www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٨/٢/٢٤    

    دانانی په‌ڕگه‌ و ته‌نی جیاواز (وۆرد ٢٥)

سه‌ره‌تا
دیاره‌ هه‌ركاتێك له‌ به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرددا بابه‌تێك ئه‌نووسین و پاشه‌كه‌وتی ئه‌كه‌ین، به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ده‌بێته‌ (په‌ڕگه‌ file)یه‌ك و له جێی ده‌ستنیشانكراوی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌. وه‌ختێكیش بمانه‌وێ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌ دوو (كرته‌ click) له‌سه‌ر په‌ڕگه‌ پاشه‌كه‌وتبووه‌كه‌ ده‌كه‌ین. یانیش ئه‌توانین به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێ بكه‌ینه‌وه‌ بچینه‌(په‌ڕگه‌ file) و پاشان (كردنه‌وه‌ open) و پاشان ئه‌و جێیه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی تێدا پاشه‌كه‌وت كراوه‌‌، له‌وێ په‌ڕگه‌ی خوازراو نیشانه‌ ئه‌كه‌ین و (کرته‌ click)ی دوگمه‌ی (كردنه‌وه‌ open) ئه‌كه‌ین، به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

مه‌به‌ست
له‌م وانه‌یه‌دا كارێكی جیاوازترمان هه‌یه. لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌ هێنانی ناوه‌ڕۆكی په‌ڕگه‌یه‌كه‌ بۆ ناو په‌ڕگه‌یه‌كی تر، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دوو په‌ڕگه‌ی جیاوازدا دوو (ده‌ق text)مان هه‌بێت و بمانه‌وێ به‌ شێوه‌یه‌كی كرده‌وه‌یی ده‌قی یه‌كێكیان بهێنینه‌ ناو ئه‌ویتریان، وه‌ یان یه‌ك نووسینمان هه‌بێت‌ و بمانه‌وێ تێكسته‌كه‌ی بگوێزینه‌وه، به‌ دانانی له‌ په‌ڕگه‌یه‌كی نوێدا. یانیش دانانی (ته‌ن object)ی جیاوازی وه‌ك ده‌نگی، دیاگرامی، خشته‌یی و هتد... له‌ (به‌ڵگه‌نامه document)‌ی په‌ڕگه‌یه‌كی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرددا.

ڕاهێنان
١. بۆ دانانی ده‌قی په‌ڕگه‌یه‌ك له‌ په‌ڕگه‌یه‌كی تردا، ده‌چینه‌ (تێخستن insert) و پاشان (په‌ڕگه file)، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ئه‌كرێته‌وه‌.

٢. له‌وێوه‌ ده‌چینه‌ ناو ئه‌و جێگا یاخود (بوخچه‌ folder)یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ په‌ڕگه‌ پاشه‌كه‌وتبووه‌كه‌ی تێدایه‌ و به‌ (مشك mouse)ه‌كه‌ نیشانه‌ی ئه‌كه‌ین.

٣. ئینجا (كرته‌ click) له‌ دوگمه‌ی (تێخستن insert)ی سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ین. به‌م كاره‌ ده‌قه‌كه‌مان گواسته‌وه‌ و له‌ په‌ڕگه‌ تازه‌كه‌دا دامان نا. دیاره‌ گه‌ر ده‌قه‌‌كه‌ وێنه‌شی له‌گه‌ڵدا بێ به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌گوێزرێته‌وه و داده‌نرێت‌.

٤. بۆ دانانی ته‌نی تایبه‌ت یان جیاواز، ئه‌چینه‌ سه‌ر لیستی (تێخستن insert) و پاشان كلیكی (ته‌ن object) ده‌كه‌ین.
به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ تیایدا ده‌توانین ته‌نی جیاواز هه‌ڵببژێرین و كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین.

٥. بۆ وێنه‌ ئێمه‌ لێره‌دا ته‌نێك هه‌ڵده‌بژێرین له‌ ژێر ناوی (Microsoft Excel Worksheet)دا و (كرته‌ click)ی دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین.

٦. وه‌ك ده‌بینین خشته‌یه‌كی ئاماده‌مان له‌ شێوازی به‌رنامه‌ی (ئێكسێل) بۆ دروست ئه‌بێت كه‌ ده‌توانین بۆ پۆلێنكردنی بابه‌تێك به‌كاری بهێنین.

٧. گه‌ر به‌ (مشك mouse)ه‌كه‌ت كلیكی ژێر خشته‌كه‌ بكه‌ین ده‌توانین له‌ ژێر خشته‌كه‌وه‌ له‌ نووسین یان دانانی ته‌نی تر به‌رده‌وام بین و به‌ دوو جار كرته‌كردنه‌وه‌ش له‌ خودی خشته‌كه‌ ده‌توانین ده‌ست بكه‌ینه‌وه‌ به‌ كاركردن له‌سه‌ر خشته‌كه‌.

chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠