www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن Danataha ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٣/٥/٢٠
ناوەڕۆكی ئەم وتارە
پێشەکی
بەیداخەکانی تـویـتـەر
ئامارەکانی تـویـتـەر
بەکارهێنانی تـویـتـەر
چۆن تـویـتـەر پەرەی سەند
چالاکییەکانی تـویـتـەر
وەرگێڕانی تـویـتـەر بۆ زمانی كوردی
بەستەرەکان

پێشەکی
تـویـتـەر چییە؟ کەی دامەزرا؟ کـێ دایمەزراند؟
تویتەر یەکێکە لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان.لە ٢١/٣/٢٠٠٦ دامەزرا لەلایەن (جاك دۆرسی)، لە مانگی ٧ بڵا وکرایەوە و خرایە بەر دەست.

تـویـتـەر و تویت بە واتای چی دێت؟
تـویـتـەر واتا کەسێک یان شتێک بجریوێنێت (جریوێنەر)، تویت واتا جریواندن.

خاوەنەکانی تـویـتـەر کێن؟
جاك دۆرسی،نوح گلاس ،ئیڤان ویلامس ،بیز ستۆن.

تـویـتـەر چۆن کار دەکات؟
ماڵپەڕێکی سادەیە ڕاژەی کۆمەڵایەتی و کورتەپەیام یان بڵاوکراوەی کورت (مایکرۆبلۆگینگ) و SMS کورتە نامە و MMS دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران. بەشێوەیەکی دیکە کار لەسەر کورتبڕی دەکات و توانای ١٤٠ پیتی هەیە کە لە یەك پەیامدا بەکار بێت.

لە کوێدا تـویـتـەر کراوەیە؟
لە سەرتاسەری جیهاندا کراوەیە واتا هیچ وڵاتێک بەربەستی بۆ بەکارهێنانی دروست نەکردووە.

نووسینگەی تـویـتـەر لە کوێیە؟
نووسینگەی سەرەکی دەکەوێتە (سانفرانسیسکۆ) لە (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا).

چەند زمانی كۆمپیوتەری بەکار دێت لە تـویـتـەردا؟
زمانەکانی (جـاڤا، جـاڤاسکریپت، ڕوبـی، سـکالا).

هەژمارکردنی تـویـتـەر چ جۆرێكە؟
هەژمارکردن لە جۆری خۆڕایییە.پێویستی بە بڕوانامەی ئیمێڵ هەیە.

تـویـتـەر بڕوانامە بۆ کام لە هەژمارەکان دروست دەکات؟
تـویـتـەر بڕوانامە بۆ هەژمارەکان دروست دەکات ئەویش بۆ کەسە بەنێوبانگەکان و کۆمپانیاکان بە نیشاندانی نیشانەی ڕاست لەسەر هەژمارەکان، بەمەش بەکارهێنەران لە هەژماری ساختە و هەواڵی ناڕاست دوور دەخاتەوە، لە هەمان کاتدا نازناو بۆ کەس، کۆمپانیا، بابەتە بەنێوبانگەکان دروست دەکات.

بەستەرەکان چیان لێ دێت لە تـویـتـەر؟
بەستەرەکان كورت دەكرانەوە بەهۆی ماڵپەڕی (بیت لی) و (تاینی یو ئاڕ ئێڵ). هەروەها بەکارهێنانی (twt.tl) بۆ نامە شاراوەکان لە ٢٠١٠، دواتر بەکارهێنانی (t.co) بۆ کورتکردنەوەی بەستەرەکان. ئەمەی کۆتایی، تـویـتـەر خۆی خاوەنیەتی. وێنەکان دوای بەرزکردنەوەیان لە تـویـتـەردا دەچنە کوێ؟
دوای ئەوەی وێنەکان بەرز دەبنەوە بۆ تـویـتـەر لە هەمان کاتدا دەچنە ماڵپەڕی (تویت پیك).

ڤیدیۆکان دوای بەرزکردنەوەیان لە تـویـتـەردا دەچنە کوێ؟
دوای ئەوەی ڤیدیۆکان بەرز دەبنەوە بۆ تـویـتـەر:
١- خۆکارانە دەبنە بەستەرێك و پاش کرتەکردن لە سەریان دەچنە سەر ئەو شوێنەی کە لێوەی تویت کراوە واتا دەچنەوە سەر ئەو ماڵپەڕەی کە لێوەی تویت کراوە، یان وەک ڤیدیۆکانی یوتیوب کاتێك تویت دەکرێن دەتوانین لە تـویـتـەر خۆیدا بیبینین.
٢- دەتوانین ڤیدیۆکان بەرز بکەینەوە بۆ ماڵپەڕی (تویت ڤید) ئەمە جگە لەوەی بەرز دەبنەوە بۆ تـویـتـەر. لە هەمان کاتدا دەچنە ماڵپەڕی (تێڵی).

ئایا دەتوانین پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین؟
دەتوانین بەهۆی ماڵپەڕی (تویت کام) پەخشی ڕاستەوخۆ دروست بکەین کە لەلایەن ماڵپەڕی (لایڤ ستریم) بەهێزکراوە.

دەتوانیت پەیامەکانی بڵاو بکەیتەوە بەبێ ئەوەی بچیتە ناو هەژمارەکەت؟
دەتوانیت بەهۆی هەندێك ماڵپەڕ وەك (تویت دیك،هوت سویت،سایسۆمۆس...هتد).

بەرنامۆچکە (application)ی تـویـتـەر بۆ مۆبایل و جۆرەکانی سیستەم چین؟
بۆ سیستەمەکانی (ئاپ ستۆری ئەپڵ، ئەندرۆیدی گۆگڵ، ویندۆز فۆنی ویندۆز، ئۆڤی نۆکیا، ئەپ ویڵدی بلاكبێری .... هتد) بەمەش زۆربەی مۆبایلی کۆمپانیاکانی وەک (ئەپڵ، ئێڵ جی، سامسۆنگ، نۆکیا، بلاكبێری، سۆنی ئیریکسۆن، ... هتد). دەتوانن پشتگیری بکەن.

ئایا تـویـتـەر ڕاژە (خزمەتگوزاری)ی چات (دەمەتەقێ)ی هەیە؟
نەخێر، تویتەر ڕاژە (خزمەتگوزاری)ی چاتی نییە.

نامەکان لە تـویـتـەردا چۆنن؟
نامەکانی تـویـتـەر گشتین واتا هەموو کەس دەیبینێت، بەڵام دەتوانیت نامەی تایبەت واتا شاراوە بنێریت بۆ بەکارهێنەران.

تویتە (جریوە) زێڕینییەکانی تـویـتـەر لە ساڵی ٢٠١٢ دا کامانە بوون؟
جریوەی (باراك ئۆباما)بە بۆنەی دووبارە دەرچوونی وەك سەرۆککۆمار بە یەکەم جریوەی ٢٠١٢ هەڵبژێردرا پاش ئەوەی (٨١٠٠٠٠) جار ڕیتویت (وەڵام)یان دابوو وە (٣٠٠٠٠٠)جار دڵخواز کرا.
کرتە بکە لەم بەستەرە بۆ بینینی تەواوی جریوە ئاڵتونیەکان.Golden tweets

ئایا تـویـتـەر لەگەڵ ماڵپەڕەکانی دیکەدا بەکار دێت ؟

پاش فراوانبوونی تـویـتـەر ئێستا زۆربەی ماڵپەڕەکان چەند پێداویستییەکی تـویـتـەریان دابین کردووە بۆ ماڵپەڕەکانیان وەک:
١- دوگمەی (فۆلۆو) واتا دەتوانیت ڕاستەوخۆ ببیتە هاوبەشی ماڵپەڕەکە.
٢- دوگمەی (تویت) واتا بڵاوکردنەوەی ماڵپەڕەکە یان بابەتێکی ماڵپەڕەکە لە تـویـتـەرەکەتدا.
٣- دوگمەی تـویـتـەر بۆ خۆتۆمارکردن (Registration)ی ماڵپەڕەکان، واتا بەهۆی ئیمێڵ و زانیارییەکانی تـویـتـەر دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت لە ماڵپەڕەکاندا، بەمەش ئیمێڵ و زانیارییەکانی کە لە تـویـتەردا داتناون دەبنە زانیاری لەو ماڵپەڕەی خۆتت تێدا تۆمارکردووە.
٤- دوگمەی تـویـتـەر بۆ چونەژوور (Sign in)ی ماڵپەڕەکان، واتا بچیتە ناو ماڵپەڕێک بەهۆی تـویـتـەر بەمەش هەرکاتێك بتەوێت دەتوانیت بەهۆی تـویـتـەرەوە بچیتە ناو ماڵپەڕە دیاریکراوەکە وەك (یاهوو) ... هتد (پاش کرداری خۆتۆمارکردن بەهۆی تـویـتـەرەوە ئەنجام دەدرێت).
٥- دانانی ستریم (stream)ی ماڵپەڕەکان، واتا دانانی تـویـتە (پەیامەکان)ی ماڵپەڕەکە لە ماڵپەڕەکە خۆیدا کاتێك لە تـویـتـەر بڵاویان کردووەتەوە، بە جۆرێك سەردانکەران تویتەکانی ماڵپەڕ ببینن بێ ئەوەی سەردانی هەژماری تویتەرەکانیان بکەن.

کێشەی تـویـتـەر لەگەڵ هەندێك لایەندا چی بوو؟
کێشە چاودێریکردنی هاش تاگ لەگەڵ (ویکیلیکس،ئۆکسێپی وۆڵ ستریت) دروست بوو چونکە تـویـتـەر چاودێری ئەو لایەنانەی دەکرد، دواتر کێشەکە چارەسەر کرا بەو مەرجەی ئەو لایەنانە دوور بن لە بڵاوکراوەی نابەجێ و نایاسایی.

تـویـتـەر بۆ چەند زمان وەرگێڕدراوە؟
وەرگێڕاوە بۆ زیاد لە ٣٣ زمان و زمانی کوردیش هەندێك لە وەرگێڕانی تەواو کردووە.


بەیداخەکانی تـویـتـەر
بەیداخە سەرەتایییەکانی تـویـتـەر کەمێك پەیوەندیی هەبوو بە (لاری بێرد) یاریکەری یانەی (بۆستن سیڵتیکس) لە یانەکانی NBA لە ساڵی (١٩٧٨).بەڵام دواتر گۆڕا بۆ باڵندەی شینی شاخاوی (Mountain Bluebird).
١- بەیداخی یەکەم لە ١٥/٧/٢٠٠٦ تا ١٤/٩/٢٠١٠
بەیداخی یەکەم
٢- بەیداخی دووەم لە ١٤/٩/٢٠١٠ تا ٥/٦/٢٠١٢
بەیداخی دووەم
٣- بەیداخی سێیەم لە ٥/٦/٢٠١٢ وە تا ئێستا هەمان لۆگۆیە.
بەیداخی سێیەم


ئامارەکانی تـویـتـەر
لە کردنەوەدا بە پلەی چەندەم دێت؟
لە پلەی ١٠ دا دێت، واتا دەیەم ماڵپەڕە کە زۆرترین جار دەکرێتەوە.بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی (ئەلێکسا).

لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پلەی چەندەەمی گرتووە؟
پلەی ٢ ی گرتووە لە دوای (فەیسبووک).

بەکارهێنەرانی تــویــتــەر و چالاکیی ڕۆژانە؟
تــویــتــەر زیاد لە ١٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە ڕۆژانە.

گەڕان بۆ تـویـتـەر؟
ڕۆژانە ١.٦ ملیارد گەڕان بۆ تـویـتـەر و خزمەتگوزارییەکانی دەکرێت.
ڕۆژانە چەند تویت (پەیام) هەیە؟
لە هەر ڕۆژێکدا بەنزیکەی٣٤٠ ملیۆن تویت (پەیام) بڵاو دەکرێتەوە.

داهاتی تـویـتـەر چەندە؟
تا ساڵی ٢٠١٣، چوارسەد میلیۆن دۆلار بووە.

قەبارەی هەژمارکەران لە تـویـتـەردا چەند؟
زیاد لە ٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ (پێنجسەد ملیۆن) هەژمارکار (بەکارهێنەر)ی هەیە.

لە هەر چرکەیەکدا چەند هەژماری نوێی تـویـتـەر دەکرێتەوە؟
لە چرکەیەکدا ١١ هەژماری نوێ دەکرێتەوە.
لە ڕۆژێکدا چەند هەژمار دەکرێتەوە؟
لە ڕۆژێکدا ١ ملیۆن هەژمار دەکرێتەوە.

ژمارە پێوانەیییەکانی تویت چەندە؟
لە کاتی مۆندیالدا لە ١٤/٦/٢٠١٠ یاریی نێوان (یابان - کامیرۆن) پاش تۆمارکردنی گۆڵێکی یابانییەکان بەرامبەر کامیرۆن زۆرترین ڕێژەی تویتی تۆمار کرد کە (٢،٩٤٠) تویت بوو تەنها لە ماوەی یەك چرکەدا. لەگەڵ تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی نوێ. نوێترینیان بەهۆی ساڵی نوێی ٢٠١٣ بوو کە (٣٣،٣٨٨) تویت کرا، لە چرکەیەکدا.

زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەری تـویـتـەر لە چ وڵاتێكن؟
١- ئەمریکا پتر لە (١٠٧) ملیۆن.
٢- بەڕازیل پتر لە (٣٣) ملیۆن.
٣- یابان پتر لە (٢٩) ملیۆن.
٤- بەریتانیا پتر لە (٢٣) ملیۆن.
٥- ئیندۆزنیسیا پتر لە (١٩) ملیۆن.

بەرزترین هەژمارەکانی ناو تـویـتـەر کامانەن ؟
لەیدی گاگا، پتر لە (٣٢) ملیۆن هاوبەش. (بەرزترین ڕێژە لە نێو هونەرمەندان).
باراك ئۆباما، زیاد لە (٢٤) ملیۆن هاوبەش. (بەرزترین ڕێژە لە نێو سیاسییەکان).
یوتیوب، پتر لە (٢٠) ملیۆن هاوبەش. (بەرزترین ڕێژە لە نێو هەژمارە ناکەسییەکان).
شاکیرا، پتر لە (١٨) ملیۆن هاوبەش (بەرزترین ڕێژە لە دەرەوەی ئەمریکا).
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، پتر لە (١٤) ملیۆن هاوبەش. (بەرزترین ڕێژە لە نێو وەرزشکاران).
بارسیلۆنا، پتر لە (٧) ملیۆن هاوبەش. (بەرزترین ڕێژە لە نێو یانەکانی تۆپی پێ).

پێکهاتەی تـویـتـەر تا ساڵی ٢٠١٠. چۆن بووە؟
3.9% پێك دێت لە News (هەواڵ).
3.75% پێك دێت لە Spam (پەیامی نەخوازراو)
5.86% پێك دێت لە Self-promotion (پەیامە چالاکەکان) زیاتر بانگەشەکان (ڕیکلامەکان) دەگرێتەوە.
40.54% پێك دێت لە Pointless babble (پەیامی بێمانا و منجە منج).
37.55% پێك دێت لە Conversational (ئاخافتن).
8.70% پێك دێت لە Pass-along value (هیچ وشەیەكمان نە دۆزییەوە بۆی یان نزیکی).
پێكهاتەی تـویـتـەر بە شێوەی خشتە Chart


بەکارهێنانی تـویـتـەر
سەرەتا دەچینە ماڵپەڕی تـویـتـەر (خۆتۆمارکردن) https://twitter.com/signup<
لە (Full name) دا ناوی خۆت و باوکت بنووسە (ناوی یەکەم و دووەم).
لە (Email Address) ئیمێڵێك دابنێ و دڵنیابە لە بێکێشەبوونی ئەو ئیمێڵە.
لە (Create a Password) تێپەڕوشەیەک دابنێ لە ٦ بەرەو سەر (پیت و ژمارە) دابنێ.
لە (Choose your username) ناوی بەکارهێنەر هەڵبژێرە و دەبێتە ناونیشانی هەژمارەکەت.
دواتر بچۆ بۆ ئیمێڵەکەت و بڕوانامە بۆ هەژماری تـویتـەرەکەت بەدەست بهێنە کە بە نامەیەك بۆی ناردوویت و بەستەرێك لە نامەکەدایە بە کرتەکردن لەسەری هەژمارەکەت دەبێتە خاوەنی بڕوانامە. لە ژێر ناوی خۆتدا لە دەستە چەپی"بینگە/ڕووپەڕ (شاشە)کەت (Compose new Tweet). دەتوانیت پەیامێکی نوێ بنێریت یان لە دەستەڕاست دوگمەیەکی شین کرتە بکە بۆ هەمان کار. کاتێك دەنووسیت دەتوانیت وێنەیەك هاوپێچ بکەیت لەگەڵ دیاریکردنی کات. لە هەمان کاتدا لە ژێر ناوەکەتدا سێ دوگمە دەبینین لەدەستەچەپەوە :

١- (Tweets)* ژمارەی تـویت (جریوەکان)نت پیشان دەدات.
٢- (Following)* ژمارەی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە تۆ دوایان کەوتوویت.
٣- (Followers) ژمارەی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە دوای تۆ کەوتوون.
*کاتێك (Following)ی هەژمارێك دەکەیت، ئەو کاتە تەنها تۆ چالاکییەکانی ئەو دەبینیت، ئەو چالاکیەکانی تۆ نابینێت.بەهەمان شێوە بۆ (Followers).هەروەها لە دەستە ڕاستی بینگە(شاشة) زمانەی (Tweets) دەبینرێت کە جریوە (تویت)ی ئەو هەژمارانە پیشان دەدات کە تۆ دوایان کەوتووتیت، واتا (Follow) کردوون یان (Following) گەکان. لە (سەرپەڕە header)ی زمانەی سەرەوەی ماڵپەڕەکە (ڕەنگی ڕەساسیی تۆخە) هەر یەك لە دوگمەکانی:

١- (Home) دەچیتەوە سەرەتا (ماڵەوە)ی هەژمارەکەت.
٢- (Connect) گەڕان بە دوای هەژمارەکان لە تـویـتـەردا.
٣- (Discover) گەڕان بە دوای تاگ(هەڵواسەرەکانی) پەیامەکان.
٤- (Me) دەتباتەوە بۆ پرۆفایلەکەی خۆت.
٥- (Search) ئەم دوگمەیە توانای گەڕانت دەداتێ.

گەڕان چۆنە لە تـویـتـەردا ؟
بە دوو ڕێگا دەتوانین بگەڕێین:
١- بۆ بابەت: (هاش تاگ #) لە دوگمەی گەڕاندا پێش هەر وشەیەك ئەم ئامرازە (#)دابنێ وەك: (twitter#) هەر بابەتێك پەیوەندی بە وشەکەوە هەبێت دەیخاتە بەردەست. ٢- بۆ هەژمار: (username@,@ ناوی بەکارهێنەر) لە دوگمەی گەڕاندا پێش هەر وشەیەك ئەم ئامرازە (@) دابنێ، وەك: (twitter@) هەژمارەکەت بۆ دێنێت بەڵام پێویستە ئەو هەژمارە تۆمار کرابێت لە تـویـتـەردا.

٦- (Menu) چەند هەڵبژاردنێکی تێدایە:
ا- (Edit Profile) دەستکاریکردنی پرۆفایلەکەت.
ب- (Direct Messages) نامە ڕاستەوخۆکان.
ج- (Lists) دروستکردنی کۆمەڵە و لیستەکان.
د- (Help) وەرگرتنی یارمەتی.
هـ- (Keyboard shortcuts) کورتکردنەوەی کارەکان بەهۆی تەختەکلیلەوە.
و- (Setting) ڕێکخستنی هەژمارەکەت. *
ی- (Sign out) دەرچوون لە هەژمارەکەت.

* و- (Setting) لەم بەشەدا دەتوانیت هەژمارەکەت ڕێك بخەیت و دەستکاریی بکەیت.
١- (Account) : هەژمار لێرەدا دەتوانیت گۆڕانکارییەکانی لە (ناوی بەکارهێنەر، ئیمیڵ،
زمان، کات، ڕێکخستنی بابەتە هەستیارەکان... هتد، تایبەتیبوون (خێرا و ئاسانکردنی چالاکییەکان لەسەر تـویـتەر)، گەڕانەوەی پاسۆورد بەهۆی زانیاریی تایبەتی، پارێزگاریی تویتەکان، وڵات، گەڕانەوەی هەڵگرتن (ئەرشیف)كردنی تویتەکان) بکەیت. لە کۆتابەشی ئەم ئەڵقەدا (Deactivate my account) هەیە کە ڕێگات پێ دەدات هەژمارەکەت دابخەیت. بە کرتەکردن لەسەری دەچیتە پەنجەرەیەکی نوێوە دواتر کرتە بکە لە (Deactivate @username) و بۆماوەی ٣٠ ڕۆژ سەردانی هەژمارەکەت مەکە پاشان دادەخرێت.
٢- (Password) : ڕێکخستن و گۆڕانکاریکردن لە تێپەڕەوشەدا پاش کرتەکردن لەسەری سێ بۆشایی هەیە، لە یەکەمدا ئەو تێپەڕەوشە بنووسە کە بەکارت هێناوە پێشتر لە دوو بۆشایییەکەی دیکەدا تێپەڕەوشە نوێکەت بنووسە. دەشتوانیت هەژمارەکەت ببەستیتەوە بە مۆبایەلەکەت.
٣- (Mobile) : لەم بەشەدا دەتوانیت (بەرنامۆچکە)ی تـویـتـەر بۆ مۆبایلەکەت دابگریت، هەروەها ئاگاداربوون لە چالاکییەکانی هەژمارەکەت دوای دیاریکردنی (وڵات، ژمارەی مۆبایل، جۆری سیمکارت).
٤- (Email notification) ئاگاداربوون لە هەندێك چالاکیی تایبەت بەهۆی ئیمێڵەوە.
٥- (Profile) : دەستکاریکردنی هەر یەك لە (وێنە، هێدەر، ناو، شوێن، ماڵپەڕ، (زیادکردنی تـویـتـەر بۆ ماڵپەڕەکەت)، ژیاننامە، پەیوەستکردنی هەژمارەکەت لەگەڵ (فەیسبووك).
٦- (Design) : دەستکاریکردنی دیزانی هەژمارەکەت بە گۆڕینی وێنەی پاشبنەما (باکگراوند) یان وێنەی تایبەتی خۆت، یان ڕەنگی پاشبنەما و بەستەرەکان.
٧- (Apps) : ڕێکخستنی هەموو ئەو بەرنامۆچکانەی کە پەیوەست بوون بە هەژمارەکەتەوە. هەروەها دەتوانیت بەرنامۆچکەی ماڵپەڕەکان لە هەژمارەکەتدا لابدەیت و
٨- (Widgets) دروستکردن و ڕێکخستنی تویت و چالاکیی هەژمارەکەت بۆ زیادکردنی لە ماڵپەڕەکەتدا، یان گواستنەوەی چالاکیی ماڵپەڕەکەت بۆ تـویـتـەر.

بەستەرەکان
وەکوو سەرچاوە، سوود لەم بەستەرانەی خوارەوە وەرگیراوە:
١- ماڵپەڕی تـویـتـەر
٢- ماڵپەڕی ویکیپیدیا
٣- هەندێك ئینفۆگرافیك


  پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌
به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=617
www.zkurd.org