www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Ary ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٧/٩/٢٣    

په‌پكه‌ی ڕزگاركه‌ر (Recovery CD)، به‌شی دووه‌م


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
دروستكردنی په‌پكه‌ی ڕزگاركه‌ر له‌ شێوه‌ی په‌ڕگه‌ی(ISO)دا
دوای دروستكردن
بووتكردنه‌وه‌
پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌:
سه‌رچاوه‌كان:



www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٢٣)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌ (٢٤)

دروستكردنی په‌پكه‌ی ڕزگاركه‌ر له‌ شێوه‌ی په‌ڕگه‌ی(ISO)دا
دروستكردنی په‌پكه‌ی ڕزگاركه‌ر به‌ هه‌ردوو شێوه‌كه‌ی واته‌ ناواخنه‌كه‌ی بوخچه‌ی (BartPE) وه‌ له‌ شێوه‌ی په‌ڕگه‌ی(ISO)دا له‌وانه‌ زیاتر له‌ چه‌ند خوله‌كێك بخایه‌نێت، به‌ڵام ته‌نها په‌پكه‌یه‌ك به‌ كه‌ڵك دێت كه‌ بێهه‌ڵه‌ بێت.


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌ (٢٥)

دوای دروستكردن
دوای ئه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی pebuilder.iso به‌بێ هه‌ڵه‌ دروست كرا ئێستا ده‌توانرێت بخرێته‌ سه‌ر په‌پكه‌یه‌كی ڕه‌ق كه‌ توانای لێوه‌باركردنی هه‌بێت.
سه‌رنج:
ناواخنی بوخچه‌ی D:\bart_zkurd\BartPE ئه‌گه‌ر به‌ ساده‌یی كۆپی بكرێته‌ سه‌ر په‌پكه‌یه‌كی ڕه‌ق توانای لێوه‌باركردنی نابێت، بۆیه‌ ئامۆژگاری به ‌دروستكرنی په‌پكه‌كه‌ له‌ pebuilder.iso ده‌كرێت. وه‌ك له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌دا ڕوون كراونه‌ته‌وه‌.

په‌ڕگه‌ی ISO مه‌رج نییه‌ هه‌ر به‌ UltraISO كۆپی بكرێت، به‌ڵكوو به‌ نێرۆ و Deep Burner ده‌كرێت لێره‌دا مه‌به‌ست ته‌نها له‌ ناساندنی به‌رنامه‌یه‌كی بێبه‌رامبه‌ری كه‌یه‌ كه‌ هه‌مان ئیشی نێرۆ ده‌كات بۆ ئه‌م كاره‌. http://www.ezbsystems.com/ultraiso/download.htm

پاش داگرتن و دامه‌زراندنی UltraISO به‌ یارمه‌تیی وێنه‌ی ژماره ‌(٢٦، ٢٧، ٢٨ و ٢٩) په‌پكه‌ی ڕزگاركه‌ر دروست ده‌كرێت:


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٢٦)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٢٧)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌ (٢٨)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره‌ (٢٩)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٣٠)

بووتكردنه‌وه‌
پاش ئه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ركه‌ وا لێ ده‌كرێت كه‌ له‌ CDROM-Driver یان (DVDROM-Driver)ه‌كه‌وه‌ بكه‌وێته‌ كار، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كان بۆ دروستكردنی په‌پكه‌كه‌ بێهه‌ڵه‌ ئه‌نجام درابن ئه‌وه‌ ده‌بێت هیچ كێشه‌یه‌ك ڕوو نه‌دات و‌ پاش كه‌مێك ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ركه‌وێت:


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٣١)

به‌ كرته‌كردنی (به‌ڵێ)ی وێنه‌ی ماره ‌(٣٢) پاڵپشتیكردنی ڕایه‌ڵه‌ چالاك ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌نها له‌ڕێگای كێبڵ یان وایه‌ر واته‌ پاڵپشتی له‌ ڕایه‌ڵه‌ی بێته‌ل ناكات.


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٣٢)

پاش ئه‌وه‌ی پاڵپشتیكردنی ڕایه‌ڵه‌ هه‌ڵبژێردرا، ئیتر ده‌توانرێت به‌رنامه‌كانی وه‌ك دژه‌ڤایرۆس، DeepBurner, Ghost و وێبگه‌ڕی firefox هتد به‌كاربهێنرێن.

تێبینی:
به‌رنامه‌ی A43 File Management Utiliy له‌بری Explorer به‌كار ده‌هێنرێت وه‌ك له‌ وێنه‌ی ژماره ‌(٣٣)دا دیاره‌.


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٣٣)


www.zkurd.org

وێنه‌ی ژماره ‌(٣٤)

پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته‌:
په‌پكه‌ی ڕزگاركه‌ر كه‌ به‌ یارمه‌تیی Bart PE دروست ده‌كرێت، ده‌كرێت وه‌ك سیسته‌مێكی یه‌ده‌ك ببینرێت، كه‌ به‌ ڕووكه‌ش له‌ ویندۆز ده‌چێت به‌ڵام تواناكه‌ی سنوورداره‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تواناكان سنووردارن هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی بۆ ڕزگاركردنی په‌ڕگه‌كان پێویستن ده‌توانرێن ئه‌نجام بدرێن پێش ئه‌وه‌ی سیسته‌می كارپێكرنه‌كه‌ فۆرمات بكرێته‌وه‌ واته‌ بسڕێته‌وه‌. ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ چۆنیه‌تیی دروستكردنی په‌پكه‌یه‌كی ڕزگاركه‌ری سه‌ره‌تایییه‌ كه‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پێ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام هه‌ر كه‌سه‌ به‌پێی ئاره‌زوو و شاره‌زایی ده‌توانێت په‌ره‌ی پێ بدات. ئه‌وی تێبینی ده‌كرێت له‌م بابه‌ته‌دا باسی داگیرساندنی كۆمپیوته‌ر له‌ په‌پكه‌یه‌كی ڕه‌قه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ڵام laptop وه‌ هه‌ندێ كۆمپیوته‌ر ته‌نها یه‌ك وه‌گه‌ڕخه‌ری په‌پكه‌ی ڕه‌قیان هه‌یه‌، چونكه‌ په‌پكه‌ی ڕزگاركه‌ره‌كه‌ ده‌بێت به‌رده‌وام له‌ وه‌گه‌ڕخه‌رێكدا بێت كاتێك بۆ كۆپیكردن پێویستی به ‌وه‌گه‌ڕخه‌ری دووهه‌م ده‌بێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماندووبوونه‌ی تائێستا ئه‌نجام دراون به‌فیڕۆ نه‌ڕوات و ‌ به‌كارهێنه‌رانی laptop له‌ سووده‌كانی ئه‌م په‌پكه‌یه‌ بێبه‌ش نه‌بن له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ په‌ڕگه‌ی iso. دروستكراوه‌كه‌دا وا ده‌كرێت كه‌ laptop ه‌كه‌ بتوانێت له‌ USB Stick یان Flash Drive وه‌ دابگیرسێنرێت وه‌ وه‌گه‌رخه‌ره‌كه‌ی بۆ كۆپیكردن به‌كار بهێنرێت.


سه‌رچاوه‌كان:
http://www.nu2.nu
http://www.pebuilder.de
http://www.911cd.net/forums


chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠