|
له لایه‌ن aras ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٢/١٩ |
دروستكردنی نوسه‌رێك
ئه‌مڕۆ فێرده‌بین كه چۆن له ڤیسواڵ ستۆدیۆی مایكرۆسۆفتدا(Microsoft Visual C++ 6.0 ) داوانامهیهك دروست بكه‌ین به‌بێ نووسینی هیچ كۆدێك، ته‌نها به هاوكاریی یارمهتییدهرهكه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ده‌ستبه‌كار كردنی به‌رنامه‌كه‌یه. بۆ ئه‌م وانه‌یه Microsoft Visual C++ 6.0 به‌كارهێنراوه .
پاش كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه، له لیسته‌ی سه‌ره‌كیدا file كلیك بكه، پاشان new هه‌ڵبژێره

پاشان دیالۆگێك ده‌رده‌كه‌وێت، تیایدا جۆری داوانامه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و ناوێكی لێده‌نێین. به دوگمه‌ی OK كۆتایی به‌م دیالۆگه ده‌هێنین.

پاشان یارمه‌تیده‌ری دروستكه‌ری پرۆژه‌كه، له چه‌ند هه‌نگاوێكدا داوای تایبه‌تمه‌ندێتی داوانامهكه ده‌كات.
له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ته‌نها جۆری زمانه‌كه ده‌گۆڕین، وه‌ك له خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت

خۆی له بنه‌ڕه‌تدا
داوانامه‌ی فره به‌ڵگه‌نامه‌ی دیاری كردووه multiple documents ، ئێمه‌ش بۆ نوسهرهكهمان پێویستیمان پێیه‌تی، وه‌ك خۆی ده‌یهێڵینه‌وه.
به‌دوگمه‌ی Next ده‌چینه سه‌ر هه‌نگاوی داوی ئه‌و، من لێره‌دا هه‌نگاوه‌كانم نه‌نوسیوه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌یانهێڵمه‌وه و ده‌ستكاریان ناكه‌م. تا هه‌نگاوی كۆتایی، كه هه‌نگاوی شهشههمه، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره
له‌م هه‌نگاوه‌دا، ته‌نها جۆری كلاسی ڕووكاڕ ده‌گۆڕین

بێگومان بۆ نوسه‌ر پێویستیمان به ئامرازی نوسین و ده‌ستكاری كردن ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت كلاسی ڕووكارهكهمان له‌سه‌ر CEditView یان CRichEditView بۆماوه بگرێت.
من لێره‌دا CRichEditView هه‌ڵده‌بژێرم، تا بتوانم هه‌مه چه‌شن ته‌ن(نوسین، وێنه..) له نوسهرهكهمدا دابنێم و له‌نێوان به‌رنامه‌كاندا copy و paste بكه‌م.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاڵپشتیی OLE Object Linking and Embedding پێویسته، و یارمه‌تیده‌ره‌كه پرسیار ده‌كات، و به "OK" وه‌ڵام بده‌ره‌وه.
پاش ئه‌وه، به دوگمه‌ی finish كۆتایی به یاریده‌ده‌ره‌كه بهێنه، په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌شێوه‌ی ڕاپۆرتدا ده‌رده‌كه‌وێت كه تیایدا، ئاكامی هه‌ڵبژرادنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانت پێ ده‌ڵێ..ته‌نها زانیاریی و پێداچوونه‌وه‌یه، به OK دایبخه.
ده‌بینین ئێستا، پرۆژه‌كه ئاماده بووه و یارمه‌تیده‌ره‌كه، هه‌موو كۆد و په‌ڕگه و پێداویستییه‌كانی دروست كردووه.

ئێستا له‌ڕێی دوو دوگمه‌ی وه‌رگێڕان و جێبه‌جێ كردنه‌وه، پرۆژه‌كه وه‌رده‌گێڕین كه دوانامه‌ی test.exe لێ‌دروست ده‌بێت، و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین

ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌كرێته‌وه و نوسهرهكهمان ئاماده‌یه بۆ كاركردن، ئه‌توانین ده‌ق و وێنه و ...هتد تیا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین و پاشه‌كه‌وتیان بكه‌ین.

به‌م شێوه‌یه توانیمان داوانامهیهك دروست بكه‌ین به‌بێ خۆماندو كردن، به‌بێ نووسینی هیچ كۆدێك.
تا وانه‌ی ئاینده
|
 |
|
|