www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Ary ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٧/٦/٣    

په‌پكه‌ی ڕزگاركردن


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی:
Bart PE له ‌چییه‌وه ‌هاتووه‌‌؟
Bart PE چیه‌؟
زیادكردنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی به‌سوودی ناسراو:

پێشه‌كی:

كۆمپیوته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها ئاوێته‌ی ژیانی مرۆڤ به‌گشتی و به‌كارهێنه‌رانی به‌تایبه‌تی بووه‌، كه‌ كارنه‌كردن و له‌ كه‌ڵككه‌وتنی، ئه‌گه‌ر ئیشوكاری كۆمه‌ڵه‌كه‌سێك ڕانه‌گرێ، ئه‌وا به‌لای كه‌مه‌وه‌ به‌كارهێنه‌رێك، جا نه‌خوازه‌ڵا به‌كارهێنه‌رێك، كه‌ زانیاریی زۆر پێویستی له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌یدا پاشه‌كه‌وت كردبێت، ڕه‌نجه‌ڕۆده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ دروستكردنی CD/DVD كه ‌بتوانرێت لێوه‌یه‌وه‌ پرۆگرامێك بار بكرێت و كاری پێ بكرێت كه ‌توانای خوێندنه‌وه‌ی جۆره‌ فۆرماتی NTFS ی هه‌بێت كه‌زیاتر تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ به‌رهه‌مه‌تازه‌كانی [ Operating System سیسته‌می كارپێكردن] كۆمپانیای مایكرۆسۆفته‌وه‌، كه‌‌ بڵاوترینیا‌ن له‌م كاته‌دا (سه‌رماوه‌ز٢٧٠٦) ویندۆزی ئیكس پی یه‌. به‌كارهێنه‌رانی ویندۆزی ئیكس پی ئه‌گه‌ر كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو بن ئه‌وا تاقیكردنه‌وه‌ی نوێكارییه‌كانی ڕۆژانه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ جا چ به‌رنامه ‌و نه‌رماكاڵای نوێ بێت یاخۆ گۆڕانكاری ده‌كرێت ببنه‌ هۆی دووباره‌ كارنه‌كردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر وه‌ك پێش ده‌ستكاریكردنه‌كه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ر نا‌شاره‌زا بێت ئه‌وا له‌ سایه‌ی مایكرۆسۆفته‌وه‌ هۆ زۆره‌ بۆئه‌وه‌ی جگه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی شین كه‌ ده‌ڵێت سه‌رله‌نوێ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت فۆرمات بكه‌ره‌وه‌ (كه‌ مه‌به‌ست سڕینه‌وه‌ و دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیسته‌می كارپێكردنه‌). ئه‌و پرۆگرامه‌ كه‌ بۆ زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمپیوته‌ر وه‌ك ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕه‌ش وایه‌ ناوی Bart PE یه‌‌.

Bart PE له ‌چییه‌وه ‌هاتووه‌‌؟

Bart ناوی كوڕه‌ داهێنه‌ر و پرۆگرامداڕێژی هۆڵه‌ندییه‌ (Bart Lagerweij ) وه‌PE كورتكراوه‌ی (Preinstallation Environment) ه‌. ئه‌وانه‌ی جگه‌ له‌ به‌كارهێنانی پرۆگرامه‌كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ زیاتر له‌ پرۆگرامه‌كه‌ی Bart تێ بگه‌ن وه‌ ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان هه‌بێت به‌پێی ویسته‌كانیان ده‌ستكاریی بكه‌ن، ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئه‌م پرۆگرامه‌ لێره‌ بكه‌ن:
http://www.nu2.nu/pebuilder

Bart PE چیه‌؟
وه‌ك له‌ پێشه‌كییه‌كه‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی باس كرا پرۆگرامێكه‌، كه‌ ده‌كرێت هه‌موو كه‌س كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت له‌ كاتێكدا سیسته‌می كارپێكردن و پرۆگرامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌ دیسكی ڕه‌قی كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه‌ نه‌كه‌ونه‌ كار. زانیارییه‌كانی ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ به ‌هه‌ر جۆره‌ په‌ڕگه‌یه‌ك پاشه‌كه‌وت كرابن ده‌توانرێت ڕزگار بكرێن له‌ له‌ناوچوون، چونكه‌ Bart PE له‌
CD/DVD یان USB بار ده‌كرێت و ده‌خرێته ‌كار و،‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌و سیسته‌می كارپێكردنه‌وه‌ نییه‌، كه‌ توانای كه‌وتنه‌وه‌ كاری نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی جۆره‌ سیسته‌مێكی كارپێكردنی سه‌ره‌تایییه‌، كه‌ پاڵپشتیی كۆمه‌ڵه‌ پرۆگرامێكی زۆر گرنگی وه‌ك دژه‌ڤایرۆس، نیرۆ، گۆست، ئه‌كرۆبات، وێبگه‌ڕی وه‌ك فایه‌رفۆكس وه‌ پاڵپشتیی ته‌واوی ڕایه‌ڵه ‌و ئینته‌رنێت و هتد ده‌كات. ئه‌وه‌ی لێره‌ شایانی ئاماژه‌یه، ئه‌وه‌یه‌ ‌كه‌ ئه‌م پرۆگرامه‌ به‌رهه‌می مایكرۆسۆفت نییه‌.

ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ دروستكردنی په‌پكه‌ی ڕزگاركردن پێویستن:

١. بوونی په‌پكه یان ته‌واوی په‌ڕگه‌كانی یه‌كێك له‌م سیسته‌می كارپێكردنانه:
٭Windows XP Home Edition كه‌ Service Pack 1 یان به‌ره‌وژووری تێدا بێت.
٭Windows XP Professional كه‌ Service Pack 1 یان به‌ره‌وژووری تێدا بێت.
٭Windows Server 2003, Standard Edition
٭Windows Server 2003, Web Edition
٭Windows Server 2003, Enterprise Edition
٢. بوونی سیسته‌مێكی كارپێكردنی كارایی وه‌ك (Windows 2000/XP/2003 )، چونكه‌ pebuilder.exe له‌ژێر Windows NT4


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌(١)
٢- شیته‌ڵكردنه‌وه‌ی bartpe_zkurd.zip بۆ D: یان C:

www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌(٢)
٣- داگرتن و دامه‌زراندنی تازه‌ترین وه‌شانی بێبه‌رامبه‌ری DeepBurner بۆ سووتاندنی په‌ڕگه ‌و بوخچه‌كان له‌سه‌ر CD یان DVD له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌:
http://www.deepburner.com/download/DeepBurner1.exe

تێبینی: ئه‌و به‌رنامه‌ و نه‌رمه‌كاڵایانه‌ی، كه‌ بێبه‌رامبه‌ر ده‌توانرێن به‌كار بهێنرێن له‌ بوخچه‌ی plugin دا له‌ شوێنی خۆیاندا جێگیر كراون، به‌ڵام هه‌ندێ به‌رنامه‌ی وه‌ك Nero به‌رامبه‌ر به‌ پاره‌ن ده‌بێت به‌جیا بۆ بوخچه‌ی plugin زیاد بكرێن. هه‌ندێ به‌رنامه‌ی به‌ربڵاو هه‌ن، كه‌ زۆر به‌ كار ده‌هێنرێن وه‌ك Firefox، Ghost وه‌ Putty ئه‌مانه‌ جێگه‌كه‌شیان بۆ دیاری كراوه‌ به‌ كۆپیكردنی چه‌ند په‌ڕگه‌یه‌ك بۆ شوێنه‌ دیاریكراوه‌كانیان ده‌توانرێن دوایی كه‌ په‌پكه‌كه‌ ته‌واو بوو، به‌كاربهێنرێن.

زیادكردنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی به‌سوودی ناسراو:

١.٢ دژه‌ڤایرۆسی AntiVir (بێبه‌رامبه‌ر)
١.١.٢ داگرتنی تازه‌ترین وه‌شانی AntiVir بۆ سیسته‌می كارپێكردنه‌كانی NT/2000/XP
له ماڵپه‌ڕی‌‌http://www.free-av.com له‌م به‌سته‌ره:‌
http://www.free-av.com/down/windows/antivir_workstation_win7u_en_h.exe ، وه‌ پاشه‌كه‌وتكردنی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.
- داگرتن و پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه‌ی AVpersonal7.cab له‌ ناو D:\temp وه‌ شیته‌ڵكردنی بۆناو D:\bart_zkurd\plugin وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌.

www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٣)


www.zkurd.org


وێنه‌ی ژماره ‌(٤)

پاش شیته‌ڵكردنی AVpersonal7.cab وه‌ك له‌ وێنه‌ی ژماره‌ (٤ و٣) ‌دا دیاره‌ بوخچه‌یه‌ك به‌ ناویAVpersonal7 دروست ده‌بێت، كه‌ ناواخنه‌كه‌ی وه‌ك‌ وێنه‌ی ژماره‌ (٥) ه‌:


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌(٥)

بۆ كۆپیكردنی ئه‌و په‌ڕگانه‌ی بۆ كاركردنیAntiVir پێویستن دووكرته‌ له‌ get_files.cmd ده‌كرێت وه‌ك له‌ وێنه‌ی ژماره‌(٦)دا دیاره‌:


www.zkurd.org

‌وێنه‌ی ژماره ‌(٦)

سه‌رنج: ئه‌گه‌ر [Hard Disk دیسكی ڕه‌ق]ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ زیاتر له‌ (partition پارچه) یه‌ك به‌ش كرابوو، ده‌بێت دژه‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌و پارچه‌یه‌دا دابمه‌زرێنرێت، كه‌ سیسته‌می كارپێكردنه‌كه‌ی لێوه‌ خراوه‌ته‌‌كار.

٢.٢ وێبگه‌ڕی Firefox (بێبه‌رامبه‌ر)
١ دروستكردنی بوخچه‌یه‌ك به‌ ناوی firefox له‌ژێر D:\bart_zkurd\plugin وه‌ك له‌ وێنه‌ی ژماره ‌(٧) دا دیاره‌:


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٧)

٢ داگرتن و پاشه‌كه‌وتكردنی ئه‌و بوخچه‌ په‌ستراوه‌ی بۆ كاركردنی firefox پێوسته‌ له‌ D:\temp بۆ نموونه‌ بۆ زمانی ئینگلیزی ده‌بێت firefox-1.5.0.1-en-US.cab دابگیریت. بۆ زمانێكی دیكه‌ ناوی بوخچه‌كه‌ ده‌گۆڕێت. كرته‌ی ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه:
http://www.nu2.nu/pebuilder/firefox


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٨)

٥ شیته‌ڵكردنی firefox-1.5.0.1-en-US.cab بۆناو D:\bart_zkurd\plugin\firefox به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كی وه‌ك Winzip ه‌وه‌ وه‌ك له ‌وێنه‌كانی ژماره‌ (٩ و ٨)دا دیاره‌.


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٩)

٣.٢ نیرۆ Nero Burnign Rom (به‌رامبه‌ر به‌ پاره، به‌ڵام هه‌ركه‌س هه‌یبێت ده‌توانێت به‌كاری بهێنێ‌). Nero پرۆگرامێكی ناسراوه‌.

٣. چالاككردنی [keyboard ته‌خته‌كلیل]ی ئه‌و زمانه‌ی ده‌ته‌وه‌ێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وه‌ وه‌ك له‌ بنه‌ڕه‌تدا دیاری كراوه‌ ته‌خته‌كلیله‌كه‌ت به ‌زمانی ئینگلیزی ده‌بێت. واته‌ به‌كارهێنه‌رانی ته‌خته‌كلیلی ئینگلیزی پێویستیان به‌م هه‌نگاوه‌ نییه‌!! بۆ نموونه‌ له‌ خواره‌وه‌دا چالاككردنی چه‌ند زمانێك ڕوون كراوه‌ته‌وه‌:

ئه‌گه‌ر وه‌ك پێشنیار كراوه‌ له‌ سه‌ره‌وه بوخچه‌ی bartpe_zkurd.zip له‌ D دا شیته‌ڵ كرابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌بێت بوخچه‌یه‌ك به‌ناوی D:\bartpe_zkurd دروست بووبێت، كه‌ ناواخنه‌كه‌ی وه‌ك هی وێنه‌ی ژماره ‌() بێت. له‌ناو بوخچه‌ی plugin دا بوخچه‌ی keyboard هه‌یه‌ كه‌ په‌ڕگه‌ی keyboard.inf له‌خۆ ده‌گرێت. keyboard.inf له ‌ڕێگه‌ی ٢ كرته‌وه‌ یان هه‌ر ده‌ستكاریكه‌رێكی ساده‌وه‌ ده‌كرێته‌وه،‌ پاشان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌ی ده‌ویسترێت چالاك كرێت دووگمه‌ی (Ctrl و F) پێكه‌وه‌ داگره ئینجا بۆ ته‌خته‌كلیلی:
١- سویدی
بنووسه‌ swedish و دوگمه‌ی ئینته‌ر داگره.‌


www.zkurd.org


وێنه‌ی ژماره ‌(١٠)

٢- ئه‌ڵمانی
German


www.zkurd.org


وێنه‌ی ژماره‌ (١١)

٣- هۆڵه‌ندی
Dutch


www.zkurd.org


وێنه‌ی ژماره ‌(١٢)


بنووسه‌ وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، پاشان به‌ مشكه‌كه‌ كرته‌ی Find Next بكه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه‌ی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێیت دۆزرایه‌وه‌ واته‌ پاڵپشتیی لێ ده‌كرێت. به ‌لابردنی ئه‌و خاڵبۆره‌ی (;) له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پاش ناوی زمانه‌كه‌ی كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه و‌ پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه‌كه‌ به‌ داگرتنی هه‌ردوو دووگمه‌ی ‌(Ctrl و S) زمانی ته‌خته‌كلیله‌كه‌‌ چالاك ده‌بێت. ‌

به‌م شێوه‌یه‌ ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دروستكردنی په‌پكه‌ی ڕزگاركه‌ر جێبه‌جێ كران، ئه‌وه‌ی ماوه‌ ته‌نها دروستكرنه‌كه‌یه‌تی وه‌ك له‌ وێنه‌كانی خواره‌وه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌.

دوو جار كرته‌ی pebuilder.exe بكه‌ وه‌ك له ‌وێنه‌ی ژماره‌ (١٣) دیاره‌ بۆ [install دامه‌زراندن]ی pebuilder


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(١٣)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(١٤)


www.zkurd.org


وێنه‌ی ژماره‌ (١٥)

وێنه‌ی ژماره‌ (١٦) مه‌رج نییه‌ لای هه‌موو كه‌س وه‌ك ئه‌مه‌ بێت، چونكه‌ به‌پێی به‌شكردنی دیسكی ڕه‌قی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ده‌گۆڕێت. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه‌ ئه‌و په‌ڕگانه‌ی تێدا بێت كه‌ بۆ دروستكردنی په‌پكه‌كه‌ پێویستن.


www.zkurd.org


وێنه‌ی ژماره ‌(١٦)

له‌ وێنه‌ی ژماره ‌(١٧) ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ده‌بێت په‌ڕگه‌یه‌كی ISO دروست بكرێت، ئه‌ویش به‌ هه‌ڵبژاردنی Create ISO image ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی به‌ پرۆگرامی UltraISO بتوانرێت په‌پكه‌كه‌ دروست بكرێت.


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌ (١٧)

بۆ چالاككردنی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌ دوایی له‌سه‌ر په‌پكه‌كه‌ به‌كار ده‌هێنرێن كرته‌ی Pluginsوێنه‌ی ژماره ‌(١٧) بكه‌ ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌. وه‌ك له‌ وێنه‌ی ژماره ‌(١٨)دا دیاره ‌به‌رنامه‌ی DeepBurner هێشتاچالاك نه‌كراوه،‌ واته‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌ دوایی به‌رنامه‌كه‌ كار ناكات.
تێبینی: DeepBurner جێگه‌ی بۆ دیاری كراوه‌ به‌ڵام ته‌نها به ‌كرته‌كردنی دوگمه‌ی Enable/Disable چالاك نابێت، چونكه‌ هێشتا ئه‌و په‌ڕگانه‌ی پێویستن له‌ D:\bart_zkurd\plugin\deepburner\files دانێن. له‌ وێنه‌ی ژماره‌ (١٩) و (٢٠) ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ كام په‌ڕگه‌ و بوخچانه‌ ده‌بێت له‌ كوێ كۆپی بكرێن وه‌ له‌ كوێ جێگیر بكرێن. ئێستا ده‌توانرێت كرته‌ی DeepBurner له‌ لیسته‌ی Plugins ه‌كاندا بكرێت، پاشان كرته‌ی Enable/Disable بكرێت، وه‌ك له‌ وێنه‌ی ژماره ‌(٢١)دا دیاره‌ له‌ ته‌نیشت DeepBurner ه ‌و Yes ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ مانای ئه‌وه‌یه DeepBurner چالاك بووه‌.


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(١٨)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(١٩)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌ (٢٠)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌ (٢١)

به ‌كرته‌كردنی Build كه‌ له ‌وێنه‌ی ژماره ‌(٢٢)دا دیاره‌ و‌ ڕازیبوون به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و په‌پكه‌یه‌ی دروستی ده‌كه‌ی كۆپییه‌كه‌ی بڵاو نه‌كرێته‌وه‌ و‌ بازرگانیی پێوه‌ نه‌كرێت و ‌ هتد.


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٢٢)
ئه‌م بابه‌ته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.





chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠