www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٨/٢/١٧    

    وێنه‌دانان و کارکردن له‌سه‌ری (وۆرد ٢٤)

سه‌ره‌تا
ئاشکرایه‌ زۆر جار وێنه‌ زیاتر له‌ نووسین و وتنمان پێ ده‌گه‌یه‌نێت، جاریش هه‌یه‌ وێنه‌ ده‌بێته‌ ته‌واوکه‌ری نووسین و جێژی زیاتر و ڕوونتر تێگه‌یشتنمان بۆ فه‌راهه‌م ده‌کات. بێگومان ئه‌توانین له‌ به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆردیشدا وێنه‌ و وێنۆچکه‌ دابنێین یاخود تێکه‌ڵ به‌ ده‌قی نووسینه‌کانمانی بکه‌ین.

ڕێگا
له‌ به‌رنامه‌ی وۆرددا په‌ڕگه‌یه‌ک هه‌یه‌ به‌ ناوی (ClipArt Gallery) که‌ کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی ئاماده‌کراوی تێدایه‌، له‌وێوه‌ ده‌توانین چ وێنه‌یه‌کمان بوێت هه‌ڵیببژێرین و بیخه‌ینه‌ ناو به‌ڵگه‌نامه‌که‌مان. هه‌روه‌ک چۆن ده‌توانین له‌ به‌رنامه‌ی تره‌وه‌ وێنه‌ بهێنینه‌ ناو به‌ڵگه‌نامه‌که‌مان.

ڕاهێنان
لێره‌دا وێنه‌یه‌ک له‌ په‌ڕگه‌ی (ClipArt)ه‌وه‌ ئه‌خه‌ینه‌ ناو به‌ڵگه‌نامه‌که‌مان و کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین:-

١. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌چینه سه‌ر لیستی‌ (ClipArt)، (وێنه‌ picture)، (تێخستن insert). به‌م کاره‌ په‌نجه‌ره‌یه‌کمان له‌لای ڕاستی به‌رنامه‌که‌وه‌ بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ بۆ گه‌ڕان به‌ دوای شێوه یان‌ وێنه‌یه‌کی خوازراو له‌ په‌ڕگه‌ی (ClipArt)دا، له‌ خانه‌ی سه‌ر (بگه‌ڕێ search) ناوێک ئه‌نووسین.

٢. بۆ نموونه‌ ئه‌نووسین (PC) که‌ کورتکراوه‌ی وشه‌ی کۆمپیوته‌ره‌ له‌ زمانی ئینگلیزیدا و (کرته click) ی دوگمه‌ی (بگه‌ڕێ search) ئه‌که‌ین.

٣. به‌مه‌ وێنه‌ی کۆمه‌ڵێک کۆمپیوته‌رمان بۆ ڕیز ده‌بێت‌، به‌ (کرته click)کردن له‌ یه‌کێکیان وێنه‌که‌ ده‌خه‌ینه‌ ناو به‌ڵگه‌نامه‌که‌وه‌.

(گه‌ر ویستیشمان وێنه‌یه‌ک له‌ په‌ڕگه‌ی (my pictures)ی سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌وه‌ بخه‌ینه‌ ناو به‌ڵگه‌نامه‌که‌، ده‌چینه سه‌ر لیستی‌ (from file)، (وێنه‌ picture)، (تێخستن insert) و وێنه‌که‌مان له‌ په‌ڕگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵئه‌بژێرین و ئه‌یهێنین).

٤. ئێستا (کرته click) له‌سه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ی ناو به‌ڵگه‌نامه‌که‌ ده‌كه‌ین تاكوو هه‌شت چوارگۆشه‌ی بچووک له‌ چوارده‌وری وێنه‌که‌ ده‌رئه‌که‌ون.

٥. ئه‌و هه‌شت چوارگۆشه‌ بچووکانه‌ی له‌ ده‌وری وێنه‌که‌ دروست ئه‌بن، به‌ (ده‌سک handle) ناو ده‌برێن و بۆ گۆڕینی قه‌باره‌ی وێنه‌که‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌که‌دا به‌کار ده‌هێنرێن. کاتێک که‌ پیلی (مشک mouse)ه‌که‌ت‌ له‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی سووچێکی وێنه‌که‌ دائه‌نێیت، پیله‌ یه‌ک سه‌ره‌که‌ ده‌گۆڕدرێ به‌ پیلێکی بچووکتری دوو سه‌ر، له‌م دۆخه‌دا پیله‌که‌ له‌ چوارگۆشه‌ بچووکه‌که‌ ده‌چه‌سپێنی و بۆ گه‌وره‌ و بچووککردنی وێنه‌که‌ (مشک mouse)ه‌که‌ت به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ یاخود ناوه‌وه‌ ڕاده‌کێشیت.

٦. کاتێک که‌ وێنه‌ی ناو به‌ڵگه‌نامه‌که‌ نیشانه‌ ئه‌که‌ین و هه‌شت چوارگۆشه‌ بچووکه‌که‌ ده‌رئه‌که‌ون ڕاسته‌وخۆش تووڵی ئامرازه‌کانی (وێنه‌ picture) چالاک ده‌بێت. ئه‌گه‌رنا له‌ ڕێگای چوونه‌سه‌ر لیستی‌ (وێنه‌ picture)، (تووڵامراز toolbar)، (بینین view)ه‌وه‌ تووڵی ئامرازه‌کانی کارکردن له‌گه‌ڵ وێنه‌ چالاک ئه‌کرێت. به‌و ئامرازانه‌ ئه‌توانرێ زۆر کار له‌گه‌ڵ وێنه‌که‌ بکرێت، له‌وانه‌: جێگۆڕکێ، بڕین، تاریک و ڕوون کردن و زۆر کاری تری جوان و گونجاو.

chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠