|
له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٦/١٣ |
ساز كردنی وێنه‌ی ئانیماشن به شێوه‌یه‌كی ساكار
زۆر جار ماڵپهڕگهلێكمان به‌رچاو ده‌كه‌وێ كه به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان دیزاین كراون و به وێنه و نووسراوه‌ی جولآو هێنده‌ی دیكه ”دیزاینگ”ی لاپه‌ڕه‌كانی ڕازاونه‌ته‌وه. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شاڕهزاییان له گرافیكی كامپیۆتهردا هه‌یه، ئه‌م كارانه زۆر ساكارن، به‌لآم كه مرۆڤ هه‌وه‌ڵجار ئه‌م كارانه ده‌بینێ، زۆری پێخۆشه به قه‌رز بێ یان به كۆد دزین (كه به‌داخه‌وه زۆر جار ده‌كرێ) كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرێ.
وێنه، یان نووسراوه‌ی جوولآو، به شێوه‌ی جۆراوجۆر ساز ده‌كرێ و پرۆگرامیش بۆ ئه‌م كاره هه‌یه.
من لێره‌دا به شێوه‌یه‌كی ساكار و به یارمه‌تی وێنه، سازكردنی نووسراوه‌ی جولآوه شی ده‌كه‌مه‌وه و هیوادارم ئه‌وانه‌ی كه حه‌ز له‌م كارانه ده‌كه‌ن كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن.
له پێش هه‌موو شتێك‌دا ده‌بێ بڕیار بده‌ین كه ده‌مانهه‌وێ چ ساز بكه‌ین و بۆ چ مه‌به‌ستێكمان ده‌وێ. من ده‌مهه‌وێ وێنه‌یه‌ك ساز بكه‌م كه له دیوێكیهوه نووسرابێ ”كورد و” و له دیوه‌كه‌ی دیكه‌وه نووسرابێ ”كوردستان”. ده‌مهه‌وێ كاتێكیش له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دایده‌نێم پرته‌پرت بكا. جا بۆ ئه‌م كاره ده‌بێ له پرۆگرامێكی وێنه (بۆ وێنه فۆتۆشۆپ) كه‌ڵك وه‌رگرین.
وێنه‌ی یه‌كه‌م دروست ده‌كه‌ین و به فۆنتێكی كوردی نووسین ”كوردستان” و له شێوه‌ی gifدا به ناوی وێنه‌ی یه‌ك ده‌یپارێزین.
به هه‌مان شێوه وێنه‌یه‌كی دیكه دروست ده‌كه‌ین و ناوی ده‌نێن وێنه‌ی 2 و ئه‌میش هه‌ر به‌و فۆرماته واته gif ده‌پارێزین.
ئه‌مجار ده‌بێ له فایله‌كانی سه‌ره‌وی پرۆگرامه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه له وێنه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان ده‌درێ بڕۆینه نێو به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م پرۆگرامه.
شوێنی دێنه‌ی 3
ئه‌گه‌ر قورسایی وێنه‌كه‌ت زۆر بێ، تۆزێك ده‌خایه‌نێ تاكوو پرۆگرامه‌كه ئاماده ده‌بێ.
شوێنی دێنه‌ی 4
له‌م به‌شه‌دا ئه‌گه‌ر ئوتومات ئیماج ماپ (Image map)ێكه نه‌كرایه‌وه، له فایله‌كانی سه‌ره‌وه واته Window دا ئیماج ماپێك ده‌كه‌ینه‌وه. پاشان ”فریم” Frameهكه كوپی ده‌كه‌ین.
شوێنی دێنه‌ی 5
هه‌ر وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره، ده‌بێ پاش كوپی كردنی ”فرێمهكه”، له فایله‌كانی سه‌ره‌وه‌دا وێنه‌ی دووهه‌م بكرێته‌وه. ئه‌مجار ده‌بێ فرێمێكی تازه واتا (New Frame)ێكی نوێ بكرێته‌وه و وێنه‌ی یه‌كه‌می تێدا كوپی بكرێ. وه‌كوو له وێنه‌ی ژێره‌وه دیاره.
شوێنی دێنه‌ی 6
پێش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی یه‌كه‌م دابنرێ وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره، وێنه‌كه له هه‌ردووك ”فرێم”ه‌كاندا، دیاره.
شوێنی دێنه‌ی 7
له چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌دا چه‌ند ئالترناتیڤ پێشنیار ده‌كرێ، ده‌بێ ئه‌وه‌یان كه له وێنه‌كه‌دا دیاره، دیاری بكرێ.
شوێنی دێنه‌ی 8
دوای ئه‌وه هه‌ردوو وێنه‌كان له ”فرێم”ه‌كاندا پیشان دران، به‌و دوكمانهی ژێره‌وه‌ی فرێمهكان ده‌تواندرێ چاو له جووڵ جووڵی وێنه‌كان بكا.
دوای ئه‌وه هه‌روه‌ك له وێنه‌كه‌ی ژێره‌وه پیشان دراوه، ده‌تواندرێ، ماوه‌ی نێوان پرته پرتی وێنه‌كان به دڵخواز دیاری بكرێ.
شوێنی دێنه‌ی 9
ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێ له Internet Explorerدا چاو له پرته‌پرتی وێنه‌كه بكات ده‌توانێ له فایله‌كانی سه‌روه‌دا به‌شی ”پرڤیو” و پاشان ئینترنێت ئیكسپلۆریر (File/Preview in/Internet Explorerدا وێنه‌كه چاو لێ بكات.
شوێنی دێنه‌ی 10
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌نجام دران وێنه‌كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه له ئیكسپلۆریردا پیشان ده‌درێ.
شوێنی دێنه‌ی 11
ئه‌گه‌ریش كۆده‌كانی كوپی بكرێ و له نێو كۆده‌كانی هه‌ر ماڵپه‌ڕێكدا كوپی بكرێ، وێنه‌كه له‌وێ پرته‌پرت ده‌كا.
حامید درودی |
 |
|
|