www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٨/٦/١    

چێكردنی ناونیشان (وۆرد ٢٦)


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
سه‌ره‌تا
ڕێگا
ڕاهێنان




سه‌ره‌تا
هه‌میشه‌ ناونیشانی بابه‌ته‌ نووسراوه‌كان ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن بۆ سه‌رنجڕاكێشانی خوێنه‌ر. ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ وێڕای گرنگیدان به‌ پوختی و ماناداریی ناونیشانه‌كان بایه‌خمان بۆ شێوه‌ و جوانكاری له‌ جۆری ته‌كنیكی نووسینه‌كانیشیاندا هه‌بێت.
بۆ ئه‌م كاره‌ش به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرد گرنگی و ئاسانكاریی تایبه‌تی پێشكه‌ش و ئاماده‌ كردووه‌.

ڕێگا
له‌ به‌رنامه‌ی وشه‌ڕێكخه‌ری وۆرددا به‌شێك هه‌یه‌ به‌ ناوی (WordArt)ه‌وه،‌ كۆمه‌ڵێك (شێواز style)ی ئاماده‌ و چاككراوی له‌خۆ گرتووه‌ و ده‌توانرێ بۆ نووسینی ناونیشان به‌كار بهێنرێن. هه‌روه‌ك چۆن گۆڕینی ڕه‌نگ و قه‌باره‌ و دروستكردنی سێبه‌ر و تاوتوێكردنی ئه‌و شێوازه‌ چێكراوانه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆت گونجاوه‌ و به‌ئاسانی ده‌كرێت.

ڕاهێنان
١. (به‌ڵگه‌نامه‌ document)یه‌ك ئه‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌چینه‌ لیستی‌ (WordArt)، (وێنه‌ picture)، (تێخستن insert).

٢. به‌م كاره‌ په‌نجه‌ره‌ی شێوازه‌كانمان بۆ ده‌كرێته‌وه‌، شێوازێك هه‌ڵده‌بژێرین و كرته‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین.


www.zkurd.org


٣. دوای ئه‌مه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی ترمان بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌وێدا (جۆره‌پیت font) و قه‌باره‌ی نووسین دیاری ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ناونیشانه‌كه‌مانی تێدا ده‌نووسین و كرته‌ی دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین.


www.zkurd.org


٤. ئێستا ناونیشانه‌كه‌مان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ هه‌ڵمان بژاردبوو له‌ ڕووپه‌ڕی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ئاماده‌یه‌. گه‌ر ویستمان گۆڕانكاریی تێدا بكه‌ین دوو جار كرته‌ له‌سه‌ر ناونیشانه‌كه‌ ده‌كه‌ین، به‌مه‌ش دووباره‌ به‌شی (WordArt) ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌و گۆڕانانه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌نجام ده‌ده‌ین.


www.zkurd.org




chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠