له
ڕاهێنانی
پێشوودا هه‌نگاوێك
چووینه پێشه‌وه
له به‌رنامه‌كه‌دا،
هه‌م له ڕووی
به‌كاربردنی cout
بۆ
باشتركردنی
ده‌رچووه‌كان،
هه‌م له ته‌واوكردنی
ده‌ربڕینی بهراووردكردنهكهدا
if else،
بۆ وه‌رگرتنی
ئه‌نجامێكی
ڕاست.
ئه‌مڕۆ باس
له cin
ده‌كه‌ین، كه
به‌كارمان
هێناوه بۆ
خوێندنه‌وه‌ی
دوو گۆڕدراوی
جۆری ژماره‌ی
ته‌واو integer،
به‌م شێوه‌یه:
cin >> n1;
cin >> n2;
ئێستا
پرسیارێك
دێته‌كایه‌وه؛
چی ڕووده‌دات
گه‌ر له بری
ژماره، پیت
یان هێمایه‌ك
بده‌ین؟
به‌ر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌م
پرسیاره،
پێناسی ژماره‌ی
ته‌واو
دێنینه‌وه
به‌چاوی
خۆمان، ژماره‌ی
ته‌واو واته
ژماره‌كه كه‌رتی
تیانیه، له
به‌رنامه‌كه‌دا
بۆ int چوار بایت (32
بت) دابین
كراوه له
میمۆریدا.
كه‌واته
گه‌ر پیت یان
هێما بده‌ین
ئاكامی به‌راوردكردنه‌كه
ڕاست نابێت و،
به‌رنامه‌كه
كاری ته‌واوی
خۆی ناكات. به
هه‌مان شێوه
گه‌ر كه‌رت
بده‌ین، ته‌نها
ژماره ته‌واوه‌كه
وه‌رده‌گرێت
و كه‌رته‌كه
پشت گوێ ده‌خات،
تاقی بكه‌ره‌وه
تا هه‌موو
باره‌كان
ببینت..
تاكوو
چاره‌یه‌ك بۆ
ئه‌م باره
بدۆزینه‌وه
و، قه‌ده‌غه‌ی
بكه‌ین له
ڕوودان،
پێویسته پاش
پێدانی ژماره‌كان
له دروستی
كاری خوێندنه‌وه‌كه
و ناواخنی
گۆڕدراوهكان
بپشكنین.
ڕێگه
زۆره بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌م كاره، من
لێره‌دا ( if else)
به‌كاردێنم،
به‌م شێوه‌یه:
cout << "jimarey
yekem: ";
if(!(cin>>n1))
cout << "tkaye
jimare bnuse " << endl;
به‌راورد
كردنه‌كه if(!(cin>>n1)) واته: گه‌ر cin سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو له
خوێندنه‌وه‌كه
ئه‌وا بنووسه tkaye jimare bnuse . بێگومان گه‌ر
cin سه‌ركه‌وتوو
بوو ده‌چێته
سه‌ر ڕێنوێنی
دوای ئه‌و له
به‌رنامه‌كه‌دا.
cin ـیش كاتێك سه‌ركه‌وتووانه
كاره‌كه‌ی به
ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت
كه نرخی
خوێندراوهكه
بدات به
گۆڕدراوی n1 ، كه
ئه‌ویش ژماره‌یه‌كی
ته‌واوه و
هێما و پیت وه‌رناگرێت.
هێمای "!"
واتای "نه" not
ده‌گه‌یه‌نێت،
به لابردنی
هێماكه if(cin>>n1) ده‌مێنێته‌وه،
واته گه‌ر
cin سه‌ركه‌وتوو
بوو له
خوێندنه‌وه‌كه‌دا..
ئێمه‌ش ئه‌مانه‌وێت
كاتێك
ئاگاداری بده‌ین
كه به‌كارهێنه‌ری
به‌رنامه‌كه
له بری ژماره
نرخێكی تر
بدات.
با بۆ
تاقی كردنه‌وه
به‌رنامه‌یه‌كی
بچووك
بنووسین، تا
زیاتر لامان
ڕوون بێته‌وه:
void main(void)
{
int n1;
cout << "jimareyek bnuse: ";
if(cin>>n1)
cout << "jimare " << n1 <<
" xwendrayewe " << endl;
else
cout << "tkaye jimareyek bnuse" << endl;
}
لێره‌دا
كاتێك ڕسته‌ی (
tkaye
jimareyek bnuse ) له‌سه‌ر
كۆنسۆڵكه ده‌نووسرێت
كه پیت یا
هێمایه‌كی تر
بدرێت. بۆ وێنه
له كاتی
خوێندنه‌وه‌كه‌دا،
ژماره 62 بده،
له‌سه‌ر
كۆنسۆڵه ئه‌مه
ده‌رده‌كه‌وێت:
jimareyek bnuse: 62
jimare 62 xwendrayewe
جارێكی
تر به‌رنامه‌كه
جێبه‌جێ بكه
و، له‌بری
ژماره پیت بنووسه،
ده‌بینیت له‌سه‌ر
كۆنسۆڵه‌كه
ئه‌م ڕستانه
ده‌رده‌كه‌وێت:
jimareyek bnuse: sss
tkaye jimareyek bnuse
لێدوان
له به‌رنامه‌كاندا
له
ڕاهێنانی
ڕابردوودا
گرنگی
ڕوونكردنه‌وه
فێربووین له
كاتی جێبه‌جێ
كردنی به‌رنامه‌كه‌دا،
ئه‌وه‌بوو cout ـمان به‌كارهێنا
هه‌م بۆ
جوانكاریی ده‌رچووه‌كان
هه‌م بۆ زیاتر
ئاشنا كردنی
كرداری به‌رنامه‌كه
بۆ به‌كارهێنه‌ر.
لێدوانیش له
به‌رنامه‌كاندا،
ڕوونكردنه‌وه‌ی
هه‌نگاوه‌كانی
به‌رنامه‌كه‌ن،
لێدوان بۆ به‌رنامه
داڕێژه‌ر زۆر
گرنگه، تاكوو
هه‌ر كات
گۆڕانكاریی
نوێی كرد له به‌رنامه‌كه‌دا
بزانێت له
كوێوه ده‌ست
پێده‌كات.
یاخود گه‌ر
كۆدی به‌رنامه‌كه
كه‌وته به‌رده‌ست
به‌رنامه
داڕێژێكی تر
به ئاسانی لێی
تێده‌گات.
لێدوان له
زمانی C++ ـدا به
// ده‌ست
پێده‌كات، ئه‌كرێت
له سه‌ره‌تای
دێڕ یان ناوه‌ڕاستی
دێڕه‌وه
لێدوان ده‌ست
پێبكه‌ین.
نموونه:
int i;
// پێناس
كردنی
گۆڕدراوێك له
جۆری ژماره‌ی
ته‌واو
ئێستا
داوا ده‌كه‌ین
ژماره‌یه‌ك
بدرێت//
cout << "jimareyek
bnuse: "; له‌سه‌ر
كۆنسۆڵه‌كه
ده‌نوسین//
بێگومان
كاتێك له ناوه‌ڕاستی
دێڕێكدا
لێدوان دهستز
پێكرد به //
ناتوانرێت له‌سه‌ر
هه‌مان دێڕ له
پاش لێدوانه‌كه
كۆد بنوسرێت،
چونكه وه‌رگێڕ
هه‌موو
دێڕێكی لێدوان
پشتگوێ ده‌خات.
ئه‌كرێت
لێدوان له چه‌ند
دێڕێكدا
بنوسرێت، بۆ
نمونه:
به‌رنامه‌ی
به‌راوردكردنی
دوو ژماره
//
ڕاهێنانی
سێ هه‌م
//
گۆڕانكارییه‌كانی
پێشوو //
هه‌روه‌ها
له زمانی C++
ـدا دوو هێمای
/* و */ بۆ
ده‌ست پێكردن
و كۆتایی
هێنانی
لێدوان به‌كار
ده‌برێت، هه‌ر
نووسراوێك
بكه‌وێته
نێوانیان وه‌ك
لێدوان كاری
له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
بۆ نموونه:
*/
به‌رنامه‌ی
به‌راوردكردنی
دوو ژماره
ڕاهێنانی
سێ هه‌م
گۆڕانكارییه‌كانی
پێشوو
/*
بێگومان
ئه‌كرێت له
دێڕێكیشدا به‌كار
ببرێت،
كۆتایی بێت
یان ناوه‌ڕاست:
/* ئه‌م
نووسراوه وه‌ك
لێدوان كاری
له‌گه‌ڵ ده‌كرێت*/
ئێستا به‌رنامه‌كه
ده‌نووسینه‌وه،
به پێدانی
لێدوان بۆ هه‌نگاوه‌كان:
/٭ به‌رنامه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به خوێندنه‌وه‌ی دوو ژماره‌ی ته‌واو، به‌راورد كردنیان و نیشاندانی ژماره گه‌وره‌كه ٭/
#include <iostream.h>
void main()
// نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه ده‌ست پێده‌كات
{
int n1, n2;
/٭ دوو گۆڕدراوی جۆری ژماره‌ی ته‌واو پێناس ده‌كه‌ین ٭/
cout << "berawrd krdni 2 jimarey tewaw"
<< endl;
cout <<
"jimarey yekem: ";
if
(!(cin >> n1)) {
// خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌ی یه‌كه‌م
cout << "helle ruida le
xwendinewey jimarey yekem
";
return;
}
// له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه ده‌نوسین jimarey duhem
cout << "jimarey duhem:
";
if(!(cin >> n2)) {
// خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌ی دووه‌م
cout << "helle ruida le
xwendinewey jimarey duhem
";
return;
}
/٭ به‌راوردكردنی دوو ژماره كه ٭/
if(n1 == n2)
cout << "jimarey yekem(" << n1 <<
") yeksane be duhem (" << n2 <<")
";
else if(n1 > n2)
cout << "jimarey yekem(" << n1 <<
") geure tre le duhem
";
else
cout << "jimarey duhem(" << n2 <<
") geure tre le yekem
";
}
سه‌رنج:
له‌بری endl بڕگه‌ی
"\n" به‌كار هاتووه، هه‌مان كارمان بۆ ده‌كات.
ڕاهێنان
١. هه‌وڵ بده ڕێگه‌یه‌كی دیكه بدۆزیته‌وه بۆ پشكنینی كاری خوێندنه‌وه‌كه.
٢. لێدوانه‌كان ته‌واو بكه بۆ به‌رنامه‌كه.
ئه‌م
بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه
|