|
له لایه‌ن bardaqani ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/٢٠ |
لێره‌وه منیش ویستم چه‌ند خاڵێك بۆ ئه‌م بابه‌ته زیادبكه‌م، به‌تایبه‌تی چۆنییه‌تی هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌م براوسهرانه له‌گه‌ڵ تێكستی كوردیدا. ئایا سوودیان
هه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌ری كورد؟
Opera : له‌م براوسهرهدا ده‌توانیت به ته‌واوی تێكسته كوردییه‌كان بخوێنیته‌وه، هه‌موو پیته‌كان له‌شوێنی له‌لایه‌ن یونیكۆد دانراوی خۆی ده‌رده‌كه‌وێت،
ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنه، چونكه یه‌كێك له هۆیه گرنگه‌كانی زۆر-به‌كارهێنانی Internet Explorer ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت تێكستی نووسراو به زۆربه‌ی
زمانانی جیهان بخوێنێته‌وه.
به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه كه bi-directional text -BiDi- پشتیوانی لێناكرێت، واتا توانای نییه تێكسته‌كان له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ بخێنێتهوه.
قه‌رار وابوو له ڤێرژنی سه‌روو 6.0 ئه‌م توانایه‌شی بۆ زیادبكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ، كاتێك ڤێرژنی 7.0b2 ـم تاقی كرده‌وه، بینیم هێشتا ئه‌م كاره ئه‌نجام
نه‌دراوه ، كه‌واته زۆر ئاسان نییه بۆ بینینی سایته كوردییه‌كان.
Netscape : پێش ئه‌وه‌ی باسی نێتسكهیپ بكرێت واباشه سه‌یری ئه‌م سایته بكه‌یت : Mozilla دیاره ئه‌مانه ده‌ستپێشكه‌ری بیرۆكه‌ی درووستبوونی براوسهرهكانن.
ئه‌مه‌یان ده‌ڵێت سه‌پۆرتی ته‌واوی هه‌موو هێماكانی یونیكۆد ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌مه زۆر ڕاست نییه ، به‌ڵكو زۆریش دووره له‌ڕاستی، پیتی ك هه‌ر جاره‌و جۆرێك ده‌رده‌كه‌وێت، هێمای 200c ئه‌و نهگهیهنهرهی بۆ درووستكردنی بزوێنی كوردی به‌كاری ده‌هێنین، هێشتا نه‌گه‌یشتۆته گوێچكه‌ی ئه‌مانه‌وه.
هه‌رچه‌نه Mozilla باشتر كوردی ده‌خوێنێته‌وه‌و زۆر بچووكه، ده‌توانی له‌م ئه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌وه تاقیكهیتهوه، ڕێكوپێكه‌و شایانی بایه‌خی زیاتری هه‌یه.
Internet Explorer : كوردی به‌باشی ده‌خوێنێته‌وه‌و خۆشت باشتر شاره‌زاییت له‌م پرۆگرامه‌دا هه‌یه.
|
 |
|
|