پێشه كی:
(Linux) وه‌كوو هه‌موو جۆره سیسته‌مێكی تری وه‌ك (Windows) ،(DOS) یان (Solaris) له
كۆمه‌ڵێك پرۆگرامی سیسته‌م(System Programs) پێكهاتووه. ئه‌م پرۆگرامانه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
خۆیان و ده‌ورووبه‌ری خۆیان ده‌به‌ستن، بۆ مه‌به‌ستی كار پێكردنی سیستمه‌كه.
لێره‌دا ده‌ووروبه‌ر ده‌شێت كاڵای ڕه ق بێت واته (Hardware) ، ڕایه‌ڵه واته (Network) یان هه‌ر
پرۆگرامێكی دیكه . له هه‌مان كاتدا ده شێت پرۆگرامێك له لایه‌ن به‌كارهێنه‌رێك واته (user)ێك
به‌كارهێنرابێت بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی كه پێویستی به (system resource) بێت یان بۆ په‌یوه‌ندی
له گه ڵ كاڵای ڕه قدا.
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م پرۆگرامانه‌ی كه له سیسته‌مدا كارده‌كه‌ن یان به‌كارده‌هێنرێن له لایه‌ن
به‌كارهێنه‌رێكه‌وه پێی ده‌وترێت پرۆسس (Processes).
ناوه ڕۆكی بابه‌ته‌كه:
سیستمی Linux له كۆمه‌ڵێك پڕۆگرام پێكهاتووه كه پێیان ده‌وترێت پرۆسس (Processes)، كه
كاری كارپێكردنی سیسته‌مه‌كه ده‌گرنه ئه‌ستۆ، یان سیسته‌مه‌كه والێده‌كه‌ن كه كارێك به
ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت كه (user) پێی ڕاسپێردبێت. هه‌ندێك له‌م پرۆسسانه له لایه‌ن (Kernel) ی
سیسته‌مه‌كه‌وه هان ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی كارپێكردنی سیسته‌مه‌كه بگرنه ئه‌ستۆ، یان (user)ێك كه
ئه‌ندامه له سیسته‌مه‌كه پرۆگرامێك به‌كاردێنێت تاوه‌كو كارێك بكات بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو
به‌پێی پێویست.
به‌و پرۆسسانهی كه له لایه‌ن (kernel)ی سیسته‌مه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرێن یان كار ده‌كه‌ن
ده‌وترێت (system process) ، له‌كاتێكدا به‌وانه ی كه له‌لایه‌ن (user)وه كهووتونهته كار
ده‌وترێت (User processes) . نموونه ی (system processes)، وه‌ك init پرۆسس كه
به دایكی هه‌موو پرۆسسهكان داده‌نرێت یان (shell) كه به پرۆگرامێكی زۆر گرنگ داده‌نرێت
له هه‌موو سیتمێكی (UNIX/Linux) دا و كۆمه‌ڵێك پرۆگرامی دیكه. نمونه‌ی (user process)
وه‌ك هه‌ر پرۆگرامێك كه له لایه‌ن (user)ه‌وه به ئه‌نجام بگات وه‌ك (ls, cd, vi) و كۆمه‌ڵێك
پرۆگرامی دیكه، به‌ڵام هه‌ندێك جار ده‌شێت (user process) كاری تێبكرێت و ببێت
به (system process) .
چۆن ده‌توانین پرۆسسهكانی سیسته‌مه‌كه ببینین؟
لێره‌دا چه‌ند فه‌رمانێك واته (command)ێك به‌كارده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستی دیاری كردنی
پرۆسسهكان ، ئه‌م فه‌رمانانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری سیسته‌مه‌كه(system administrator) زۆر
به‌كار دێت. ئه‌و فه‌رمانانه‌ش بریتین له (ps, top, pstree) و چه ند كۆمه ڵێكی دیكه .
پێش ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌م فه‌رمانانه بزانین، پێویسته چه‌ند زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی
بوونی پرۆسسهكان بزانرێت له سیسته‌مدا. ئه و زانیاریانه‌ش بریتین له:
(Life Time): هه‌ندێك له پرۆسسهكان بۆ كاتێكی دیاریكراو ده‌ژین پاشان له‌ناو ده‌چن یان ده‌مرن
بۆ نموونه (ls, cd, pwd, cp) و كۆمه‌ڵێكی تر، كه ئه‌مانه به فه‌رمان (commands) داده‌نرێن.
به‌ڵام هه‌ندێك له‌و پرۆسسانه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌ژین واته له كاتی داگیرساندنی سیسته‌مه‌كه
تاوه‌كو كوژاندنه‌وه‌ی كار ده‌كه ن، هه‌ندێك جار به‌ڕیوبه‌ر (Admin)ی سیسته‌مه‌كه هه‌ڵده‌ستێت
به كوشتنی پرۆسسێك به به‌كارهێنانی فه‌رمانی kill .
نموونه‌شیان وه‌ك (web server, FTP serverو cron) .
(Process ID PID): هه‌موو پرۆسسێك ژماره‌یه‌كی پێده‌درێت له‌كاتی داگیرساندنی
سیسته‌مه‌كه، بێگومان ئه‌و ژماره‌یه له پرۆسسێكهوه بۆ پرۆسسێكی تر جیاوازه. بۆ نموونه
(PID)ی Init یه‌كسانه به 1 .
(User ID and Group ID): هه‌موو پرۆسسێك له سیسته‌مه‌كه له لایه‌ن سیسته‌م ،
(user) یان (group)ه‌وه ده‌كه‌وێته كار.
(Parent processes): یه‌كه‌م پرۆسس له‌لایه‌ن (Kernel) دێتهكار، پێی ده‌ووترێت (init) پرۆسس
كه به سه‌رگه‌وره‌ی هه‌موو پرۆسسهكانه داده‌نرێت. ئه‌م پرۆسسه چه‌ند پرۆسسێكی تر درووست ده‌كات
یان له ڕێگه‌یانه‌وه درووست ده‌بێت، پێیان ده‌وترێت (Child processes) واته پرۆسسه منداڵه‌كان
كه هه‌ر یه‌كێكیان سیفه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و سیفه‌تی دایكیشی ده‌شێت هه‌ڵگرتبێت .
(Parent process ID): هه‌موو پرۆسسێك كه پرۆسسێكی تر درووست ده‌كات، پێی ده‌وترێت
پرۆسسی دایك و هه‌ر یه‌كێكیان (PID) ێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
(Environment): هه‌موو پرۆسسێك قیمه‌تێكی تایبه‌تی له گۆڕاو (variables) هه‌ڵگرتوه كه
ئه‌مه‌ش (environment) بۆ پرۆسسهكه دروست ده‌كات.
كۆمه‌ڵێك فه‌رمان ده‌ستنیشان كرا كه بریتی بوون له (ps, pstree, top) ئه‌مانه‌ش
به‌كار ده‌هێنرێت بۆ زانینی زانیاری سه‌باره‌ت به سیسته‌می (UNIX/Linux ).
هه ر یه‌كێك له‌م پرۆگرامانه ده‌توانرێت به ته‌نها یان له‌گه‌ڵ (option)ێك به‌كاربهێنرێت
تاوه‌كوو زانیاری پڕۆسس زیاتر بدات به ده‌سته‌وه.
نموونه‌ی به‌كارهێنانی فه‌رمانه‌كان(commands) به‌مشێوه‌یه ده‌بێت :
ps -< option > یان pstree -< option > یان top -< option >
چۆنێتی به‌كارهێنانی فه‌رمانی ps :
له (command prompt)ی كۆنسۆڵهكهدا ده‌توانرێت ps به ته‌نها یان له‌گه‌ڵ (option) ێك
بنوسرێت . بێگومان (option)ه‌كان كۆمه‌ڵێك زانیاری زیاتر ده‌دات به ده‌سته‌وه
كه گه‌لێك سوود به‌خشن.
ئه‌و (option)انه‌ی كه زۆر به‌كارده‌هێنرێن له‌گه‌ڵ فه‌رمانی ps بریتیین له:
-a به م شێوه‌یه ده‌نوسرێت ps –a : ئه م فه‌رمانه به (option)كه‌وه كۆمه‌ڵێك زانیاری
سه باره‌ت به‌و پرۆسسانهی كه له لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌كانی سیسته‌مه‌كه یان
پرۆسسهكانی (terminal) كه ده‌رده‌خات.
-f كه به شێوه‌ی ps –f ده‌نوسرێت: ئه‌م فه‌رمانه كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ له‌سه‌ر
(Process family tree) ، واته دایكی (process) و منداڵی processes كان نیشان ده‌دات.
-l كه به‌شێوه‌ی ps -l ده‌نوسرێت : به‌شێوه‌ی long format گه‌لێك زانیاری
وه‌ك (parent process, process ID, priority) وكۆمه‌ڵێكی دیكه ده‌دات به ده‌سته‌وه.
-u كه به‌شێوه ی ps –u ده‌نوسرێت: كۆمه‌ڵێك زانیاری وه‌ك (username) و پرۆسسی و
كاتی دروست بوونی پرۆسسهكه.
-x كه به‌شێوه ی ps –x ده‌نوسرێت: ئه‌م (option) ه كۆمه‌ڵێك زانیاری سه‌باره‌ت به‌و
پرۆسسانهی كه سه‌ر به (terminal) كه نییه ده‌ستنیشان ده‌كات.
ده‌شێت كه كۆمه‌ڵێك (option) له یه‌ك فه‌رماندا به‌كار بهێنرێت، بۆ نموونه ده‌توانرێت بنووسرێت
ps -aux له كۆنسۆڵی سیسته‌مدا كه ئه‌م زانیاریانه‌مان سه‌باره‌ت به پرۆسسهكان ده‌ست ده‌كه‌وێت:
USER PID %CPU %MEM VSZ RSS TTY STAT START TIME COMMAND
[Root] 1 2.2 0.1 1308 484 ? S 14:14 0:04 init [3]
[root] 2 0.0 0.0 0 0 ? SW 14:14 0:00 [ keventd]
[root] 3 0.0 0.0 0 0 ? SW 14:14 0:00 [kapmd]
[root] 4 0.0 0.0 0 0 ? SWN 14:14 0:00 ksoftirqd_CPU
[root] 9 0.0 0.0 0 0 ? SW 14:14 0:00 [bdflush]
[root] 5 0.0 0.0 0 0 ? SW 14:14 0:00 [kswapd]
لێره‌دا به به‌كارهێنانی فه‌رمانی ps –aux كۆمه‌ڵێك زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌ر یه‌كێك له پرۆسسهكانی
سیسته‌مه‌كه، وه‌ك (init, keventd, kapmd,kswapd) و كۆمه‌ڵێكی تر به‌ر چاو كه‌وت.
چۆنێتی به‌كارهێنانی فه‌رمانی (pstree) :
(pstree) فه‌رمانێكی دیكه‌یه، كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ مه‌به‌ستی زانیاری زانین سه‌باره‌ت به
پرۆسسهكانی سیسته‌مه‌كه.
سوودی (pstree) زیاتر له‌وه‌دایه كه ده‌توانرێت پرۆسسی دایك له‌گه‌ڵ پرۆسسی منداڵ
واته (child process) ده‌ستنیشان بكرێت.
ئه‌م فه‌رمانه كۆمه‌ڵێك (option) ی هه‌یه كه له‌گه‌ڵیدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وانه‌ش بریتین له:
-p كه به‌شێوه‌ی pstree –p ده‌نووسرێت: ده‌توانرێت (PID)ی هه‌ر پرۆسسێك پیشان بدات كه
ئه‌مه‌ش سوودێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
-h كه به‌شێوه‌ی pstree –h ده‌نوسرێت: ئه‌م فه‌رمانه پرۆسسهكانی دایك (Highlight)
ده‌كات و پرۆسسهكانی تریش ده‌ستنیشان ده‌كات.
چه ند (option)ێكی تر هه‌ن كه به‌كارده‌هێنرێن له‌گه‌ڵ pstree ، نموونه‌یان وه‌ك
-c, -G, -a و كۆمه‌ڵێكی تر.
چۆنێتی به‌كارهێنانی فرمانی (top) :
(top) ، فه‌رمانێكی تره، كه به‌كارده‌هێنرێت بۆ زانینی زانیاری سه‌باره‌ت به
پڕۆسسهكانی سیستمی (UNIX/Linux). ئه‌م فه‌رمانه زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه ی پرۆگرام
ده‌نووسن چونكه به به‌كارهێنانی ئه‌م فه‌رمانه ده‌توانرێت بزانرێت چه‌ند له (CPU) یان
(memory resource) به‌كارده‌هێنرێت و یان چه‌ند له (resource)ی سیسته‌مه به‌كار هاتووه.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو گۆڕانكاریه‌كان پیشان ده‌دات له كاتێكدا
كه (update) ڕوو ده‌دات.چه‌ند (option)ێكی تری هه‌یه كه به‌كارده‌هێنرێت،
له‌وانه: -b –d, -I, -n, -s و هه‌ندێكی تر.
له سیسته‌می (UNIX/Linux) دا، ئه‌گه‌ر user نه‌یزانی فه‌رمانێك یان (option) ی فه‌رمانێك بۆ
چ مه‌به‌ستێك به‌كاردێت، ئه‌وا ده‌توانرێت فه‌رمانێكی تر به‌كار بێنێت كه پێی ده‌وترێت (man).
ئه‌م فه‌رمانه واته (man) به‌م شێوه‌یه به‌كار دێت : (man ps ، man pstree یان man top)
یان هه‌ر فه‌رمانێكی تر بێت له‌سه‌ر سیستمی (UNIX/Linux) ، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
man < command-name > .
جیاوازی چییه له نێوان پرۆسس (Process) و (Daemon) ؟:
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هه‌ردووكیان پرۆسسن به‌ڵام (daemon) پرۆسسێكهكه زیاتر له بواری
ڕایه‌ڵه‌دا(Network) به‌كاردێت به‌ڵام پرۆسسهكانی تر زیاتر (local) ن . به‌واتایه‌كی تر، ئه‌و
پرۆسسه‌ی كه له بواری رایهڵهدا به‌كاردێت ده‌وترێت (daemon) .
كاری (signal) چییه له‌سه‌ر پرۆسسهكان؟
هه‌ر پرۆسسێكك كه له‌سه‌ر سسته‌مه‌كه كار ده‌كات گوێ له كۆمه‌ڵێك (signal) ده‌گرێت و
گوێگریان ده‌بێت. ئه‌م جۆره (signal) انه هه‌ندێكیان له لایه‌ن (kernel)ی سیسته‌مه‌كه‌وه
ده‌رده‌چێت و هه‌ندێكی تریان له لایه‌ن (user)ه‌وه ده‌رده‌چێت به به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێك فه‌رمان.
نزیكه‌ی 30 جۆر (signal) به‌كارده‌هێنرێت له سیسته‌می (Linux)دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه زۆر
گرنگن و شایه‌نی باسن بریتین له : (HUP,INT,KILL,TERM,TSTP) . هه‌ر یه‌كێك له‌مانه
ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت كه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویست بكات.
ده‌توانرێت به‌م شێوه‌یه پۆڵینیان بكه‌ین:
واتاكه‌ی ژماره‌ی signal جۆری سیگناڵه‌كان (signals)
بۆ بواری كوژانه‌وه به‌كاردێت، 1 HUP
وه‌ك كوژانه‌وه‌ی modem .
ئه‌مه‌یان زیاتر به‌كاردێت
كه (Ctrl-c) بۆ وه‌ستاندنی پرۆگرامێك. 2 INT
وه‌پێی ده‌وترێت (Interrupt) .
Kill كه فه‌رمانێكه به‌كاردێت بۆ 9 KILL
كوشتنی پرۆگرامه‌كان.
وه‌ستانی پرۆگرامێك ، له‌سه‌رخۆیی 15 TERM
(Ctrl-z) به كاردێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسس 18 TSPT
بوه‌ستێت و بچێته (background)ه‌وه .
چۆن فه‌رمانی (KILL) به‌كاردێت؟
(kill) ، وه‌ك فه‌رمانێك به‌كاردێت دێت بۆ كوشتنی هه‌ر پرۆسسێك یان هه‌ر (daemon)ێك
له‌سه‌ر سیسته‌می (UNIX/Linux) دا. ئه‌مه‌ش سودێكی گرنگی هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر
پرۆسسێكی زۆر به‌كار بهێنرێت ئه‌وا CPU زۆر به‌كار دێت و چالاكی سیسته‌مه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه، داگیرساندنی كۆمه‌ڵێك پرۆسس كه به‌كارنه‌هێنرێت ده‌بێته هۆی درووست
بونی كێشه‌ی security له سیسته‌مه‌كه‌دا، بۆیه به باش ده‌زانرێت كه ئه و پرۆسسانهی
به كار نایه‌ن بكوژرێن یان دانهگرسێن.
بێگومان ئه م پڕۆسسانه بۆ ئه‌وه‌ی kill -9
له ناو بچن پێویستان به (PID) هه‌یه kill -15
كه ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانی (ps) یان kill –KILL
(Pstree) یان (top) دێته دی.
پێشه‌نگی واته(Priority) ی پرۆسسهكان !
هه‌موو پرۆسسێك پێشه‌نگیه‌كی خۆی هه‌یه كه ده‌رده‌بڕرێت به شێوه‌ی ژماره له كاتێكدا
فه‌رمانی (ps –l) و ده‌نوسرێت له‌ژێر لیستی (PRI) دا.
پێشه‌نگی به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه بدرێت چ پرۆسسێك (execute) بكرێت له پێشا
له لایه‌ن (CPU) له كاتێكی دیاری كراوا.
به ڵام ئایا ده‌توانرێت پێشه‌نگی بگۆرێت؟ به ڵێ ده توانرێت به به‌كارهێنانی فه‌رمانی
(nice). بۆ زانیاری زیاتر (man nice) بنووسه له كۆنسۆڵی سیستمه‌كه تاوه‌كوو زانیاری
زیاتری لێ بكۆڵرێته‌وه.
پووخته‌ی بابه‌ته‌كه:
هه‌موو سیسته‌مێك له كۆمه‌ڵێك پرۆگرامی سیسته‌م پێكهاتووه كه پێیان دهوترێیت پرۆسس،
ئه‌م پرۆسسانه توانای كارپێكردنی سیتهمهكهیان هه‌یه. هه‌ندێك له‌م پرۆسسانه له
كاتی داگیرساندنی سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌ونه كار و هه‌ندێكی تریان ده‌بێت له لایه‌ن (user)ه‌وه
بكه‌ونه كار. ئه‌م پڕۆسسانه ده‌شێت كاری (local machine) بگرێنه ئه‌ستۆ وه یان
ده‌شێت كاری ڕایه‌ڵه بگرێته ئه‌ستۆ وه‌ك (daemon) ێك له سیستمه‌كه‌دا. چه‌ند فه‌رمانێك
هه‌ن كه كاری زانیاری به‌خشینی پڕۆسسهكان ده‌گرنه ئه‌ستۆ وه‌ك (ps, pstree, top) . له
هه‌مان كاتدا هه‌ر پرۆسسێك كۆمه‌ڵێك زانیاری ده‌دات به‌ده‌سته‌وه وه‌ك
(PID, USER, GROUP ID) كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی تر. هه‌ندێك زانیاری وه‌ك (PRI) كه
ده‌توانرێت بگۆڕێت به به‌كار هێنانی فه‌رمانی (nice) .
سه رچاوه كان:
1. Applied Operating System Concepts by Galvin,
Gagne and Silberschatz ISBN 0-471-36506-4
2. Operating Systems by Deitel ISBN 0-201-50939-3
3. The 8051 Microcontroller by I. Scott ISBN 0-02-373660-7
|