www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٨/٢    

نووسینی جوان له نێو ئاگردا، له فۆتۆشۆپ
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌ ده‌ست بنێ به‌ پیتی D له سه‌ر ته‌خته كلیله‌كه‌ت (كیبۆرد) و پشته‌كه‌ی به‌ ڕه‌نگی ڕه‌ش ڕه‌نگ بكه.

ئێستا پیتی X ده‌ست بنێ، و به‌ ڕه‌نگی سپی نووسینه‌كه‌ت بنووسه .

ئێستا Ctrl+E ده‌ست بنێ بۆ تێكه‌ڵاو كردنی نووسینه‌كه‌و په‌ڕه گشتیه‌كه‌ پێكه‌وه.
ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter پاشان Stylize و دوای ئه‌وه‌یش Wind هه‌ڵده‌بژێرین،

له‌و په‌نجه‌ره‌ی كه بۆمان دێته پێشه‌وه یه‌كه‌م خاڵ كه نووسراوه Method له خواره‌وه‌یه‌وه Wind ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و خاڵی دووه‌میش كه نووسراوه Direction، له خواره‌وه‌یه‌وه From The Right ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.

ئێستاش ده‌ست بنێ به Ctrl و F دا پێكه‌وه بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی كه پێی درا،
ئه‌بێ ئه‌و شێوازه‌ش بۆ هه‌ر چوارلای نووسینه‌كه دروست بكه‌ین و بۆیه ده‌بێ هه‌رجارێك كه بۆ لایه‌كی دروست ده‌كه‌ین بڕۆین له لیسته‌ی Image دا Rotate Canvas و دوای ئه‌وه‌ش 90 CCW هه‌ڵببژێرین،

كه شێوازه‌كه‌مان به هه‌ر چوالادا دروست كرد، ئه‌بێ جارێكی دیكه بڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Image و پاشان Rotate Canvas و 90 CW هه‌ڵببژێرین تاوه‌كو نووسینه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ربكه‌وێته‌وه،
پاش جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ شێوه‌ی نووسینه‌كه‌مان وه‌ك ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی لێهاتبێت ،

ئێستا ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Blur و Gaussian Blur هه‌ڵده‌بژێرین،

له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه بۆمان دێته پێشه‌وه، له به‌رامبه‌ر خاڵی Radius دا ده‌نووسین 2،

جارێكی دیكه ده‌ڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Filter و به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان Distort ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و Ripple هه‌ڵده‌بژێرین،

له‌وێدا له به‌رامبه‌ر Amount دا ده‌نووسین 100،

ئێستا ئیشه‌كه‌مان ئه‌بێ وه‌ك ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌ره بێت،

ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Image و پاشان Mode و پاشانیش Grayscale هه‌ڵده‌بژێرین،

ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاگاداریه‌ت بۆ هاته پێشه‌وه، Flatten هه‌ڵببژێره،

جارێكی دیكه‌یش ده‌بێ بڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Image و Mode و ئێستا Indexed Color هه‌ڵده‌بژێرین،

جارێكی دیكه‌ش ده‌ڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Image و پاشان Mode پاشنیش Color Table هه‌ڵده‌بژێرین،

ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ دێته پێشه‌وه‌و له‌وێدا له ته‌نیشت Table ـه‌وه Black Body هه‌ڵده‌بژیێن و له‌كۆتایی ئه‌و هه‌نگاوه‌دا Ok كلیك بكه،

ئێستا دووباره ئه‌و نووسینه بنووسه‌ره‌ و دڵنیا به كه وه‌ك خۆی بینووسیته‌وه، پاشان كه له نووسینه‌كه ته‌واو بوویت، نووسینه‌كه ببه‌ به‌ڕێك و پێكی بیخه‌ره سه‌ر ئه‌وه‌كه‌ی دیكه (یه‌كه‌مه‌كه‌) و ڕه‌نگی نووسینه‌كه‌‌ش ڕه‌ش بێت، به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌م وانه‌یه‌ش كۆتایی دێت و هیوادارم كه به‌سوود بووبێت.
ئاكامی ئیشه‌كه‌مان وه‌ك ئه‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت،

ئاسـۆ نـادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠