پێش ئه‌وه‌ی
ده‌ست به
ڕاهێنانی
دووهه‌م بكه‌ین،
با پێكه‌وه
ته‌ماشای
پێرستی پرۆژه‌كه‌مان
بكه‌ین كه ده‌ستمان
پێكردووه، ده‌بینین
له پاڵ په‌رگه‌ی
test.cpp ـدا چه‌ند
په‌رگه‌یه‌كی
تر سه‌ر به
پرۆژه‌كه
دروست بووه.
پرۆژه‌یه‌ك
له ڤیسوال
ستۆدیۆی
مایكرۆسۆفتدا
پێكهاتووه له
كۆی چه‌ند په‌ڕگه‌یه‌كی
هاوكار پێكه‌وه،
ئه‌م په‌ڕگانه
له كۆد و
زانیاری بۆ
پرۆژه‌كه
دروست بوون،
كه له ژێر
بوخچهیهكدا
هه‌ڵگیراون.
له ڕاهێنانه‌كه‌ی
ئێمه‌دا test
ناوی پرۆژه‌كه‌یه
(له هه‌مان
كاتدا ناوی
بوخچهكهش
ده‌بێت) له: d: test
دا هه‌موو په‌ڕگه‌كانی
پرۆژه‌كه هه‌ڵگیراون.
وه‌ك له‌و
شێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه
دا دیاره، چه‌ندجۆره
په‌ڕگه‌یه‌كی
جیاجیا پرۆژه‌كه
پێك ده‌هێنێت،
وا له‌م خشته‌یه‌دا
به كورتی
باسیان لێده‌كه‌ین.
ڕوونكردنه‌وه
|
جۆری په‌ڕگه
(به‌پێی
درێژكراوه) |
بۆ پاڵپشتی نیشاندانی سه‌رچاوه‌كان resources پێك ده‌هێنرێت، گه‌ر لا ببرێت هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت |
APS(Application Studio
precompiled file) |
په‌ڕگه‌ی پرۆژه‌كه
|
DSP(Developer Studio Project) |
په‌ڕگه‌ی كاركردنی پرۆژه‌كه |
DSW(Developer Studio Workspace) |
په‌ڕگه‌ی پاڵپشتی نمایش كردنی پۆل calss و یاریده‌ده‌ر WizardBar وپیكهێنهرهكانی تری ناو پرۆژه‌كه. هه‌ر كاتێك ئه‌م په‌ڕگه‌یه سڕدرابۆوه به‌ده‌ست، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر، وهرگێڕهكه هه‌ڵده‌ستێت به دروست كردنه‌وه‌ی |
NCB(No compile Browser) |
وهرگێڕهكه ئه‌م جۆره په‌رگانه دروست ده‌كات بۆ لێكبهستهرهكه linker
|
OBJ(OBJect Module) |
له‌م په‌ڕگه‌یه‌دا كارگوزاری پرۆژه‌كه‌ی تیا ڕوونكراوه‌ته‌وه؛ چ په‌ڕگه‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه و، چ ڕیزكردنێكیان هه‌یه
|
OPT(workspace options) |
ئه‌م په‌ڕگه‌یه له شێوه‌ی پرۆتۆكۆلێكدا زانیاری و هه‌نگاوه‌كانی و دروست بوونی پرۆژه‌كه له‌خۆ ده‌گرێت
|
PLG(Protocol log file) |
لێكبه‌سته‌ر linker دروستی ده‌كات وه‌ك كۆگایه‌كی زانیاریی بۆ كاری شیته‌ڵ كردن و گه‌ڕانی هه‌ڵه debug له كۆده‌كه دا، ئه‌م په‌ڕگه‌یه كاتێك دروست ده‌بێت كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پرۆژه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كرابێت، تاكوو وهرگیڕهكه كاری بۆ بكات و ئاماده‌ی بكات. بڕوانه: لیسته‌ی project ئینجا setting پاشان به‌شی link، ئه‌م ڕێنوێنییه به‌دی ده‌كرێت /pdb:"Debug/test.pdb" |
PDB(Program Database) |
له‌م په‌ڕگه‌یه‌دا وه‌رگێڕ زانیاریی دۆخه‌كانی وه‌رگێڕانی تیا پاشه‌كه‌وت ده‌كات، له‌ڕێی ئه‌و پێشه‌نگه زانیارییانه‌ی كه ده‌درێن به وه‌رگێڕ. بێگومان ئه‌م كاره‌یش په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنه‌کانی پرۆژه‌كه |
PCH(PreCompiled Header) |
بانكی دراوه‌كانی وه‌رگێڕ |
IDB(Database) |
په‌ڕگه‌ی داوانامهكه، كه توانای جێبه‌جێ بوونی هه‌یه |
EXE(Executable) |
كاتێك لێكبه‌سته‌ر كاره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، ژماره‌ی لێكبه‌ستن زیاد ده‌كات و باری كاركردنه‌كه‌ی له‌م په‌ڕگه‌یه‌دا پاشه‌كه‌وت ده‌كات، ئه‌میش له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پرۆژه‌كه‌وه دیاری ده‌كرێت (/INCREMENTAL:{YES|NO}) . به‌ڵێ YES یان نه NO هه‌ڵبژێره ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره |
ILK(Increment link file) |
پێناس و ڕوونكردنه‌وه‌ی نه‌خشه و گۆڕدراوه‌كانی تیا ئه‌نجام ده‌درێت، به هۆی #include له په‌ڕگه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا ناوی ده‌به‌ین، به‌و شێوه‌یه ده‌توانین پێناسكراوهكانی ناوی به‌كار بهێنین |
H(Header file) |
په‌رگه‌ی تر زۆرن، كه په‌یوه‌ستن به جۆری پرۆژه‌كه‌وه. تاكوو سه‌رمان لێ تێكنه‌چێت و ئاڵۆز نه‌بێت باسیان لێناكه‌ین تا كاتی خۆی دێت. ئه‌وه‌ی گرنگه بزانرێت ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی په‌ڕگه‌كان وه‌ك ده‌ركه‌وت له خشته‌كه‌دا جۆری وه‌رگێڕ و هه‌ڵبژاردنی پرۆهژهكه دیاریی ده‌كات، لێره‌دا مایكرۆسۆفت ڤیسواڵ ستۆدیۆ به‌كارهاتووه كه تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی له وهرگێڕهكهشدا به‌دی ده‌كرێت.
با ئێمه ئه‌وه له‌یاد نه‌كه‌ین وه‌رگێڕ له test.cpp په‌ڕگه‌ی object (obj) پێكدێنێت، لێكبهستهریش كۆكیان ده‌كات و په‌ڕگه‌ی داوانامهكه
executable(exe) دروست ده‌كات.
ده‌توانین هه‌نگاوه‌كانی وه‌رگێران له‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ببینین(ته‌ماشای ئاڕاسته‌بڕه سووره‌كان بكه):

ئێستا با بێینه سه‌ر گۆڕانكاریی نوێ له پرۆژه‌كه‌مان، په‌ڕگه‌یtest.cpp بكه‌ره‌وه:
سه‌ره‌تا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كه‌مێك جوانكاریی بده‌ین به شێوازی خوێندنه‌وه‌كه.
گه‌ر
ڕاهێنانی یه‌كه‌م ته‌ماشا بكه‌ین، ده‌بینین پاش جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه له كۆنسۆڵهكهدا داوای پێدانی دوو ژماره ده‌كرێت - ههڵبۆته ئێمه خۆمان به‌رنامه‌كه‌مان نوسیوه، ده‌زانین چی ده‌وێت، به‌ڵام گه‌ر كه‌سێكی تر به‌كاری بهێنێت لێی تێ ناگات، بۆیه پیویسته ڕوونكردنه زیاتر بده‌ین، بۆ نموونه به‌هۆی ڕێنوێنی cout
cout << "jimarey yekem:
";
cin >> n1;
cout << "jimarey duhem: ";
cin >> n2;
من به‌رنامه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌گۆڕم :
#include
"stdafx.h"
#include <iostream.h>
int main()
{
int n1, n2 ;
cout << "bernamey berawrd kirdni 2 jimarey tewaw" << endl;
cout << "jimarey yekem: ";
cin >> n1;
cout << "jimarey duhem: ";
cin >> n2;
if(n1 > n2)
cout << "jimarey yekem (" << n1 <<
") geure tre le (" << n2 <<")" << endl;
else
cout << "jimarey duhem (" << n2 <<
") geure tre le (" << n1 <<")" << endl;
return 0;
}
پاش ئه‌م ده‌ستكاریی كردنه به‌رنامه‌كه وه‌ربگێڕه و دیقه‌تی گۆڕانكارییه‌كان بده.
له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كه، له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه ژماره 40 وه ژماره 12 ده‌ده‌ین :
bernamey berawrd kirdni 2 jimarey tewaw
jimarey yekem: 40
jimarey duhem: 12
jimarey yekem (40) geure tre le (12)
به‌م شێوه‌یه كاری وتووێژ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی كرداری خوێنهوهكهی ئاسان كردله ڕێنوێنی cout ـدا، هه‌موو ده‌قێكی نێوان دوو هێمای " وه‌ك خۆی نیشان ده‌درێت و، گۆڕدراوهكانیش نرخه‌كانیان نیشان ده‌درێت.
بۆ نموونه:
cout << "jimarey yekem (" << n1 <<
")";
گه‌ر نرخی n1 برێتی بێت له 4 ، ئه‌وا ئه‌م ڕسته‌یه له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه نیشان ده‌دات:
jimarey yekem (4)
گه‌ر ده‌ربڕینه‌كه به‌م شێوه‌یه لێبكه‌ین:
cout >> "jimarey yekem n1";
ئه‌وا ئه‌م ڕسته‌یه له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه نیشان ده‌دات:
jimarey yekem n1
چونكه n1 لێره‌دا وه‌ك نووسه كاری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت نه‌ك وه‌ك گۆڕدراوێك.
وشه‌ی endl كه له ڕاهێنانی یه‌كه‌میشدا به‌كارهێنراوه، كاری بردنه سه‌ر دێڕی نوێ به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت. به لابردنی endl نووسین به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان دێڕ، ئه‌توانیت لای ببه‌یت تا گۆڕانكارییه‌كان ببینیت.
كرداری دووهه‌م له‌م ڕاهێنانه، چاك كردنی ڕسته‌ی ئه‌گه‌ر..ئه‌وا
if ..else ده‌بێت، ده‌بینین گه‌ر n1 گه‌وره‌تر بێت له n2 ئه‌وا n1 به‌گه‌وره داده‌نرێت، بێ گوێدانه باری یه‌كسان بوون..!؟
با ئێمه له‌كاتی پێدانی دوو ژماره ته‌واوه‌كه، ژماره 3 بده‌ین بۆ هه‌ردووكیان، ده‌بینین ئه‌نجام :
jimarey yekem: 3
jimarey duhem: 3
jimarey yekem (3) geure tre le (3)
ده‌رده‌كه‌وێت، له به‌رنامه‌كه‌دا كاری به‌راوورد كردنه‌كه ته‌واو كاری خۆی ناكات، پێویسته
if(n1 == n2) زیاد بكه‌ین بۆ باری یه‌كسانبوون:
if(n1 == n2)
cout << "jimarey yekem (" << n1 <<
") yeksane be jimarey duhem (" << n2 <<
")" << endl;
else if(n1 > n2)
cout << "jimarey yekem (" << n1 <<
") geure tre le (" << n2 << ")" << endl;
else
cout << "jimarey duhem (" << n2 <<
") geure tre le (" << n1 << ")" <<
endl;
له‌ڕێی دوگمه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه، پرۆژه‌كه وه‌رده‌گێڕین، پاشان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.

پاش ئه‌م گۆڕانكارییه، هه‌مان نرخی پێشوو ده‌ده‌ین، ده‌بینین پێمان ده‌ڵێت ژماره‌كان یه‌كسانن
bernamey berawrd kirdni 2 jimarey tewaw
jimarey yekem: 3
jimarey duhem: 3
jimarey yekem (3) yeksane be jimarey duhem (3)
ئه‌م
بابه‌ته
درێژه‌ی هه‌یه
|