|
له لایه‌ن bardaqani ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/٥/٢٠ |
یونی-کۆد چییه ؟ كورته‌باسێك ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته گرنگه.
هه‌موو پیتێک و ژماره‌یه‌ک یان کاراکته‌رێک (character) کۆدێکی تایبه‌تی هه‌یه. ئه‌م کۆده هه‌ر هه‌مان کۆدهو نه‌گۆڕه له‌سه‌ر هه‌ر سیستمێک،
له هه‌ر پرۆگرامێک یان بۆ هه‌ر زمانێک. ئه‌م کۆده پێی ده‌ڵێین یونوکۆد.
له بنچینه‌دا، کۆمپیوته‌ر ته‌نها کار له‌گه‌ڵ ژماره ده‌کات، دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر پیتێک (character) ژماره‌یه‌ک ته‌رخانده‌کات، کۆمپیوته‌ر ده‌ستده‌کات
به هه‌ڵگرتنی ئه‌م پیتانه. پێش داهێنانی یونی‌کۆد (Unicode) به سه‌دان سیستم هه‌بوون بۆ ته‌رخانکردنی ئه‌م کۆدانه بۆ کاره‌کته‌ره‌کان. به‌ڵام هیچ یه‌کێک له‌م
سیستمانه(Encoding) توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو که کۆد ته‌رخانبکه‌ن بۆ هه‌موو زمانه‌کان، بۆ نموونه : ته‌نها زمانه‌کانه‌کانی یهکیییهتی ئه‌وروپا پێویستیان به
ژماره‌یه‌ک ئینکۆدینگی (Encoding) جۆراوجۆر هه‌یه.
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌م ئینکۆدینگه جۆربه‌جۆرانه ده‌بنه هۆی درووستبوونی کێشه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که پشتیوانی هه‌موو ئه‌م سیستمه
جۆربه‌جۆرانه نه‌کات.
به‌کارهێنه‌ره‌کان:
جگه له‌وه‌ی که یونی‌کۆد چاره‌ی گیروگرفتی زمانه جیاجیاکاندهکات له هه‌مان کاتدا له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی بازاڕه جیهانییه‌کان به‌کارده‌هێنرێت:
Sybase, Sun, SAP, Oracle, Microsoft, JustSystem, IBM, HP, Apple, Unisys و هیتر.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ستاندارده‌کانیش به‌کاری ده‌هینن:
XML, Java, ECMAScript (Java Script), LDAP, CORBA 3.0, WML و هیتر.
Uicode Consortium:
ئۆرگهنايزهشن(Organization)ێکی بێ قازانجه‌و هاتۆته کایه‌وه به مه‌به‌ستی بهپێشوهبردنی ستانداردی یونی‌کۆد.
یونیکۆدو زمانی کوردی Ku:
یونی‌کۆد پشتیوانی زۆربه‌ی زۆری پیته‌كانی هه‌ردوو سکریپتی لاتینی‌و عه‌ره‌بی بۆ زمانی کوردی ده‌کات، که‌واته ئه‌و سیستمانه‌ی که له‌به‌شی
سه‌ره‌وه ناوبراون به‌هه‌مان شێوه سه‌پۆرتی زمانی کوردی ده‌که‌ن.
یونیکۆدو ویندۆز (Windows):
تکایه ئاگاداربه که ویندۆزی 9X سه‌پۆرتی یونی‌کۆد ناکات، له‌به‌ر ئه‌وه درووست‌کردنی کیبۆرد بۆ زمانی کوردی بۆ ویندۆزی(95/98) زۆر زه‌حمه‌ته‌و
ناکرێت.
کۆده‌کانی زمانی کوردی:
ا 0627 | ب 0628 | ت 062A | ج 062C |
ح 062D | خ 062E | د 062F | چ 0686 |
ر 0631 | ز 0632 | س 0633 | ش 0634 |
ع 0639 | غ 063A | ف 0641 | ق 0642 |
ك 0643 | ل 0644 | م 0645 | ن 0646 |
هـ 0647 | و 0648 | ی 06CC | ڕ 0695 |
ڤ 06A4 | گ 06AF | ڵ 06B5 | ۆ 06C6 |
ێ 06CE | ە 06D5 | ژ 0698 | پ 067E |
ئ 0626 | 200C non-joiner |
بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی که پێشتر باسکران هیوادارین ئه‌و که‌سانه‌ی فۆنت بۆ زمانی کوردی درووستده‌که‌ن ئه‌م کۆدانه‌ی سه‌ره‌وه به‌کاربهێنن له‌هه مان
کاتدا هیوادارین ئه‌و که‌سانه‌ی سایت (ماڵپه‌ڕ) درووستده‌که‌ن فۆنتی کوردی یونیکۆدکراو به‌کاربهێنن.
بۆ زیاتر زانیاری سه‌ردانی سایتی یونیکۆدبکه:
Unicode.org
|
 |
|
|