌ر Tabkey)ی سه‌ر ته‌خه‌كلیله‌كه‌ یاخوت دوگمه‌ی پیله‌كانی (ته‌خته‌كلیله‌كه‌ به‌كار ده‌هێنین:

٣. بۆ زیادكردنی ڕیزێك له‌ خشته‌‌كه‌، (ئاماژه‌كه‌ر Marker) له‌ (خانه‌ cell)‌ی كۆتاییی خشته‌كه‌دا ده‌چه‌سپێنین و (TAB)ی سه‌ر ته‌خته‌كلیله‌كه‌ داده‌گرین‌.

٤. ده‌توانین پاش (نیشانه‌كردن select)ی خشته‌كه‌ بچینه‌ (Table) (Sort... Text) ڕیزبوونی ناوه‌كان به‌پێی ئه‌لفوبێ دیاری بكه‌ین، یاخود بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ڕیزبوونی ژماره‌ له‌ گه‌وره‌وه‌ بۆ بچووك و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌!

٥. هه‌روه‌ها ده‌توانین له‌ (Table) (Table AutoFormat)، (شێواز style) ی جیاوازی (خشته‌) هه‌ڵبژێرین.

٦. به‌ چالاككردنی ئامرازی (خشته‌كان و سنوور/چوارچێوه‌كان Tables and Borders) له‌ ڕێی (View) (Toolbars) (Tables and borders) ده‌توانین زۆر كاری وه‌ك ڕه‌نگكردن و بینراوی و شاردراوه‌ییی هێڵه‌كان و ته‌سكی و پانیی خانه‌كان بكه‌ین و بڕیار له‌سه‌ر‌ چۆنێتیی خشته‌كه‌ بده‌ین.

٧. پاش (پاشه‌که‌وت save) كردن، به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ داده‌خه‌ین!


chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠