www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٩/٤/٥    

دانانی (وشه‌ی تێپه‌ڕبوون Password) (وۆرد ٣٤)


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
سه‌ره‌تا
ڕێگا
ڕاهێنان


سه‌ره‌تا
ڕه‌نگه‌ باشتر بێ بزانین كه‌ ده‌توانین به‌ دانانی (تێپه‌ڕه‌وشه‌ password) به‌ڵگه‌نامه‌كانمان له‌ گۆڕانكاری تێیاندا یاخود له‌ كردنه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه‌ بپارێزین.

ڕێگا
دانانی وشه‌ی تێپه‌ڕبوون بۆ (په‌ڕگه‌ file) یان (به‌ڵگه‌نامه‌ document)كان كارێكی سه‌خت نییه‌. له‌ ڕێگای چوونه‌سه‌ر لیستی (File) و په‌نجه‌ره‌ی (Save as) و (Tools)ه‌وه‌ ده‌كرێت. ئه‌شتوانین بڵێین دوو جۆر (تێپه‌ڕه‌وشه‌ password) هه‌یه‌، جۆرێكیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سانی تر ئه‌توانن به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی وشه‌ی نهێنیی تێپه‌ڕبوونه‌كه‌ بزانن، به‌ڵام ناتوانن ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ پاشه‌كه‌وت بكه‌ن كه‌ تێیدا ده‌كه‌ن. جۆره‌كه‌ی تریشیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌س ناتوانێ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ بكاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر وشه‌ی تێپه‌ڕبوونه‌كه‌ی نه‌زانێت.

ڕاهێنان
١. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تێدانووسراو ده‌كه‌ینه‌وه‌ یاخود چه‌ند دێڕێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێدا ده‌نووسین‌.

٢. ئه‌چینه‌ سه‌ر لیستی (File) و (كرته‌ click)ی (Save as) ده‌كه‌ین، پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر لیستی (Tools) له‌ لای ڕاستی سه‌رووی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه‌ كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

٣. له‌ لیستی (Tools)دا كرته‌ له‌سه‌ر (Security Options) ده‌كه‌ین و به‌مه‌ش ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه‌:


www.zkurd.org


٤. ئه‌گه‌ر ویستمان وشه‌ی تێپه‌ڕبوونه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ به‌بێ تێپه‌ڕه‌وشه‌ش بكرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ هۆی تێپه‌ڕه‌وشه‌وه‌ نه‌بێت، گۆڕانكاریی تێدا پاشه‌كه‌وت نه‌كرێت، ئه‌وا (تێپه‌ڕه‌وشه‌ password)ه‌كه‌ له‌ خانه‌ی یه‌كه‌می په‌نجه‌ره‌كه‌دا ده‌نووسین.

٥. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ویستمان به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ ته‌نیا به‌ وشه‌ی تێپه‌ڕبوون بكرێته‌وه‌، ئه‌وا (تێپه‌ڕه‌وشه‌ password)ه‌كه‌ له‌ خانه‌ی دووه‌مدا ده‌نووسین.

٦. پاشان كرته‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین و په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكترمان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت جارێكی تر تێپه‌ڕه‌وشه‌كه‌ی تێدا بنووسینه‌وه‌ و (Ok) له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ بچووكه‌كه‌ش بكه‌ین.

٧. دوای ئه‌مه‌ به‌ كرته‌كردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Save) به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

٨. ئێستا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ دابخه‌ین و جارێكی تر بیكه‌ینه‌وه‌ ده‌بینین داوای وشه‌ی تێپه‌ڕبوونمان لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر جۆری دووه‌می تێپه‌ڕه‌وشه‌مان هه‌ڵبژاردبێت.

٩. ئه‌گه‌ریش ویستمان (تێپه‌ڕه‌وشه‌ password)ی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ لاببه‌ین، ئه‌چینه‌وه‌ سه‌ر لیستی (File) و (كرته‌ click)ـی (Save as) ده‌كه‌ین، پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر لیستی (Tools) و (Security Options) و له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ی پێشوودا تێپه‌ڕه‌وشه‌كه‌ ده‌سڕینه‌وه‌ و كرته‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Ok) ده‌كه‌ین و جارێكی تر به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ به‌بێ (تێپه‌ڕه‌وشه‌ password) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ینه‌وه‌.



chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠