په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، بڕۆ بۆ لیسته‌ی Filter و Texture ده‌ستنیشان بكه‌و له‌و لیسته‌یه‌ی كه بۆت دێته ده‌ره‌وه Grain... هه‌ڵبژێره: ئێسته‌ش بۆ Intensity بنووسه 100، هه‌روه‌ها بۆ Contrast یش، Vertical یش هه‌ڵبژێره بۆ Grain Type : ئه‌مجاره‌ش ده‌بێ بڕۆینه‌وه بۆ لیسته‌ی Filter و Artistic دیاریبكه‌ین و پاشانیش Neon Glow هه‌ڵبژێرین،: له‌ته‌نیشت Glow Size ــه‌وه ژماره 5 و له ته‌نیشت Glow Brightness یشه‌وه 20 بنووسه و Glow Color بگۆڕه به‌ڕه‌نگی سه‌وز،: بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بێ دیسان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لیسته‌ی Filter و ئه‌مجاره‌یان Stylize هه‌ڵده‌بژێرین و Glowing Edges كرته ده‌كه‌ین: بۆ Edge Width بنووسه 1، Edge Brightness بنووسه 7، Smoothness یش 1،: هه‌نگاوی كۆتایی هێنان بهوانهكه له لیسته‌ی Image ــه‌وه ده‌بێت، له‌و لیسته‌دا Adjustments ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و پاشانیش Hue/Saturation(Ctrl+U) كرته ده‌كه‌ین: ئیشاره‌ی ڕاست دابنێ له‌نێو چوارگۆشه‌ی ته‌نیشت colorize و Hue بگۆڕه بۆ 140 و Saturation یش بگۆڕه بۆ 100،: له كۆتایی دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: بۆ ئاگاداری: ئه‌م وانه‌یه به یه‌كێك له‌هه‌ره به‌ناوبانگترین ئیشه‌كانی جیهانی فۆتۆشۆپ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئـاسـۆ نـادری