www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٤/١١

كاتێ سه‌ردانی سایتێكی ئینته‌رنت ده‌كه‌ی ئادریسه‌كانی له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا تۆمار ده‌بێ و ده‌مێنتێته‌وه. بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه ئاوا بكه:

1 ـ له‌سه‌ر (ڕووپه‌ڕ desktop)ه‌كه‌ت (Internet Explorer) بكه‌ره‌وه.
2 ـ له لای سه‌ره‌وه كلیك بكه سه‌ر (ئامرازه‌كان Tools) و له‌وێش كلیك بكه سه‌ر (ئه‌لته‌رناتیڤی ئینته‌رنت Internet Options).
3 ـ كرته بكه سه‌ر (فایله‌كان بسڕه‌وه Remove files) و پاشان (باشه OK).
4 ـ كلیك بكه سه‌ر (پێشووه‌كان بسڕه‌وه Remove recent) و پاشان (باشه OK).
5 ـ هه‌ر له‌وێ كرته بكه سه‌ر (Remove files) و (Remove Cookies).
6 ـ ده‌توانی لێره‌ش ئه‌و كارانه بكه‌ی:
له‌سه‌ر (ڕووپه‌ڕ desktop)ه‌كه‌ت بچۆ بۆ (My Computer) و ئینجا (C: Windows/Temp) و له‌وێش (Temporary Internet files) و (Cookies) بكه‌ره‌وه و ناوه‌ڕۆكه‌كانیان بسڕه‌وه.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=270
www.zkurd.org