www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٨/٢٢    

له‌لیسته‌ی File پاشان Automate و له‌و لیسته‌ بچوكه‌ش كه‌ بۆت دێته‌ ده‌ره‌وه Web Photo Gallery... هه‌ڵببژێره‌ !

ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ دێته‌ پێشێ:

1، 6: بۆ دیاریكردنی شێوه‌ی ئه‌ڵبومه‌كه‌.
2 : دیاریكردنی جۆری یان فۆرماتی پاشه‌كه‌وت كردنی ئه‌ڵبومه‌كه‌ بۆ نموونه‌ htm یان html .
پێش ئه‌وه‌ی باسی ئیشی خاڵی سێیه‌م و چواره‌م بكه‌م، پێم باشه‌ كه‌ دوو بوخچه‌ (فۆڵده‌ر) ی نوێ دروست بكه‌یت، له‌ یه‌كێك له‌و بوخچانه‌ ئه‌و وێنانه‌ دابنێ كه‌ ئه‌ته‌وێ بیانكه‌ی به‌ ئه‌ڵبوم ، ئه‌وه‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌بێته‌ شوێنی ئه‌ڵبومه‌كه له‌پاش پاشه‌كه‌وت كردنی.
3: دیاریكردنی ئه‌و بوخچه‌یه‌ی كه وێنه‌كانی تێدایه‌و ئه‌ته‌وێ بیانكه‌ی به‌ئه‌ڵبوم. هه‌موو وێنه‌كانی سه‌پۆرت كراو ده‌خاته‌ نێو ئه‌ڵبومه‌كه‌وه‌. ئه‌گه‌ر وێنه‌یه‌كی تیایه‌و ناته‌وێ بیخه‌یته‌ ئه‌ڵبومه‌كه‌وه، له‌وێ لایبه‌ره. !
4: دیاریكردنی ئه‌و بوخچه‌یه‌ی كه‌ په‌ڕگه‌ (فایل) ــه‌كانی ئه‌ڵبومه‌كه‌ی تێبچێت، پاش پاشه‌كه‌وت كردن.
5: نوسینی هه‌ندێك زانیاری له‌سه‌ر خاوه‌ن ئه‌ڵبومه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی جۆری پیته‌كان ( فۆنت ).
6: له‌سه‌ره‌وه‌ش نوسراوه، پێشبینینی شێوه‌ی ئه‌ڵبومه‌كه‌ .
7: ته‌واوكردنی ئیشه‌كه‌.
خاوه‌ن ماڵپه‌ڕیش له‌هه‌موو كه‌سێكی دیكه چاكتر ده‌زانێ كه‌ چۆن ئه‌ڵبومه‌كه‌ دابنێ له‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی .
هیوادارم به‌سود بێت بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان. ئـــاسـۆ ‌نـادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠