په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، 400x400 پیكسل بێت، ده‌ستبنێ به X و D و بۆ ڕێكسختنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان: ئێستا ده‌ڕۆین بۆ Filter و پاشان Render ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و Clouds هه‌ڵده‌بژێرین: ئه‌بێ بۆ هه‌نگاوی داهاتوومان جارێكی دیكه‌ش بگه‌ڕیێنه‌وه بۆ لیسته‌ی Filter و ئه‌مجاره‌یان Blur و پاشانیش Motion Blur هه‌ڵده‌بژێرین، پاش ئه‌و هه‌نگاوه، په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌كرێته‌وه وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه، لێره ده‌بێ بۆ Angle بنووسین 37 و بۆ Distance یش بنووسین 90، پاشان OK كرته بكه، ئێستا ده‌ستبنێ به Ctrl و U دا پێكه‌وه،( ئه‌و هه‌نگاوه كورتكراوه‌یه بۆ Image > Adjustments > Hue/Saturation )، په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه له‌و په‌نجه‌ره‌دا ڕه‌نگێك هه‌ڵبژێره بۆ وێنه‌كه‌ت و من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م هه‌ڵبژاردوه: هه‌نگاوی داهاتووش جارێكی دیكه ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ لیسته‌ی Filter و له‌و لیسته‌یه‌دا Stylize ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و Extrude هه‌ڵده‌بژێرین، ئێستاش ده‌بێ له به‌رامبه‌ر Type ــه‌وه خاڵهكه بخه‌ینه ته‌نیشت Pyramids، بۆ Size ده‌نوسین 10 و بۆ Depth یش دیسانه‌وه ده‌نوسین 10، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌رامبه‌ریه‌وه خاڵهكه ده‌به‌ینه ته‌نیشت Random، سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بكه: به‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه وانه‌یه‌كی دیكه له وانه جوانه‌كانی فۆتۆشۆپ جێبه‌جێ ده‌كرێ و به‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه كۆتایی دێت: نموونه‌یه‌كی دیكه، هیوادارم به‌سوود بێت. ئـاسـۆ نـادری