www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن siamend ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٨/٢/٣    

په‌نجه‌ره‌یه‌كی شووشه‌یی له‌سه‌ر وێنه‌


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی


پێشه‌كی
بێگومان له ‌به‌رنامه‌یه‌كی وه‌كوو فۆتۆشۆپدا دروستكردنی پارچه‌یه‌كی شووشه‌یی زۆر ڕێگه‌ی هه‌یه‌، ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین یه‌كێك له‌ ڕێگه‌ كورته‌كان به‌كار به‌رین. بۆ دروستكردنی په‌نجه‌ره‌یه‌كی شووشه‌یی له‌سه‌ر ڕووی وێنه‌یه‌ك یان به‌یداخێك یان هه‌ر كارێكی تری وێنه‌. دیاره‌ به‌هۆی شێوه‌ ڕووخساری نوێی ویندۆزی ڤیستاوه‌ زیاتر ئه‌م شێوه‌ كاردانه‌وه‌یه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر كاره‌كانی ئه‌مڕۆی سه‌ر وێب، به‌ڵكوو ده‌توانم بڵێم كه‌ له ‌زۆربه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ ته‌له‌فزێۆنییه‌كانی شوێنه‌ گشتییه‌كاندا له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا. به‌پێویستم زانی له ‌یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌ به‌ناوبانه‌گه‌كانی جوانكاریی وێنه‌ و چێكردنی ماڵپه‌ڕدا ئه‌م شێوه‌ كاردانه‌وه‌یه‌ ڕوون بكه‌مه‌وه‌ تا وه‌كوو داڕیژه‌ران و ڕووكارسازان سوودمه‌ندبن لێی.

ئه‌م وێنه‌یه‌ بۆ نموونه‌ له ‌پڕۆگرامی فۆتۆشۆپدا ده‌كه‌ینه‌وه‌. ده‌توانیت وێنه‌یه‌كی تر كه‌ له‌سه‌ر وێبه‌ یاخود ئه‌م وێنه‌یه‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌ی:


www.zkurd.org


ئێستا بڕۆ له‌ ئامرازه‌كاندا ( Rounded Rectangle Toll) هه‌ڵبژێره‌.
٭تكایه‌ بۆ شاره‌زابوونی ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپ چاو له‌م وانه‌یه‌ بكه‌:
ئامرازه‌كانی فۆتۆشۆپ


www.zkurd.org


ئنجا لاكێشه‌یه‌ك بكێشه‌ له‌و شوێنه‌ی مه‌به‌سته‌.


www.zkurd.org


له‌ پاشان بڕۆ بۆ Layer >>Layer Style>>Blending Options پاشان ستایڵی گڵاس هه‌ڵبژێره‌.
٭ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و جۆره‌ ستایڵه‌ ده‌رنه‌كه‌وتبوو ئه‌وا چاو له‌م وانه‌یه‌ بكه‌، تا وه‌كوو شته‌كانت لا ڕوونتر بێته‌وه‌:

ستایڵه‌ نادیاره‌كان



www.zkurd.org


ئێستا كرته‌ له‌سه‌ر چینی دووه‌م بكه‌ له‌گه‌ڵ دوگمه‌ی Ctrl پێكه‌وه‌.


www.zkurd.org


بۆ دیاریكردنی پارچه‌كه‌ و گۆڕانكاری له‌سه‌ری:


www.zkurd.org


ئێستا بڕۆ بۆ Filter پاشان Blur ئنجا Gaussian Blur دیاری بكه ‌و به‌م شێوه‌یه‌:


www.zkurd.org


‌ نرخی بده‌رێ بۆ لێڵکردنی پارچه‌ دیاریكراوه‌كه‌:


www.zkurd.org


ئێستا بڕۆ بۆ Select ئینجا Deselect هه‌ڵبژێره‌.

ئه‌نجامی گشتی وا ده‌رده‌چێت:


www.zkurd.org


به‌هیوای ئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بێت.

**لە کاتێکدا ئەو کاریگەریی شووشەیە لەنێو پڕۆگرامەکەی تۆدا نەبوو ئه‌وه‌ دەتوانیت لێرەوە دایگری.


chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠