www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٧/٣/٢٥    

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ندێ كۆمپانیای ئایتی(٣)


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
به‌شگه‌ی كۆمپاك Compaq
به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپاك
كۆمپانیای SAP
به‌رهه‌مه‌كانی SAP





به‌شگه‌ی كۆمپاك Compaq
كۆمپاك، به‌شگه‌ی به‌رهه‌مهێنی بژمێری ئه‌لیكترۆنی له‌ ساڵی (١٩٨٢)، له‌لایه‌ن Rod Canion رۆن كانیون, Jim Harris جیم هاریس و Bill Murto بیڵ مورتۆ دامه‌زرا و، ساڵی (٢٠٠٢)كۆمپانیای Hewlett-Packard كۆمپانیای كۆمپاكی كڕییه‌وه‌. له‌ وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا تاكوو ئه‌مڕۆش جۆری Notebook به‌ناوی كۆمپاكه‌وه‌ ناوزه‌ند ده‌كرێت.


www.zkurd.org


هه‌رسێ دامه‌زرێنه‌ری كۆمپاك، به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی نیمچه‌گه‌یه‌نه‌ری Texas Instruments بوون و، یه‌كی به‌ بڕی هه‌زار دۆلار سه‌رمایه،‌ به‌شداری بنیاتنانی كۆمپاكیان كرد. سه‌رمایه‌ی ده‌ستپێك له‌لایه‌ن دوو هاوه‌ڵ Ben بێن و سه‌ڤین رۆسن Sevin Rosen ـه‌وه‌ پێشكه‌ش كرا.


به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپاك
ئاداری ساڵی ١٩٨٣ یه‌كه‌م به‌رهه‌می كۆمپاك خرایه‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ بریتی بوو له‌ "كۆمپیوته‌ری هه‌ڵگرته‌نیی كه‌سی"ی (IBM-PC) كه‌ نرخه‌كه‌ی ٣،٥٩٠ دۆلاری ئه‌مریكایی بوو. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری IBM-Compatible PC بوو كه‌ كێشه‌كه‌ی ٢٠ كیلۆونیو بوو.
كۆمپاك و كۆمپانیاكانی تری به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر ده‌بوو مۆڵه‌تی مایكرۆسۆفت وه‌ربگرن تاكوو سیسته‌می كارپێكردنی دۆس MS-DOS له كۆمپیوته‌ره‌كانیاندا وه‌ك سیسته‌می كارپێكردن دابنێن. بۆیه‌ كۆمپاك تیمێكی دامه‌زراند له‌ ١٥ به‌رنامه‌داڕێژ كه‌ هه‌و‌ڵ بده‌ن IBM-PC-BIOS دابڕێژن به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار. سه‌ركه‌وتنی كۆمپاك له‌م بواره‌دا هانده‌ر بوو بۆ كۆمپانیاكانی تر كه‌ هه‌مان ڕێگه‌ بگرنه‌ به‌ر.

ساڵی ١٩٨٧ یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری كه‌سیی به‌رهه‌م هێنا كه‌ هه‌ڵگری یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری 80386 ـی ئنێڵ Intel بوو. به‌وه‌ش یه‌كه‌م كۆمپیوته‌ری ٣٢ بت هاته‌كایه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری زنجیره‌به‌ستراوی x86 كاری ده‌كرد. كۆمپاك یه‌كێك بوو له‌ گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی پشتیوانیكه‌ری EISA، كه‌ IBM له‌ به‌رهه‌مهێنانی IBM PS/2 په‌ی پێ ده‌برد.
له ‌سه‌ره‌تای ساڵانی(٩٠)ه‌كاندا كۆمپاك هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی به‌رهه‌مه‌كانی دا، به‌مه‌رجێك كاریگه‌ریی نه‌بێت له‌سه‌ر جۆرایه‌تی و چاكیی به‌رهه‌مه‌كانی، زنجیره‌یه‌ك كۆمپیوته‌ری به‌ناوی Presario به‌رهه‌م هێنا كه‌ له‌ ١٩٩٥ دا كه‌ نرخه‌كه‌ی ١٠٠٠ دۆلار تێپه‌ڕی نه‌ده‌كرد، به‌وه‌ش بازاڕێكی فراوانی داگیر كرد. كۆمپاك ویستی نرخه‌كانی له‌ ئاستێكی نزمدا ڕابگرێت، بۆیه‌ یه‌كه‌مین كۆمپانیا بوو كه‌ بڕیاری دا یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ریی كۆمپانیای AMD و Cyrix له ‌به‌رهه‌مهێناندا به‌كار بهێنێت. به‌مه‌ش په‌ستانی خسته‌ سه‌ر كۆمپانیاكانی تری وه‌ك IBM و Packard Bell له‌ بازاڕی كۆمپیوته‌ردا.

ساڵی ١٩٨٧ كۆمپاك كۆمپیوته‌ری جۆری (NonStop)ی كڕی كه‌ ناسراو بوون به‌ بێوه‌ستانیی كاری ڕاژه‌كاره‌كانی.

وێبگه‌: http://www.compaq.com


كۆمپانیای SAP
له‌ شاری مانهایم له‌ ئه‌‌ڵمانیا ساڵی ١٩٧٢ له‌‌لایه‌‌ن پێنج ئه‌‌ندازیاری ناسراوی كۆمپانیای IBM دامه‌‌زراوه‌ .
له‌‌ سه‌‌ره‌‌تادا ئه‌‌م دامه‌‌زراوه‌‌ وه‌‌كوو شیته‌‌ڵكه‌‌ری سیسته‌‌م و په‌‌ره‌‌پێده‌‌رێكی به‌‌رنامه‌‌داڕشتن ناوی ده‌‌ركرد، پاشان گۆڕدرا به‌ سیسته‌‌مه‌‌كان Systems، داوانامه‌‌كان Applications و، به‌‌رهه‌‌مه‌‌كان Products له‌ چاره‌‌سه‌‌ریی دراوه‌‌كاندا "Systems, Applications And Products in Data Processing".

ساڵی ١٩٧٦ ئه‌‌م دامه‌‌زراوه‌‌ ناوی كۆمپانیای (SAP)ی هه‌‌ڵگرت. SAP به‌ گه‌‌وره‌‌ترین كۆمپانیای دروستكه‌‌ری نه‌‌رمه‌‌كاڵا ده‌‌ژمێردرێت له‌‌ ئه‌‌ورووپا و، سێیه‌م گه‌وره‌ترینه‌ له‌ جیهاندا پاش مایكرۆسۆفت و IBM. له‌گه‌ڵیدا SAP فراوانترین بواری داوانامه‌ی بازرگانی و نه‌خشه‌دانانی چاره‌سه‌ری نه‌رمه‌كاڵا پێشكه‌ش ده‌كات.

به‌رهه‌مه‌كانی SAP
SAP گرنگیی دا به‌ به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌كێشیی پێشكه‌وتوو Advanced Planner و پوخته‌كردن، به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ خوازیاره‌كاندا Customer Relationship Management) CRM)، سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی Human Resource Management Systems) HRMS) و، چه‌ندین بواری تری به‌ڕێوه‌بردن و بازرگانیكردن، كه‌ ئه‌مڕۆكه‌ له‌ سیسته‌می نوێی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریدا بنه‌یه‌كی پته‌ویان پێك هێناوه‌.
به‌رنامه‌ ناوداره‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه‌ SAP R/3, NetWeaver كه‌ ڕۆڵێكی گه‌وره‌ ده‌گێڕن له‌ به‌ڕێوه‌بردن و بازرگانیی زیره‌كدا Business Intelligence له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا.


www.zkurd.org



له‌م ساڵانه‌ی ڕابردووه‌دا SAP توانیی بره‌و به‌ كاره‌كانی بدات بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ بچووك و مامناوه‌ندییه‌كانsmall and medium sized enterprises) SME)، به‌هۆی خستنه‌كاری به‌رنامه‌ی وه‌ك SAP Business One و SAP All-in-One.
به‌پێی ئه‌و ئامار و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌‌زار به‌رنامه‌ی SAP دامه‌زرێنراون‌ له‌ زیاتر له‌ ٢٨٠٠٠ كۆمپانیادا، به‌رهه‌مه‌كانی SAP به‌كار ده‌هێنرێن له‌لایه‌ن ١٢ ملیۆن كه‌سه‌وه‌ له‌ ١٢٠ وڵاتی جیاجیادا.
بۆ زیاتر گه‌شه‌دان و پته‌وكردنی بازاڕی خزمه‌تگوزارییه‌كانی، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناسراوی Hewlett-Packard) HP) دا گرێبه‌ستی كردووه‌.

وێبگه‌: http://www.sap.com

سه‌رچاوه: ئینته‌رنێت



chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠