له وانه‌كانی ڕابردوو دا باسی cin, cout ـمان كرد، كه بۆ خوێندنه‌وه و نیشاندانی دراوه و ئه‌نجامه‌كان به‌كارمان هێنان، هه‌روه‌ها باسی به‌كاربردنی if else له به‌رنامه‌كاندا كرا و، تیشك خرایه سه‌ر مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌كانی به‌شه‌كانی به‌رنامه، پشت به‌و زانینانه دێینه سه‌ر هه‌نگاوێكی گرنگی به‌رنامه داڕشتن.
ئه‌مڕۆ دێین نه‌خشهfunction ده‌خه‌ینه
بهرنامهكهمانهوه (تكایه ته‌ماشای
ئه‌م بابه‌ته بكه: نه‌خشه
له
c/c++ دا) ،
له‌سه‌ر ڕێنوێنی ئه‌و بابه‌ته،
دێین نه‌خشه‌یه‌ك ده‌نووسین
بۆ خوێندنه‌وه‌ی
ژماره‌كان:
1. int Xwendinewey_Jimare()
2. {
3. int Jimare;
4. if(!(cin >> Jimare)) {
5. cout << "helle ruida le xwendinewey jimare tewawekeda ";
6. exit(0);
7. }
8. return Jimare;
9. }
شیكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان:
1. ناو و
ڕوونكردنه‌وه‌ی نه‌خشه.
2. كه‌وانه‌ی ده‌ست
پێكردنی نه‌خشه‌كه.
3. پێناس
كردنی گۆڕدراوێك له جۆری
ژماره‌ی ته‌واو int.
4. خوێندنه‌وه
و به‌راورد كردن، وه‌ك له وانه‌كانی
پێشوودا فێربووین.
5. نیشاندانی ڕسته‌ی
هه‌ڵه گه‌ر خوێندنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو.
6. ده‌رچوون و
كۆتایی پێ هێنانی به‌رنامه‌كه.
7. كه‌وانه‌ی
كۆتایی هێنانی
ڕێنوێنییه‌كانی به‌راورد
كردنه‌كه.
8. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ئاكامی نه‌خشه‌كه بۆ نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی.
9. كه‌وانه‌ی كۆتایی پێ هێنانی نه‌خشه‌كه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، نه‌خشه‌كه ناوی Xwendinewey_Jimare و هیچ ڕاگهیێنێك وه‌رناگرێ، ئاكامی نه‌خشه‌كه ژماره‌یه‌كی ته‌واوه، كه برێتی ده‌بێت له‌و ژماره‌یه‌ی كه داوا ده‌كرێت بدرێت له تهختهكلیلهوه .
ڕێنوێنی exit ڕۆڵی كۆتایی هێنانی به‌رنامه‌كه‌یه. وه‌ك له وانه‌ی ڕابردوودا فێربووین، كاتێك له بری ژماره پیت یان هێما بده‌ین، هه‌ڵه‌یه‌ك نیشان ده‌ده‌ین:
cout << "helle
ruida le xwendinewey jimare tewawekeda ";
لێره‌دا پاش ده‌ركه‌وتنی ڕسته‌ی هه‌ڵه،
به‌رنامه كه كۆتایی پێ دێت :
exit(0);
گه‌ر
return
ــمان
دانایه له بریexit
نه‌خشه‌كه
كۆتایی پێده‌هات و ده‌گه‌ڕاینه‌وه
به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كی، بڕگه‌ی
دوای بانگ كردنی نه‌خشه‌كه.
فرمانی
exit
له
هه‌ر شوێنێكی به‌رنامه‌دا به‌كار
ببرێت، ده‌بێته هۆی وه‌ستانی
كاری به‌رنامه و كۆتایی
پێ هێنانی له‌و خاڵه‌دا، هه‌موو
ڕێنوێنی و فرمانێكی
تری دوای ئه‌وه پشت گوێ ده‌خرێت.
exit
له
په‌ڕگه‌ی stdlib.h
ڕوونكراوهی بۆكراوه، له‌به‌ر
ئه‌م هۆیه ده‌بێت به
هۆی include
له به‌رنامه‌كه‌دا
بیناسێنین:
#include
<stdlib.h>
|
شێوه‌ی
ڕاست بۆ بانگ كردنی ئه‌م نه‌خشه‌یه:
Xwendinewey_Jimare();
له‌به‌رئه‌وه‌ی
نه‌خشه‌كه نرخێك ده‌داته‌وه، وه‌ك
ئاكامی كاره‌كه‌ی، ئه‌توانین ئه‌م
نرخه له گۆڕدراوێكدا (ژماره‌ی
ته‌واو) هه‌ڵ
بگرین:
int n1;
n1 = Xwendinewey_Jimare();
له‌مه‌وه به‌رنامه‌كه‌مان
به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت:
#include <iostream.h>
#include <stdlib.h>
int Xwendinewey_Jimare()
{
int
Jimare;
if(!(cin
>> Jimare)) {
cout << "helle ruida le kati
xwendinewey jimare tewawekeda"<< endl;
exit(0);
}
return
Jimare;
}
void
main(void)
{
int n1, n2;
cout << "berawrd krdni 2 jimarey
tewaw" << endl;
cout << "jimarey yekem: ";
n1 = Xwendinewey_Jimare();
cout << "jimarey duhem:
";
n2 = Xwendinewey_Jimare();
if(n1 == n2)
cout << "jimarey yekem ("
<< n1 << " yeksane be "
<< n2 <<")"
<< endl;
else if(n1 > n2)
cout << "jimarey yekem ("
<< n1 << ") geure tre"<<
endl;
else
cout << "jimarey duhem ("
<< n2 << ") geure tre"<<
endl;
}
پاش ئه‌م
گۆڕانكارییه، بیر له
پێدانی ڕاگهیێنێك ده‌كه‌ینه‌وه
بۆ نه‌خشه‌كه Xwendinewey_Jimare
، به‌سوود وه‌رگرتن له نه‌خشه‌ی Printit (بڕوانه بابه‌تی : نه‌خشه له c/c++ دا)، كه ڕاگهیێنێك له‌جۆری
char* وه‌رده‌گرێت،
و پێناسی نه‌خشه‌كه‌مان ده‌بێت به:
Xwendinewey_Jimare(char*
peyam)
ئێستا ده‌توانین
هه‌نگاوێكی دیكه له به‌رنامه‌كه
بگۆڕین و بیخه‌ینه نه‌خشه‌كه‌وه،
دوو ده‌سته‌واژه‌ی:
cout
<< "jimarey yekem: ";
cout
<< "jimarey duhem:
";
كه بۆ
ئاشكراكردنی داخوازی و، جوانكاری ده‌رچووه‌كان
دانراون، ده‌یانخه‌ینه نه‌خشه‌كه‌وه:
int Xwendinewey_Jimare(char*
peyam)
{
int Jimare;
cout << peyam;
if(!(cin >> Jimare)) {
cout << "helle ruida le kati
xwendinewey" << peyam <<endl;
exit(0);
}
return Jimare;
}
سه‌رنج بده،
پێشتر له نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كیدا له‌سه‌ر
كۆنسۆڵه‌كه ده‌نووسرا jimarey yekem: پێش
بانگكردنی نه‌خشه‌ی خوێندنه‌وه‌ی
ژماره‌كه Xwendinewey_Jimare
، ئێستا ئه‌و ئه‌ركه‌شمان سپارد به نه‌خشه‌ی
ناوبراو له‌ڕێگه‌ی
گۆڕینی پێناسه‌كه‌ی، به‌وه‌ی
كه نرخێكی بۆ دیاریی ده‌كه‌ین
و ئه‌ویش نیشانی ده‌دات:
cout <<
peyam;
لێره‌دا peyam نرخه ڕاگه‌یێنراوه‌كه
ده‌بێت بۆ نه‌خشه‌كه، كه وه‌ك
گۆڕدراوێكی جۆری نیشانده‌ر
له‌سه‌ر نووسه char* كرداری له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ
له‌ناو نه‌خشه‌كه‌دا. سوودیشمان لێ
وه‌رگرتووه له نیشاندانی ڕسته‌ی
هه‌ڵه‌دا :
cout << "helle
ruida le kati xwendinewey" << peyam <<endl;
به‌م شێوه‌یه
بانگ كردنی نه‌خشه‌كه ده‌گۆڕدرێت
بۆ:
n1 = Xwendinewey_Jimare("jimarey
yekem: ");
پێویست به:
cout
<< "jimarey yekem: ";
ناكات له نه‌خشه‌ی
سه‌ره‌كی main دا.
void main(void)
{
int n1, n2;
cout << "berawrd krdni 2 jimarey
tewaw" << endl;
n1 = Xwendinewey_Jimare("jimarey yekem:
");
n2 = Xwendinewey_Jimare("jimarey duhem:
");
if(n1 == n2)
cout << "jimarey yekem ("
<< n1 << " yeksane be "
<< n2 <<")"
<< endl;
else if(n1
> n2)
cout << "jimarey yekem ("
<< n1 << ") geure tre";
else
cout << "jimarey duhem ("
<< n2 << ") geure tre ";
}
بێگومان
لێره‌دا ئێمه كاری به‌رنامه‌كه‌مان
نه‌گۆڕی، ته‌نها شێوازی به‌رنامه‌كه
گۆڕدرا.
هه‌ر به‌رنامه داڕێژهرێك به‌شێوه‌یه‌ك
بیر له چێ كردنی به‌رنامه‌كه‌ی
ده‌كاته‌وه، گرنگ زانینی به‌كارهێنانی
كه‌ره‌سه‌كانی زمانی بهرنامهكردنهكهیه.
ڕاهێنان:
- بیر
له دانانی نه‌خشه‌یه‌ك بكه‌ره‌وه
بۆ به‌راورد كردن.
- گۆڕانكاریی
تر بكه له نه‌خشه‌ی خوێندنه‌وه‌ی
ژماره‌كان.
- ته‌ماشای
په‌ڕگه‌ی stdlib.h بكه
و، زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر exit كۆبكه‌ره‌وه.
- نه‌خشه‌یه‌ك
بنووسه كه دووژمارهكه وه‌ربگرێت و
كۆیان بكاته‌وه، پاشان ئاكامی
كۆكردنه‌وه‌كه‌ی بداته‌وه.
ئه‌م
بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه
|