www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Amino ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٧/٤/٢٩    

پێكهێنی نیشانه‌كار (labeler component)


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی
labeller component چییه‌؟
چۆنێتیی به‌كارهێنانی
‌پیشاندان(Demo)
ڕووی ئه‌م نموونانه‌(Interface)

پێشه‌كی
لێره‌دا باس له‌ پێکهێن (component)ێك ده‌كه‌م كه‌‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بتوانرێت زۆر به‌ئاسانی ده‌قی كۆنترۆڵه‌كان (نیشانه‌ و دوگمه‌ Label و Button) له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌كان ده‌ستنیشان بكرێت. ئه‌م پێکهێنه‌‌ نه‌ك هه‌ر له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت ده‌قه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، به‌ڵكوو به‌رنامه‌دانه‌ر ده‌توانێت (ئامرازی ئامۆژگاری tooltip) دانێت بۆ هه‌ر ده‌قێك.‌ ئیتر كاتێك خوێنه‌ر مشكه‌كه‌ی خسته‌ سه‌ر هه‌ر ده‌قێك، ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری پیشان ده‌درێت.


labeller component چییه‌؟
(labeller component) تایبه‌ته‌ به‌‌وانه‌ی به‌ (Visual Studio 2.0) پرۆگرام ده‌نووسن و ده‌یانه‌وێت ڕووکاری زمانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ جیا بکه‌نه‌وه له‌ پرۆگرامه‌که‌یان.

له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پێکهێنه‌وه‌ ده‌توانرێت داوانامه،‌ ته‌نها به‌ نووسینی چه‌ن دێڕێك كۆد، له‌ناو پرۆگرامدا به‌ چه‌ند زمان بنووسرێت. ئه‌م پێکهێنه‌ ده‌كرێت به‌كار بهێنرێت بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ (web application و windows application)ه‌كان. هه‌موو ده‌ستكارییه‌ك له‌ناو په‌ڕگه‌ی زماندا ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی په‌ڕگه‌یه‌کی (XML)ه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ هیچ ده‌ستكارییه‌كی كۆده‌كان بکات. ئه‌مه‌ به‌و واتا دێت كه‌ هیچ پێویست ناكات پرۆژه‌كه‌ دیسان (compile) بكرێته‌وه‌.

چۆنێتیی به‌كارهێنانی
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ئه‌م پێکهێنه‌‌ به‌كار ببه‌یت، ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكه‌:

١ـ پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت په‌ڕگه‌یه‌کی (XML) دروست بكه‌یت كه‌ بریتی بێت له‌م سه‌رچاوه‌یه‌‌:


<?xml version="1.0" encoding="utf-8" ?>

<main>
<page pageId="loginPage">

<control controlId="controlid1">
<text></text>
<tooltip></tooltip>
</control>

<control controlId="controlid2">
<text></text>
<tooltip></tooltip>
</control>

<control controlId="controlid3">
<text></text>
<tooltip></tooltip>
</control>
</page>
</main>


pageId: ناوی ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌یه‌‌ كه‌ ده‌ته‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌وه‌ ده‌قه‌‌کان ده‌رکه‌ون.
controlId: ناوی ئه‌و كۆنترۆڵه‌یه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت ده‌قه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ربچێت (lablel یان button).
tooltip: بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌قێك بۆ كۆنترۆلی تایبه‌ت به‌كار ده‌برێت.

نموونه‌یه‌كی په‌ڕگه‌ی (XML):



<?xml version="1.0" encoding="utf-8" ?>
<main>
<page pageId="loginPage">
<control controlId="lblUserName">
<text>به‌کارهێنه‌ر:</text>
<tooltip>ناوه‌که‌ت لێره بنووسه‌!</tooltip>
</control>

<control controlId="lblUserPwd">
<text>تێپه‌ڕه‌وشه‌:</text>
<tooltip>لێره تێپه‌ڕه‌وشه‌که‌ت بنووسه!</tooltip>
</control>

<control controlId="btnLoginIn">
<text>بڕۆ ژووره‌وه</text>
</control>
</page>
</main>


٢. ئاماژه بكه‌ بۆ LabelBuilder


Imports MII.LabelBuilder


٣. نموونه‌یه‌ك (Instance)ی LabelBuilder دروست بكه.


Private _languageGenerator As New LabelBuilder


٤. دوای ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌كی (LabelBuilder)ت دروست كرد، بانگی كرداری (Function)ی (Labler) بكه‌:


_languageGenerator.Labler([ME], [PAGENAME],[XMLPATH])


دیاریكه‌ره‌كان (Parameters)
[ME]: نموونه‌یه‌كی (class)ه‌كه‌ته‌ كه‌ كۆده‌كانتی تێدایه‌.

[PAGENAME]: ناوی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌یه‌ كه‌ده‌قه‌كانی تێدا ده‌گۆڕدرێت.

[XMLPATH]: ناوی ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌یه‌‌ كه‌ ده‌قه‌كانی تێدا ده‌نووسرێت. ئه‌مه‌ دیاریكه‌رێكی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌ (Optional). ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زیاتر له‌ یه‌ك زمانی هه‌بوو، ئه‌وا ئه‌مه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت. ئه‌گینا له‌ (Web.config) ده‌ستنیشانی شوێنی په‌ڕگه‌ی زمانه‌كه‌ بكه‌ به‌م شێوه‌یه‌:


<appSettings>
<add key =\"MIIPATH\" value =\"./ku.xml\"/>
</appSettings>

ئه‌مه‌ كاتێك به‌كار ده‌برێت كه‌ له‌ناو داوانامه‌دا ته‌نها یه‌ك زمان به‌كار ببرێت.

دوای ئه‌و‌ پلانه‌ی سه‌ره‌وه‌ هیچ پێوسیت ناكات ده‌ستكاریی پرۆگرامه‌كه‌ بكه‌یت، به‌ڵكوو ته‌نها ده‌ستكاریی په‌ڕگه‌ی (XML)ه‌كه‌ ده‌كرێت بۆ هه‌ر جۆره گۆڕانكاییه‌ك له‌ بواری ڕێزماندا‌.

‌پیشاندان(Demo)
بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ چۆن به‌كار براون، ئه‌م پیشاندانه‌ دابه‌زێنه:

بۆ (web application):
http://www.zkurd.org/Amino/control/labeller.rar

بۆ (windows application):
http://www.zkurd.org/Amino/control/lb.rar

ڕووی ئه‌م نموونانه‌(Interface)

web

www.zkurd.org


windows

www.zkurd.org


سوپاسی بێپایانی كاك ئه‌میر ده‌كه‌م بۆ پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووسی ئه‌م بابه‌ته‌.

chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠