www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Dillshad ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٧/٤/٢٩    

(Baby Web Server) له‌ جیاتی (Microsoft IIS)، بۆ (Windows XP Home Edition)


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی:
ده‌رباره‌ی (Baby Web Server):
دروستكردنی یه‌ك (بوخچه Folder):
چۆنێتیی دامه‌زراندن:
پوخته‌ی ئه‌م وتاره‌:

پێشه‌كی:
ئه‌و وتاره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانهه‌وێ ڕاژه‌كارێكیان هه‌بێ كه (پاڵپشت Support)ی (ASP) بكات.
زۆر له‌وانه‌ی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست به‌ خوێندنی ته‌كنیكی (ASP) ده‌كه‌ن پرسیاری ئه‌وه‌یان لا دروست ده‌بێ، ئاخۆ‌ چۆن ده‌توانم (Microsoft IIS) دابمه‌زرێنم؟ ئاخۆ‌ ده‌توانم (Microsoft IIS) له (Windows XP Home Edition) دابمه‌زرێنم؟ ئاخۆ‌ چی بكه‌م و چۆن بكه‌م؟ ئه‌و پرسیارانه‌ و چه‌ندین پرسیاری تریش كه‌ هه‌موویان پرسیاری به‌جێن زۆر ده‌كرێن. بۆیه‌ له‌م باسه‌دا بۆ وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌ باسی (Baby Web Server) ده‌كه‌ین كه‌ من دڵنیام هه‌تا ئێستا ئاسانترین شێوازه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌ست به‌ خوێندنی (ASP) ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ شاره‌زایییان هه‌یه‌، چوونكه‌ ده‌توانین (Baby Web Server) له‌سه‌ر ته‌نانه‌ت (Windows XP Home Edition)یش به‌كار بێنین.

ده‌رباره‌ی (Baby Web Server):
(Baby Web Server) پرۆگڕامێكه‌ دروست كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ له‌ جیاتیی (Microsoft IIS) به‌‌مه‌به‌ستی هه‌بوونی ڕاژه‌كارێك، كه (پاڵپشتی Support) له (ASP) بكات. به‌كارهێنانی (Baby Web Server)، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ئه‌و پرۆگرامه‌ زۆر ئاسانه‌، قه‌باره‌ی زۆر كه‌مه‌، له (١٠٠) كیلۆبایت كه‌متره‌. هه‌روه‌ها پڕۆگرامه‌كه‌‌ به‌خۆڕایییه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ به‌كارهێنان بێ. ئه‌و به‌سته‌ره‌ ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ داگرتنی ئه‌و پڕۆگرامه: (http://www.pablosoftwaresolutions.com/html/downloads.html) ، كاتێك ئه‌و پرۆگرامه‌ داده‌گرین په‌ڕگه‌كان وه‌ك (Zip) كۆكراونه‌ته‌وه‌.
له‌خواره‌وه‌ باس له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌كارهێنانی ئه‌و پڕۆگرامه‌ ده‌كه‌ین:



دروستكردنی یه‌ك (بوخچه Folder):
سه‌ره‌تا یه‌ك (بوخچه Folder) دروست ده‌كه‌ین، پاشان هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه‌ كه‌ به‌ ته‌كنیكی ئه‌ی ئێس پی دروستیان ده‌كه‌ین، ده‌یانخه‌ینه‌ ناو ئه‌و (بوخچه Folder)یه‌. لێره‌دا ئێمه‌ یه‌ك (بوخچه Folder) به‌ناوی (Zkurd) دروست ده‌كه‌ین.

www.zkurd.org



چۆنێتیی دامه‌زراندن:
له‌دوای دروستكردنی (بوخچه Folder)ی (Zkurd), ئێستا باسی دامه‌زراندنی پڕۆگرمی (Baby Web Server 2.7.2) ده‌كه‌ین. دامه‌زراندنی ئه‌و پڕۆگرامه‌ زۆر ئاسانه‌، ئه‌وه‌ڵ ئه‌و به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ كرته‌ ده‌كه‌ین، پاشان پرۆگرامه‌كه (Baby Web Server 2.7.2) كرته‌ ده‌كه‌ین بۆ داگرتن. له‌ دوای داگرتنی پڕۆگرامه‌كه‌، ئێمه‌ كاتێك پڕۆگرامه‌كه‌مان داگرت، ئه‌و په‌ڕگه (Zip)ه‌ی كه‌ په‌ڕگه‌كانی تێدا بوون كردمانه‌وه‌، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

www.zkurd.org


‌ پاشان دووجار كرته‌مان له‌سه‌ر (babyweb.exe) كرت، ته‌واو پڕۆگرامه‌كه‌ خۆی كه‌وته‌‌ كار. له‌دوای كرته‌كردنی (babyweb.exe) پڕۆگرامه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و ڕاژ‌ه‌كاره‌ به‌كار بێنین سه‌ره‌تا هه‌ندێ كاری دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌‌ده‌ین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و كارانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین:
١- كرته‌ له‌سه‌ر (Settings) ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

www.zkurd.org


٢ـ پاش كرته‌كردنی (Settings) پاشان په‌نجه‌ره‌ی (Settings) ده‌كرێته‌وه‌.


www.zkurd.org


٣- له‌و خانه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ نووسراوه (Web Pages) ئه‌و (بوخچه Folder)یه‌ی له ‌سه‌ره‌وه‌ دروستمان كرد ده‌نووسین، به ‌هه‌مان شێوه،‌ وه‌ك وێنه‌كه‌. له‌ خانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئێمه‌‌ (بوخچه Folder)یه‌كمان هه‌یه‌ به‌ناوی (Zkurd), له‌وێدا هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه‌ی تێدایه‌ كه‌ به‌ ئه‌ی ئێس پی نووسراون.
٤- له‌ خانه‌ی (Default Page) له‌وێ هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك كه‌ خۆمان پێمان خۆش بێ وه‌ك په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا له‌وێدا ده‌نووسین، لێره‌دا مه‌رج نییه‌ په‌ڕه‌یه‌ك بێ كه‌ به‌ ئه‌ی ئێس پی دروست كرابێ.
٥- له‌دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كرته‌ له‌سه‌ر (OK) ده‌كه‌ین.
ئێستا له‌دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ته‌نها ماوه‌ته‌وه (Internet Explorer) بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌م ئه‌دره‌سه‌ بنووسین، (http://localhost).
له‌سه‌ره‌وه‌ له‌ناو (بوخچه Folder)ی (Zkurd)، دوو له‌ په‌ڕه‌كان ئه‌مانه‌ن، ‌ (default.asp) هه‌روه‌ها (Dilshad.asp). بۆیه‌ ده‌توانین ئه‌دره‌سه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌ بنووسین.
(http://localhost/default.asp) هه‌روه‌ها (http://localhost/Dilshad.asp).

پوخته‌ی ئه‌م وتاره‌:
وتاری ئه‌م جاره‌مان ده‌رباره‌ی چۆنێتیی به‌كارهێنانی (baby web server) بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ جیاتیی (Microsoft IIS), ڕاژه‌كارێك له (Windows XP Home Edition)دا دابمه‌زرێنین. ئه‌وه‌ش دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێ (ASP) بخوێنن و ڕاژه‌كارێكیان هه‌بێ.

chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠