كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا
به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا (4)
"زانیاریی گشتی له بواری ئایتی ـ 3 ـ":
چۆن
كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت قسه ده‌كا؟
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ
كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپیۆته‌ری تر "قسه" بكا (كاڵاڕه‌ق
hardware)ی
تایبه‌تیت پێویسته و چه‌ند جۆرێكیان هه‌یه كه لێره باسیان ده‌كه‌ین:
(مۆدێم
modem):
ئامێرێكه به‌كاری
ده‌به‌ی بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپیۆته‌ری تر له‌ڕێی تۆڕی ته‌له‌فۆنه‌وه.
خێراییی مۆدێم وا
ده‌پێورێ كه له چركه‌یه‌كدا چه‌ند (بیت
bit
= دانه) ده‌گوێزرێته‌وه، واته: (bit/s).
زۆرترین خێراییی
مۆدێمێك 56000 (بیت
bit = دانه)ه له
چركه‌یه‌كدا و وا ده‌نووسرێ: (56
Kbit/s).
(ISDN):
ئه‌میش جۆرێكی تره و
تۆڕی ته‌له‌فۆن به‌كار ده‌بات و خێرایییهكهی ده‌توانێ بگاته: (128
kbit/s)، واته 128
هه‌زار بیت له چركه‌یه‌كدا.
(باندی به‌رین
broadband):
له‌م ڕێگه‌یه‌وه به
خێرایییه‌كی فره زۆرتر له مۆدێم و
ISDN
ده‌توانی پێوه‌ند ببی به ئینته‌رنته‌وه. هه‌روه‌ها پاره‌یه‌كی دیاریكراو له
مانگانه‌دا ده‌بێ بده‌ی. خێراییی (باندی به‌رین
broadband)
له نێوان 2000 تا 10000 كیلۆبیت له چركه‌یه‌كدایه و وا ده‌نووسرێ: (2-10
Mbit/s).
(باندی به‌رین
broadband)
ته‌كنیكی جۆربه‌جۆری هه‌یه:
(Adsl):
یه‌كێك له‌و
ڕێگایانه‌یه به‌كاری ده‌به‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی باندی به‌رین پێوه‌ند ببی به
ئینته‌رنته‌وه. ئه‌م ئامێره هێڵی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت به‌كار ده‌بات.
(radiolink):
ئه‌میش ته‌كنیكێكی تری
باندی به‌رینه و به شێوه‌ی بێته‌له.
(Kabel
Modem):
به كابلی مۆدێم
ده‌توانی خۆت به ئینته‌رنته‌وه گرێ بده‌ی له‌ڕێی تۆڕی كابلی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه‌ته‌وه.
(كارتی ڕایه‌ڵه
network-card):
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به
ته‌كنیكی (باندی به‌رین
broadband)
به ئینته‌رنته‌وه پێوه‌ند ببی ده‌بێ (كارتی ڕایه‌ڵه
network-card)ت
هه‌بێ كه له‌نێو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا داده‌نرێ.
درێژه‌ی هه‌یه
|