هەواڵ و چالاکییەکان
دوایین بابەتەکان
چاوگی لێکدراو
چاوگی لێکدراو کاری گەردانکراو هەر کاتێک چاوگێکی لێکدراومان هەبێت و بمانەوێت گەردانی بکەین، هەموو کاتێک وشەی دوابەشی بەجیا دەنووسین. چ تێپەڕ بێت وەک:فڕێدان: فڕێ دەدەم. فڕێم دا. (نەک: فڕێدەدەم. فڕێمدا). چ تێنەپەڕ بێت، وەک:تێکچوون: تێک دەچێت. تێک چوو. (نەک: تێکدەچێت. تێکچوو).گەرمبوون: گەرم دەبێت. گەرم بوو. (نەک: گەرمدەبێت. گەرمبوو).شینبوون: شین دەبێت. شین بوو. (نەک: شیندەبێت، شینبوو). لە ڕستەدا دەردەکەوێت باسی ڕووەک دەکەین یان باسی ڕەنگ دەکەین. خۆ دەکرێت زۆر وشە واتای جیاوازیان هەبێت و وەک یەک بنووسرێن. یان ڕوونکردنەوەی باشتر بدرێت، وەک:ڕووەکەکە شین بوو. ڕەنگی دیوارەکە شین بوو.***ئەگەر سەرنج بدەین، دەبینین وشە لێکدراوەکان لە دۆخی چاوگدا پێکەوە گۆ دەکرێن (نانخواردن، شینبوون)، بەڵام لە دۆخی کاردا، گەردانکراودا، وەستانێکی زۆر زۆر کورت لەنێوانیاندا هەیە:(نان دەخوات، شین دەبێت)، خێرا ناڵێین (ناندەخوات، شیندەبێت). هەر بۆیە بەپێی دەربڕین و سترسی سەر وشەکان، بەجیا دەنووسرێن. کەوا بێت، ئەگەر چاوگەکە لێکدراو بوو و گەردان بکرێت، هەمیشە دوابەشەکەی جیا بکەینەوە. بێ ئەوەی پێویست بکات نووسەر بزانێت ئەوە تێپەڕە یان تێنەپەڕە.
پرسبڕکێ
(پرسبڕکێ Quiz) لە پێوەندی لەگەڵ زمان و وێژەی کوردیدا: ڕێنووس: ١. پرسبڕکێی ڕێنووس (١)، گشتی ٢. پرسبڕکێی ڕێنووس (٢)، ئەلفبێ ٣. پرسبڕکێی ڕێنووس (٣)، پیتی “ی“ ٤. پرسبڕکێی ڕێنووس (٤)، “و، ی“ ٥. پرسبڕکێی…
کۆڕێکی زانستی: زمانی کوردی و زاراوە زانستییەکان لەبەردەم کاریگەریی ژیریی دەستکرددا
سەعات ١٠ی تاقی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٩/١ بنکەی ژین لە شاری سلێمانی، کۆڕێکی تایبەتی بۆ بەڕێز ئاراس نووری سازکرد سەبارەت…
مۆدێلێکی نوێی گووگل بۆ وەڵامدانەوەی پرسی پزیشکی
بەشی توێژینەوەی ژیریی دەستکرد لە گووگڵ مودێلی زانستی نوێی بۆ پرسیاری پزیشکی بڵاوکردەوە. ئەم مودێلە بە ناوی Med-PaLM، ئەم مودێلە پرسیاری…
وەتسئەپ: ژیریی دەستکرد پوختەی پەیامەکانت بۆ ئامادە دەکات
زۆربەمان لە چەندین گروپ و کۆڕی خێزانی و کاردا بەشدارین، ڕۆژێک بوارت نەبێ دەبینیت دەیان پەیامت بۆ هاتووە و نەتخوێندووەتەوە.…
کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر زمانی کوردی
لێدوانی ئاراس نوری لە کەناڵی ٨. لە ڕۆژی زمانی دایکی، کاریگەریی تەکنۆلۆجیا لەسەر زمانی کوردی و یەکخستنی
نووسەران

عەبدوڵا گزنەیی
نووسەر

عەلی محەمەد
نووسەر، بەڕێوەبەری گشتی

ئاراس نوری
نووسەر

ئاسۆ نادری
نووسەر

باران
نووسەر

سەفین غەفوور
نووسەر

داستان محەمەد
نووسەر

دڵشاد
نووسەر

دیاکۆ هاشمی
نووسەر

هۆژان کۆیی
نووسەر / بەڕێوەبەری ڕایەڵە

هونەر ئەحمەد
بەڕێوەبەری هونەری

عەلی موستەفا
نووسەر

ڕۆژان
بەشداریکەر

زکورد
زانستپەروەرانی کورد

زریان مارف
نووسەر








