www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٨/٢٤    

وانه‌ی ئه‌مجاره‌مان، وانه‌یه‌كی كورت و ئاسانه‌ !
گۆڕینی ڕه‌نگی چاو له‌ فۆتۆشۆپ به‌چه‌ند هه‌نگاوێكی كورت.
وێنه‌یه‌كی چاو بكه‌وه، ده‌توانی ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه لای خۆت هه‌ڵگری و پاشان بیكه‌یته‌وه،

پاشان وه‌ك له‌وێنه‌كه‌ ڕونكراوه‌ته‌وه ئامرازی بازنه‌كێشان هه‌ڵبژێره‌و ڕه‌نگی پێشه‌وه‌ش بگۆڕه‌ به‌وڕه‌نگه‌ی كه‌ ئه‌ته‌وێ چاوه‌كه‌ی پێ ڕه‌نگ بكه‌ی، من لێره سه‌وزم هه‌ڵبژاردوه.

پاشان بازنه‌یه‌ك بكێشه‌ ڕوی گلێنه‌ی چاوه‌كه‌دا.

ئه‌گه‌ریش بازنه‌كه‌ت به‌ ڕێكوپێكی بۆ نه‌كێشێردرا، ده‌توانی له‌لیسته‌ی Edit ـه‌وه Free Transform هه‌ڵبژێری و پاشان به‌ئاره‌زوی خۆت بازنه‌كه‌ چاك بكه‌یت. كه‌ بازنه‌كه‌ت كێشا به‌بێ كه‌موكۆڕی ده‌توانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش كه‌ هه‌نگاوی كۆتایی هێنانه‌ به‌ بابه‌ته‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ی. وه‌ك له‌ وێنه‌ی خواره‌ره ڕوونه‌ ! Color هه‌ڵبژێره.

به‌و شێوه‌ ده‌بینی كه ڕه‌نگی چاوه‌كه گۆڕاوه بۆ ئه‌و ڕه‌نگه‌ی كه بۆت دیاریكرد.

نموونه‌ی زیاتر،

پێش

پاش


ئاسـۆ نـادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠