www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن HunerAhmed ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٩/١٠/١١

وێبگه‌ڕ


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی
مێژوو
هه‌ندێك له‌ وێبگه‌ڕه‌كان
كردار


پێشه‌كی
وێبگه‌ڕ: (پرۆگرامێکی نه‌رمه‌واڵه Application Software)‌یه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت و پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌سه‌ر سامانی [جيهانی وێب www]، ده‌ناسرێته‌وه‌ به‌ (URI : Uniform Resource Identifier) ده‌كرێت به‌ وێبپه‌ڕ وه‌ك وێنه‌، ڤيديۆ، يان هه‌ر به‌شێكی‌ تر، (سه‌رووبه‌سته‌ره‌كان Hyperlinks) ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌كارهێنه‌ر به‌ئاسانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر وێبگه‌ڕه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی په‌يوه‌ندی بگرێت له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كان.


مێژوو
مێژووی وێبگه‌ڕه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ١٩٨٠، كاتێك ته‌كنه‌لۆژيای هه‌مه‌جۆر دامه‌زرا، يه‌كه‌م وێبگه‌ڕ ناوی [world Wide Web] بوو له‌لايه‌ن [ Tim Berners-Lee] له‌ ساڵی ١٩٨١ بوو.
داهێنانی (NCSA Mosaic) له‌ ساڵی ١٩٩٣. يه‌كه‌مين وێبگه‌ڕی گرافيكی بوو له‌و ‌كاته‌دا، درووست كرا له‌لايه‌ن (Marc Andreessen) كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری NCSA بوو، دواتر ناوه‌كه‌ی گۆڕی بۆ Netscape به‌خێراييیه‌كی زۆر ته‌شه‌نی كرد و له‌ سه‌رژمێريیه‌كدا له ‌%٩٠ به‌كارهێنه‌ری هه‌بوو له‌م ساڵه‌دا.

هه‌ندێك له‌ وێبگه‌ڕه‌كان
باسكردنی هه‌ندێك له ‌وێبگه‌ڕه‌كان به‌كورتی:
Netscape: وه‌ك له ‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ دراوه‌ كه‌ له‌لايه‌ن Marc Andreessen درووست كراوه‌، يه‌كه‌مين (وه‌شان Version)ـى ئه‌م وێبگه‌ره‌ له ١٣/١٠/١٩٩٤ له‌ژێر ناونيشانی (Mosaic Netscape 0.9) بوو.


Internet Explorer: ئه‌م وێبگه‌ڕه‌ له‌لايه‌ن كۆمپانيای گه‌وره‌ی جيهانی، مايكرۆسۆفت درووست كرا له‌ ساڵی ١٩٩٥ كه‌ مايكرۆسۆفت به‌شێوه‌يه‌كی دانابوو كه‌ له‌گه‌ڵ (سیسته‌می كارپێكردن operating system)دا بمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترين به‌كارهێنه‌ری هه‌بێت، چه‌ند وه‌شانێكی لێ به‌رهه‌م هێنا له‌وانه‌ وه‌شانی يه‌كه‌می [Internet Explorer 1] له ١٦/٨/١٩٩٥ وه‌شێنرا، وه‌ هه‌روه‌ها [Internet Explorer 2] له‌ ٢٢/١٠/١٩٩٥ وه‌شێنرا له‌گه‌ڵ Windows NT 3.5 و Windows NT 4.0 داده‌مه‌زرا، دواتر له‌ مانگی هه‌شتی ١٩٩٦ وه‌شانی سێهه‌می وه‌شێنرا له‌ژێر ناونيشانی [Internet Explorer 3]، وه‌شانی [Internet Explorer 4] له‌ مانگی نۆی ١٩٩٧ وه‌شێنرا، وشانی [Internet Explorer 5] له‌ ١٨/٣/١٩٩٩ وه‌شێنرا، وه‌شانی [Internet Explorer 6] له ٢٧/٨/٢٠٠١ وه‌شێنرا ئه‌م وه‌شانه‌يان زۆرترين ماوه‌ مايه‌وه‌ چونكه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٢ چوو بۆ لووتكه‌ی به‌كارهێنه‌ران كه‌ %٩٥ ی به‌كارهێنه‌رانی هه‌بوو! ، وه‌شانی [Internet Explorer 7] له ١٨/٦/٢٠٠٦ وه‌شێنرا، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌مساڵيش واتا له‌ ١٩/٣/٢٠٠٩ وه‌شانی [Internet Explorer 8] وه‌شێنرا. ئه‌مه‌ زانياريیه‌ك بوو له‌سه‌ر كاتی ده‌رچوونی وه‌شانه‌كانی Internet Explorer.

Opera : ئه‌م وێبگه‌ڕه‌ له‌لايه‌ن [كۆمپانيای نه‌رمه‌كاڵای ئۆپێرا Opera Software Company ] دامه‌زرا ، له‌سه‌رژمێريیه‌ك له‌ مانگی شوباتی ٢٠٠٩ كه‌ %١ ی به‌كارهێنه‌ری هه‌يه‌ ئه‌مه‌ش زيانێكی زۆری بۆ سه‌ر كۆمپانياكه ‌هه‌بوو ، دواتر بۆ ناو مۆبايل بڵاو کرایه‌وه،‌ كه‌ ئێستا له‌ زياتر له‌ ٤٠ مليۆن مۆبايلدا هه‌يه‌ و به‌كار دێت .

Apple's Safari : له ‌ كانوونی دووه‌می ٢٠٠٣ له‌لايه‌ن كۆمپانيای Apple وه‌شێنرا كه‌ تاوه‌كوو ساڵی ٢٠٠٩ له‌ %٨ ی به‌كارهێنه‌رانی هه‌بووه‌ .
ئه‌مه‌ كورته‌يه‌ك بوو له‌ هه‌ندێك له‌ وێبگه‌ڕه‌كان .

كردار
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ وێبگه‌ڕ نيشاندانی ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ڕه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ر، به‌شێوه‌يه‌كی سه‌ره‌تايی كاتێك به‌كارهێنه‌ر زانياری [Uniform Resource Identifier (URI)] بۆ نموونه‌ http://www.zkurd.org له‌ناو وێبگه‌ڕ ئه‌كات، پێشگری URI بڕيار ئه‌دات له‌وه‌ی كه‌ چۆن URI وه‌ربگرێت، به‌شێوه‌يه‌كی گشتی URI به‌ http: ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌:
(‌Hypertext Transfer Protocol (HTTP، هه‌ندێك له‌ وێبگه‌ڕه‌كان پاڵپشتی پێشگری هه‌مه‌جۆر ئه‌كه‌ن وه‌ك ftp: بۆ ناوخۆيی به‌م شێوه‌يه‌: File Transfer Protocol،
به‌شێوه‌يه‌كی گشتی http:// پێی ده‌وترێت [پڕۆتۆكۆڵ، کۆنووس protocol] بۆ هاوبه‌شی وێبگه‌ڕ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕ .
به‌شی دوای ئه‌و www واتا World Wide Web به‌م به‌شه‌ ئه‌وترێت: [ Internet Service ڕاژه‌ی ئينته‌رنێت] كه‌ ناونيشانی وێبه‌.
zkurd ناوی [ Domain دۆمه‌ین، پاوان] ـه‌كه‌يه‌، كه‌ نابێت له‌ ٣ پيت كه‌متر بێت.
org پێی ئه‌ڵێن [ TLD Top-Level-Domain] چه‌ندين TLD هه‌يه‌ كه‌ هه‌ر وڵاته‌ و TLD ی تايبه‌ت به‌ خۆی هه‌يه‌ وه‌ك de ئه‌ڵمانيا، Uk بريتانيا، Fr فه‌ره‌نسا و ... هتد وه‌ هه‌ر‌وه‌ها كۆمپانيا و شوێنه‌كانی تريش بۆيان دانراوه‌ وه‌ك: com بۆ كۆمپانيا.




  پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌
به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=601
www.zkurd.org