www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/٢٥

ویندۆزی XP پرۆگرامێكی له‌گه‌ڵدایه كه به یارمه‌تیی ئه‌وه ده‌توانی ڤیدیۆفیلمی تۆماركراو یان ده‌نگ له ڤیدیۆكامێره‌یه‌كی ئانالۆگ یان دیجیتال بێنیته ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت و ئه‌گه‌ر ئامێری كۆپیی (سی‌دی)ت هه‌بێ ده‌توانی له‌وێش تۆماری بكه‌یته سه‌ر (سی‌دی) و دواتر لێی بده‌یته‌وه یان بینێری بۆ كه‌سێك. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وێب‌كامێره‌ت هه‌بێ ده‌توانی به یارمه‌تیی ئه‌م پرۆگرامه بۆ خۆت فیلم له خۆت تۆمار بكه‌یت. ئه‌م پرۆگرامه پێی ده‌وترێ Windows Movie Maker و له ناوی ویندۆزی XP دایه.
بۆ خستنه‌كاری Windows Movie Maker ئاوا بكه‌:
بچۆ بۆ Start پاشان All Programs دوایی Accessories و ئینجا Windows Movie Maker

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=255
www.zkurd.org