ئایا سمایلی Smily چۆن دروست ده‌كرێت؟ له فۆتۆشۆپ دا دروست ده‌كرێت؟
سمایلی دروستكردن كارێكی زۆر ئاسان و خۆشه. به پێی ئاره‌زووی خۆت ده‌توانی شتی بۆ بخوڵقێنی و ده‌ستكاری بكه‌ی.
له فۆتۆشۆپ دا ده‌توانرێت جوانترین سمایلی دروست بكرێت.
من له‌م وانه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌كی ساكار بیرۆكه‌ی سمایلی دروست كردن شیده‌كه‌وه و چه‌ند نموونه‌یه‌ک دروست ده‌كه‌م.
ده‌ستپێكردن; په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه، وه‌ک شێوه‌ی خواره‌وه ڕێكی بخه:
په‌نجه بنێ به Ctrl+ + بۆ گه‌وره‌كردنی شێوازی بینینی وێنه‌كه تا 1600.
ئامرازی پێنووس هه‌ڵبژێره، 1 پیكسل بێت، و ڕه‌نگی پێشه‌وه‌ش بگۆڕه بۆ ڕه‌ش D،
بازنه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بكێشه،
چینێكی نوێ دروست بكه، Layer>New>Layer، پاشان به هه‌مان ئامرازی پێنووس به‌شی نێوه‌وه‌ی بازنه‌كه ڕه‌نگ بكه به ته‌واوی،
چینێكی نوێ دروست بكه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌شه‌كانی دیكه‌ی به‌م هه‌نگاوه ته‌واو بكه‌ی، چاو و ده‌می بۆ بكێشه، بۆ نموونه ئه‌وه‌ی كه من دروستم كرد سمایلیهكی لێو به خه‌نده‌یه،
نموونه‌ی دیکه به ڕه‌نگی جیاوازه‌وه:
كۆتایی.
ئاسۆ نادری |