|
له لایه‌ن diyako ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٧/٦ |
بنه‌چه‌ی زمانی كوردی
نزیكه‌ی شه‌ش ـ حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش له ئێسته، له ده‌وروبه‌ری باشووری قه‌فقاز و ده‌ریای ڕه‌ش كۆمه‌ڵه هۆزێكی مه‌زن ده‌ژیان كه خاوه‌نی دابونه‌ریت و زمانی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بوون.
ئه‌مانه له چه‌ندین قۆناغی جۆربه‌جۆر چینێكیان كۆچیان كرد به‌ره‌و ئه‌ورووپا و چینێكیان به‌ره‌و هیندوستان. بۆیه پێیان ده‌وترێ هیندوئه‌ورووپی.
ئه‌مانه زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌ورووپا و به‌شانێكی زۆری ئاسیا. دواتر له‌و هۆزانه خه‌ڵكانێكی نوێ تر كه‌وتنه‌وه كه به گوێره‌ی باری جوگرافی و ڕامیاریی ناوچه‌كانیان بوون به خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و زمانی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان، به‌ڵام ڕه‌گ و بنه‌چه‌ی زمانه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی هۆزه هیندوئه‌ورووپییه‌كان.
كورد، ئه‌فغانی، هیندی، فارس، سویدی، پورتۆگالی، ئیتالی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی و هتد سه‌رچاوه‌ی زمانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هیندوئه‌ورووپییه‌كان.
به‌ڵام هه‌ندێ زمانی وه‌كوو توركی و عه‌ره‌بی ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و هۆزانه.
|
 |
|
|