www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/٢٥

بێگومان ده‌زانی كه پرۆگرامی FrontPage پرۆگرامێكی زۆر باشه بۆ سازكردنی ماڵپه‌ڕ. كاتێ ده‌ته‌وێ وێنه‌یه‌ك بخه‌یته ناو سایته‌كه‌ت له پێشدا بیكه به مینیاتوور (قه‌باره‌كه‌ی زۆر بچووكتره و ده‌ركه‌وتنی خێراتره) و به‌و شێوه‌یه بوار به خه‌ڵك ده‌ده‌ی كه له پێشدا مینیاتووره‌كه ببینێ و ئه‌گه‌ر پێی باش بوو كرته ده‌كاته سه‌ر ئه‌و وێنه بچووكه بۆ دیتنی وێنه‌كه به قه‌باره‌ی گه‌وره كه خۆت دیاریت كردووه.
ده‌توانی به دوو شێوه وێنه‌ی مینیاتوور له FrontPage چێ بكه‌ی‌:

1ـ وێنه‌كه داچه‌سپێنه ناو FrontPage و پاشان به لای ڕاستی مشكۆڵه‌كه‌ت كرته بكه سه‌ر وێنه‌كه و له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وه هه‌ڵبژێره كه نووسراوه: (مینیاتوور ئۆتۆماتیك چێ بكه). ئیتر ئۆتۆماتیك وێنه‌یه‌كی مینیاتوور به شێوه‌ی لینكێك چێ ده‌بێ كه كاتێ وه‌ك html پاشه‌كه‌وتی بكه‌ی ئه‌وه له لاپه‌ڕه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ. كاتێ كرته بكه‌یته سه‌ری، وێنه‌ سه‌ره‌كییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ.

2ـ ده‌توانی وێنه‌كه داچه‌سپێنیته ناو FrontPage و كاتێ به مشكه‌كه ده‌ستنیشان كراوه ده‌توانی Ctrl+T پێكه‌وه بگری، ئیتر ئۆتۆماتیك وێنه‌كه ده‌بێته مینیاتوور.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=256
www.zkurd.org