|
له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٢/١٧ |
بیره‌وه‌ریه‌كانی ژیانت بكه به دیجتاڵ
ده‌زانم ئێستا بێر له‌وه ده‌كه‌یه‌وه كه: "باشه چۆن ئه‌م كاره‌م پێده‌كرێ؟" كاستێ ڤیدیۆ خۆ "ئانالۆگه" و دی ڤی دیش "دیجیتاڵ" .
به‌ڕاستی هێنده‌ش كه مرۆڤ بیری لێ ده‌كاته‌وه، كارێكی سه‌خت نیه. بۆ ئه‌م كاره پێوستت به كامپیۆتهرێك، ڤیدیۆیه‌ك، فیلمێك له جۆری vhs هه‌یه.
بێجگه له‌مانه پێوستت به تی ڤی كارتێك هه‌یه كه شوێنی گرێدانی ڤیدیۆی هه‌بێ یان مه‌كینه‌یه‌كی "كونڤهرت" كردن كه بتوانێ كاری كاستی ڤیدیۆ جێ به جێ بكا.
پاشان ڤیدیۆكه گرێ ده‌ده‌ی به تی ڤی كارته‌كه یان كونڤهرتهرهكهوه. بۆ ئه‌م گرێدانه‌ش پێویستت به كابڵێكی ده‌نگ و ڕه‌نگ (Audio/video 3XRCA)ده‌بێ و نرخی كابڵێكی واش نزیكه‌ی 10 یۆرۆیه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌گه‌ر كونڤهرتهرت هه‌بێ، بۆ خۆی ئه‌م كابڵهی له‌گه‌ڵه.
ده‌بێ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه پرۆگرامێكت هه‌بێ كه بتوانێ فیلمه‌كانت له كاستی ڤیدیۆكه‌وه وه‌رگرێ بۆ نێو كامپیۆته‌ره‌كه.
ئه‌گه‌ر تی ڤی كارتت كڕی، پرۆگرامی وای له‌گه‌ڵه، ده‌بێ ئه‌وش بڵێم كه هه‌موو تی ڤی كارتێك پرۆگرامی له‌گه‌ڵ نیه.
جا هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر له‌م جۆره كارتانهت كڕی ده‌بێ بیر له‌وه‌ش بكه‌یه‌وه كه پرۆگرامی له‌گه‌ڵه یان نه.
پرۆگرامی گواستنه‌وه
ئه‌گه‌ر كونڤهنتهرت هه‌بێ، ئه‌وا پرۆگرامی گواستنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵه.
برۆگرامی گوستنهوهی فیلم له ڤیدیۆ بۆ نێو كامپیۆته‌ر یه‌كجار زۆره و هه‌مووشیان وهدك یه‌ك كار ده‌كه‌ن، بێجگه له‌وه‌ی كه هێندێكیان كاری زیاتر و باشتر له‌ویتر ده‌كه‌ن.
كه فیلمه‌كه‌ت گوستنه‌وه بۆ نێو كامپیۆته‌ره‌كه‌ت لێره‌وه دیجتال كردنی فیلمه‌كه‌ت ده‌ست پێ ده‌كا.
ده‌بێ زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌ش بێ كه ئه‌گه‌ر فیلمه‌كه‌ت پساو پساویی تێدا بێ و تۆش ڕاسته‌وه‌خۆ له سه‌ر DVD تۆماری بكه‌ی، ریسكی ئه‌و هه‌یه كه هه‌موو ریسهكهت لێ ببێته‌وه به خوری. له بارودۆخێكی وه‌هادا باشتر وایه له پێشدا فیلمه‌كه‌ت بگوازیته‌وه بۆ نێو كامپیۆته‌ره‌كه‌ت.
دیاره هه‌تاكوو فیلمه‌كانت له ڤیدیۆدا خراپ نه‌بوون، باشتر وایه بیانكه‌ی به دیجیتال.
ده‌بێ شتێكی دیكه‌ش بڵێم و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر مه‌كینه‌ی دروست كردنی DVDێت نیه، ئه‌وا ده‌توانی تاكوو كڕینی مه‌كینه‌یه‌كی وه‌ها، فیلمه‌كانت له هارددیسكه‌كه‌ت دا ڕاگری و یان له سی دی ئاسایی دا به شێوه‌ی Vcd تۆمار بكه‌ی.
كۆنڤهنتهر
ئه‌ونه‌ی كه تی ڤی كارتیان نیه، یان نایانهه‌وێ بكڕن، ده‌توانن بۆ ئه‌م كاره مه‌كینه‌یه‌كی كونڤهرتهر بكڕن، جۆرێكی ساده و باشیان هه‌یه ناوی Videoh dbd usb 2 یه كه پرۆگرامێكی باشیشی به ناوی Sonic my dvd له‌گه‌ڵه. (دیاره ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی خۆش بوو ئه‌وا ده‌توانین باسی چۆنیه‌تی كار كردنی ئه‌و مهكینهشه بنوویسن). ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه Videoh dbd usb 2 ده‌توانێ فیلهكانت بگۆڕی بۆ mpeg2.
دیاره ده‌كرێ مه‌كینه‌ی Videoh dbd usb 2 راسته‌خۆ گرێ بدرێ به ڤیدیۆكامیراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ت كرد، ئێتر نابێ ڤیدیۆكهت به مه‌كینه‌وه گرێ بده‌ی.
سه‌ركه‌وتوو بن.
|
 |
|
|