سه‌ره‌تایه‌ك له‌سه‌ر (ASP.Net)
پێشه‌کی وا به باشی ده‌زانم خۆێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر (HTML) هه‌ندێ زانیاریی هه‌بێ، تاکوو به ئاسانی بچینه نێو بابه‌ته‌که‌وه. هه‌ر وه‌کوو ئاشکرایه لاپه‌ڕه‌کانی وێب به زمانی (HTML) ده‌نووسرێن. گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م دێڕانه‌ی خواره‌وه بده‌ین:
<HTML dir=rtl>
<Head><Title>زمانی وێبه HTML </Title></Head>
<Body bgcolor="red" Text="White">
خه‌وی مه‌زنی کوردان نزیکه بێته دی
</Body>
</HTML>
ئه‌مه بریتییه له شێوازی گشتیی لاپه‌ڕه‌یه‌کی ساده‌ی وێب که به زمانی (HTML) نووسرابێ، گه‌ر ته‌ماشا که‌ین سه‌ره‌تا به (HTML dir=rtl) ده‌ستمان پێ کردووه و کۆتاییشی به (/HTML) هێنراوه. لێره‌دا حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه بكه‌م به (dir=rtl) که بۆ دیاریکردنی ئاراسته‌ی نووسین له (وێبگه‌ڕ browser)هكهدا به‌کار ده‌برێت (ڕاست بۆ چه‌پ = right to left) که بۆ زمانی کوردی شیاوه.
گه‌ر سه‌رنج بده‌یت هه‌موو وشه‌کانی زمانی (HTML) خراونه‌ته نێو دوو نیشانه‌ی "بچووكتر له" و "گه‌وره‌تر له" (< >) به‌م وشانه‌ش ده‌وترێت (
تاگ Tag). شێوه گشتییه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه:
<Element Attribute=Value>
</Element>
نموونه:
<Body bgcolor="red" Text="White">
خه‌وی مه‌زنی کوردان نزیکه بێته دی
</Body>
دانه‌یه‌ك (
تاگ Tag)، (
تاگ Tag)ی (Body) یان با بڵێین پێکنه‌ری (
تاگ Tag)ی (HTML) هه‌ر وه‌ك ده‌بینی (
تایبه‌تمه‌ندی Attribute)یه‌كی هه‌یه ئه‌ویش (bgcolor) واته ڕه‌نگی (
پاشبنه‌ما background)ی (
به‌ڵگه‌نامه document)ی (
وێبگه‌ڕ browser)ه‌که، (
نرخ Value)ه‌که‌ی سووره. هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری، ڕه‌نگی (
ده‌ق text)ه‌كانه که (
نرخ Value)ه‌که‌ی سپییه، ئه‌وه‌ی نیشانی خۆێنه‌ری لاپه‌ڕه‌که ده‌درێ بریتییه له (خه‌وی مه‌زنی کوردان نزیکه بێته دی) که وه‌ك (
دراوه data)یه‌ك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌که ده‌ر ده‌که‌وێت.
گه‌ر ئه‌و دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه خرانه نێو به‌رنامه‌یه‌کی (
ده‌ستكاریكه‌ر editor)ی وه‌کوو (NotePad) پاشان (
پاشه‌كه‌وت save) کرا و به‌مجۆره ناوی لێ نرا: ("aaa.html") تکایه بیرت نه‌چێ که ئه‌و هێمایانه‌ش (" ") ده‌بێ بنووسی، چوونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه (
درێژكراوه extension)ی ئه‌و (
په‌ڕگه file)یه له (.txt)ه‌وه ده‌گۆڕیت بۆ (.html).
ئێستا (
وێبگه‌ڕ browser)ه‌که‌ت بکه‌ره‌وه و له (
تووڵی ناونیشان Address bar)دا ئه‌مه بنووسه:
ناوی ئه‌و شوێنه‌ی (
په‌ڕگه file)ه‌که‌ی تێدا (
پاشه‌كه‌وت save) کراوه + ناوی (
په‌ڕگه file)ه‌که.
گه‌ر له‌سه‌ر دیسکی (/:C)دا (
پاشه‌كه‌وت save) كرابوو، ئه‌وا به‌م جۆره بینووسه:
(C:/aaa.html)
بۆ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر زمانی (HTML) سه‌ردانی ئه‌م په‌ڕانه بکه:
http://www.zkurd.org/diyako/mhttp://www.selfhtml.org هه‌ندێ به‌رنامه هه‌ن وه‌ک (FrontPage) یارمه‌تیده‌رێکی باشن له دروستکردنی لاپه‌ڕه‌کانی وێبدا، که پێویست به‌زانینی (HTML) ناکات و ناسراون به (What You See Is What You Get - WYSIWYG) واته: (ئه‌وه‌ی ده‌یبینی ئه‌وه‌یه که وه‌ری ده‌گریته‌وه له وێبگه‌ڕه‌کاندا).
لێره ده‌توانی به زمانی كوردی سه‌باره‌ت به (فرۆنتپه‌یج) زانیاری وه‌رگری:
http://all4kurds.net/fpزمانی (HTML) یارمه‌تیده‌رێکی باشه له چێكردنی لاپه‌ڕه‌کانی وێبدا، به‌ڵام گه‌ر ویسترا گۆڕانکاری بكرێ له زانیارییه‌كانی ناوی، كه نیشانی خوێنه‌ر ده‌درێ، ده‌بێ دیسانه‌وه ئه‌و لاپه‌ڕه ده‌ستکاری بکرێته‌وه كه بۆ په‌ڕه زه‌به‌لاحه‌کان شتێکی نه‌لواوه ...
گه‌ر سه‌رنجت دابێ، هه‌م زانیارییه‌کان و هه‌م نه‌خشه‌سازیی ئه‌و لاپه‌ڕانه، له یه‌ک شوێندا ئه‌نجام ده‌درێن و، هه‌مووی له یه‌ک شوێندا کۆ كراوه‌ته‌وه. کاتی گۆڕانکاری، کاره‌کان دهئاڵۆزکێن له ده‌سته‌ی کارمه‌ندانی نه‌خشه‌ساز و زانیاری، بۆیه بیر کرایه‌وه له دابه‌شکردنی کاره‌کانی ئه‌و ده‌ستانه. زانیارییه‌کان به‌جیا له (
بنكه‌ی دراوه database)یه‌كدا دا نران وه‌ك (Back End)ێك بۆ زانیارییه‌کان و، لاپه‌ڕه‌کانیش بوونه (Front End) واته ڕووکار‌ی به‌رده‌م به‌کارهێنه‌ر.
واته کاره‌کان به‌م دوو به‌شه دابه‌ش بوون:
١.نه‌خشه‌سازی (دیزاین)ی ڕووکار‌ی لاپه‌ڕه‌که.
٢.(
بنكه‌ی دراوه database) كه شوێنی زانیارییه‌کانه و، له‌وێوه ده‌توانین لاپه‌ڕه‌کان به زانیارییه ههنووكهیییهکان بڕازێنینه‌وه.
گه‌ر سه‌ردانی په‌ڕه جیهانییه‌کان بکه‌یت، ڕۆژانه هه‌واڵه‌کانی ناوی، نوێ ده‌کرێنه‌وه له ڕێی (
بنكه‌ی دراوه database)وه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕه بوه‌ستێنرێت، تا ئه‌و گۆڕانکارییه له هه‌واڵه‌کاندا بکرێت. وه‌کوو سه‌رنج ده‌درێت لاپه‌ڕه‌کان (
بزۆز dynamic)ـن، زیاتر له‌وه‌ی جێگیر (ستاتیكی) بن.
باشه ئه‌گه‌ر په‌ڕه‌یه‌كی کاڵافرۆشی (شتومه‌ک)، نرخی کاڵاکانی جێگیر بوو، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی بڕیاری دا هه‌ر که‌س له (١٠) شت زیاتر بکڕێت ئه‌وا (١٠٪)ی نرخی کاڵاکانی بۆ داده‌شکێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ لۆجیکێک دروست بکرێت به زمانێکی به‌رنامه‌داڕشتن.
به‌ڵام هێنده‌ی نه‌خایاند کابرای خاوهنپهڕه په‌شیمان بۆوه. لێره‌دا دێین ته‌نها به‌شی لۆجیك ده‌گۆڕین.
٣.واتا به‌شی سێیه‌م بریتی ده‌بێ له کۆدێک (که به زمانێکی به‌رنامه‌داڕشتن یان سكریپتێك نووسراوه) پێی ده‌ڵێن لۆجیک.
سوود له‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه (دابه‌شکردنه) کراوه، ئه‌ویش به ته‌رخانکردنی كۆمپیۆته‌رێك بۆ بنكه‌ی (
بنكه‌ی دراوه database) و یه‌کێکی تر بۆ لۆجیک ... به‌مه‌ش پهڕهكان خێراتر بووه. هه‌روه‌ها کاره‌کان ئاسانتر ڕه‌وتی خۆیان ده‌گرن، چونکه هه‌ر به‌شه به‌جیا له‌وی تر ده‌توانرێت کاری تیا ئه‌نجام بدرێت به‌ده‌ر له تێکه‌ڵاوبوون، هه‌روه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ دا.
(ڕاژه‌خواز client / ڕاژه‌كار server):
پرۆسه (کردار)ی داواکردنی لاپه‌ڕه‌یه‌كی وێب و به‌ده‌ستهێنانی (وه‌رگرتنه‌وه‌ی)، له په‌یوه‌ندیی نێوان دوو قهوارهدایه. قه‌واره‌ی یه‌که‌میان پێی ده‌ڵێن (
ڕاژه‌خواز Client) که به هۆی (
وێبگه‌ڕ browser)ه‌وه که (به‌رنامه‌یه‌كی داوانامه Application Programe)یه، په‌یوه‌ندی ده‌کرێت، قه‌واره‌ی دووه‌میشیان (
ڕاژه‌كار Server)ه که وه‌ڵامی ئه‌و داواکارییه ده‌داته‌وه، لێره‌دا ئه‌و لاپه‌ڕه‌ی داوا کراوه به (
ڕاژه‌خواز Client) ده‌درێته‌وه. هه‌ر چۆن (
ڕاژه‌خواز Client) له ڕێی (
وێبگه‌ڕ browser)ه‌وه داواکارییه‌که‌ی ئه‌نجام دا، (
ڕاژه‌كار Server)یش له ڕێی (
كاڵانه‌رم software)ی تایبه‌ته‌وه وه‌ڵامه‌کان ده‌داته‌وه.
له ناوه‌ندی ئینته‌رنێتدا ڕاستییه‌ک هه‌یه، ده‌بێ له یاد نه‌کرێت، که ئه‌ویش (Web is a disconnected environment)ه واته (وێب ناوه‌ندێکی لێکداپچڕاوه)، کاتێ له ڕێی (
وێبگه‌ڕ browser)ه‌وه له (
تووڵی ناونیشان Address Bar)دا ناونیشانی په‌ڕه‌یه‌ک ده‌نووسین، داوای لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌که‌ین، ئه‌وا (
وێبگه‌ڕ browser)هكه په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌و (
ڕاژه‌كار Server)هی که ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی له‌سه‌ره، پاش دانه‌وه‌ی (
وێبگه‌ڕ browser)هكه په‌یوه‌ندییه‌که ده‌پچڕێت. ئه‌مه‌ش له خۆڕا نییه، گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه به به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی توانستی ئه‌و (
ڕاژه‌كار Server)ه و خهریكکردنی. هه‌ر کاتێك ده‌ست ده‌نێین به دوگمه‌ی (
نوێكردنه‌وه Refresh)ی (
وێبگه‌ڕ browser)هكهماندا، ئه‌وا جارێکی دی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست ده‌کرێته‌وه.
که واته: وێبگه‌ڕ داوا ده‌نێرێت (Request)، ڕاژهكاریش وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و داواکارییانهیه (Response).
له‌م باسه‌وه ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌که‌وێت؛ ئێمه له ڕێی ته‌نها (
وێبگه‌ڕ browser)هکانمانهوه زۆر به ئاسانی ده‌ستمان ده‌گات به هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتدان، به‌بێ بوونی به‌رنامه‌ی تری وه‌ك
(ASP.Net, Database Program, PHP, IIS, .Net Framework …)
یان گه‌لێکی تر، که‌وا بێت به‌شی زۆریان له‌سه‌ر (
ڕاژه‌كار Server)هکاندان.
بڕوانه ئه‌م سه‌رچاوانه:
(ASP.NET Database Programming Weekend Crash Course)
(Mastering Visual Basic .NET)
وانه‌ى یه‌که‌م:(ASP) كورته‌ی (
لاپه‌ڕه ڕاژه‌كاره کاراکان ASP)ه، مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌و لاپه‌ڕانه له‌سه‌ر (
ڕاژه‌كار Server)ه‌وه (
وه‌رگێڕان compile) ده‌کرێن و ده‌درێنه‌وه به (
وێبگه‌ڕ browser)ه‌كان. وه ئه‌م لاپه‌ڕانه (ده‌قه په‌ڕگه text file)ـن و پاشگره‌کانیان (aspx)ـه. پێویسته ئه‌و ڕاستییه بزانیت که‌وا (ASP.Net)، (سه‌کۆ Platform)یه‌كه بۆ په‌ره‌پێدانى (
وێبپه‌ڕ webpage)، نه‌ک وه‌ک هه‌ندێ سه‌رچاوه كه به زمانى بهرنامهداڕشتنى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
کارکردن له‌سه‌ر دروستکردنى (
وێبپه‌ڕ webpage)، به (ASP.NET) پێویستى به بوونى دوو شتى گرنگ هه‌یه:
١-بوونى (IIS) واته (Internet Information Services) که ده‌توانیت به (
جێگیركردن setup) له‌ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت داینێی له ڕێی:
(Start > Control Panel > Add Remove Program > Add Remove Windows Compound > Internet Information Services IIS)
پاشان (
كرته click) له (NEXT) بکه و له دواییدا سه‌رله‌نوێ کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت با ده‌ست به‌كار بکاته‌وه ...
٢-گه‌ر په‌یوه‌ندیت به ئینته‌رنێته‌وه هه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیت له ڕێى په‌ڕه‌ى مایکرۆسۆفته‌وه (WWW.ASP.NET) که په‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ته به ته‌کنیکى (ASP.NET) پرۆگرامی (Framework 1.1) دابه‌زێنیت. پاش داگرتنی ده‌توانیت ده‌ست به‌کار بیت.
که‌واته پێویستییه‌کانت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
١.(IIS)
٢.(Framework1.1)
٣.به‌رنامه‌یه‌کى نووسینى ساده‌ى وه‌کوو (NotePad). بیرت نه‌چێ که ویندۆزکه‌ت له کاتى (
داگرتن download)ى (Framework 1.1)دا ده‌بێ یان (2000) یان (XP) بێت. تکایه ڕه‌چاوی زمانه‌که بکه، ده‌بێ به پێى ئه‌و زمانه بێ که وێندۆزه‌که‌ت هه‌یه‌تى بۆ نموونه (English) یان (German).
تێبینى:
به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه که ناسراوه به (Web Matrix)، که به‌رنامه‌یه‌کى په‌ره‌پێدانی (
وێبپه‌ڕ webpage)ـه، ناوه‌ندێکى ده‌وڵه‌مه‌نده له ڕووى كرداره‌كان و (
وێنۆچكه icon)وه و، گه‌لێک توانستى تر‌ى هه‌یه. هه‌تا گفتوگۆ (Tutorial) هه‌یه له‌سه‌ر به‌کارهێنانى به شێوه‌ى په‌ڕگه‌ى (PDF) که ئه‌ویش به خۆڕایییه و ده‌توانیت دای بگریت.
وانه‌ى دووه‌م:دروستکردنى لاپه‌ڕه‌یه‌كی ئینته‌رنێت به‌م جۆره ده‌بێ:
ڕێگاى یه‌که‌م:له‌سه‌ر (
ڕوومێز desktop)ه‌كه‌ت به لای ڕاستی مشكه‌كه (
كرته click) بكه و (
نوێ New) هه‌ڵبژێره و پاشان (
كرته click) بكه سه‌ر (
بوخچه folder)، ناوه‌که‌ى بگۆره به ناوێك که خۆت ده‌ته‌وێ، پاشان کرته‌ى ڕاستى له‌سه‌ر بکه و (
تایبه‌تمه‌ندی Property) کرته بکه، به‌مه‌ش په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر ده‌کرێته‌وه بچۆره سه‌ر ده‌رگاوانى (Tab)ى (Web Sharing) کرته‌ی (Share this folder) بکه و په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر دێته ناوه‌وه له (Aliens)دا ناوێکى لێ بنێ وه‌کوو (Test) پاشان (
كرته click) له (OK)ی بکه و ئیتر له‌م (
بوخچه folder)یه‌دا ده‌توانیت (
په‌ڕگه file)یه‌كی تازه دروست بکه‌یت، به به‌کارهێنانى به‌رنامه‌ى نووسینى وه‌کوو (NotePad) یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کى تر‌ى نووسین.
ڕێگاى دوووه‌م:ئه‌م (
بوخچه folder)یه بکه‌ره‌وه له ڕێى (كۆمپیۆتهرهكهم My computer)ه‌وه:
C:\ Inetpub\wwwroot\My computer>
(
بوخچه folder)یه‌ك دروست بکه و ناوى بنێ (Test)، ئینجا بیكه‌ره‌وه. به به‌رنامه‌یه‌كى (
ده‌ستكاریكه‌ر editor)، وه‌کوو (NotePad)، ده‌توانین (
په‌ڕگه file)یه‌كی تازه له‌ناو ئه‌م (
بوخچه folder)یه‌دا دروست بکه‌ین.
ڕێگاى سێیه‌م: له ڕێی به‌کارهێنانى به‌رنامه‌ى (Web Matrix)ه‌وه ده‌توانیت ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ى ده‌ته‌وێت دروستى بکه‌یت ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به نووسینى بکه‌یت و ئینجا (
پاشه‌كه‌وت save)ـی بکه‌یت. هه‌ر کاتێکیش ویستت له (
وێبگه‌ڕ browser)دا بیبینیته‌وه ئه‌وا (F5) (
كرته click) بکه.
لێره‌دا ڕێگاى دووه‌م به‌کارده‌هێنین بۆ مه‌به‌ستی زیاتر تێگه‌یشتن:
له ناو (
بوخچه folder)ـی (Test)دا کلیکى لاى ڕاست بکه و (NEW) هه‌ڵبژێره و پاشان (ده‌قه به‌ڵگه‌نامه Text document) هه‌ڵبژیره. به‌مه‌ش (
په‌ڕگه file)یه‌کت له جۆرى (NotePad) بۆ دروست ده‌بێ.
ئه‌م نووسینانه‌ى خواره‌وه‌ى تێدا بنووسه که هه‌مووى به زمانى (HTML)ـه که شاراوه نییه لێمان زمانى نووسینى (
وێبپه‌ڕ webpage)ه‌کانى ئینته‌رنێته:
<HTML>
<HEAD>
<TITLE> My First ASP.Net PAGE </TITLE>
</HEAD>
<BODY>
Hello ...
</BODY>
</HTML>
له پاشدا ئه‌م په‌ڕگه‌یه [پاشه‌كه‌وت وه‌ك... …save as] بکه و به‌م جۆره ناوى لێ بنێ. له به‌شی (ناوی په‌ڕگه File Name)دا ئه‌مه‌ى خواره‌وه بنووسه:
("aaa.aspx")
تکایه له کاتى ناولێنانیدا بیرت نه‌چێ ئه‌م نیشانانه‌ى ئه‌م دیو و ئه‌و دیوى ناوه‌که که ئه‌مانه‌ن (" ") بنووسی. به‌م جۆره ده‌توانیت ئه‌و (
په‌ڕگه file)یه‌ی که هه‌ته ناوی لێ بنێیت و (
درێژكراوه extension)که‌شى بگۆڕى بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى که ده‌ته‌وێت. به‌مه توانیمان په‌ڕه‌یه‌ک له جۆرى (asp.net) دروست بکه‌ین. به‌ڵام هه‌مووى به زمانى (HTML) نووسراوه.
له پاشدا له (
تووڵی ناونیشان Address Bar)ى (
وێبگه‌ڕ browser)ی ئینتهرنێتهكهتدا ئه‌مه بنووسه:
(http://localhost/test/aaa.aspx)
که(Localhost) بریتییه له کۆمپیۆته‌ره تایبه‌ته‌که‌ت که له دواى دامه‌زراندنى (IIS) بووه به (
ڕاژه‌كار Server)ێك و، (Test) ناوى ئه‌و (
بوخچه folder)یه‌یه که دروستمان کرد و پێویست ناکات پێت بڵێم که (aaa.aspx)یش چییه وه‌کوو ده‌زانیت ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه که داواى ده‌که‌ین.
وه‌کوو ده‌زانیت ته‌نها وشه‌ى (Hello ...)مان وه‌ر گرته‌وه له ئه‌نجامى کردنه‌وه‌ى ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی كه له پێشتردا چێمان كردبوو.
به‌رنامه‌ى نووسینه‌که‌ت دامه‌خه و به‌م جۆره‌ی خواره‌وه نووسینه‌كه‌ی ناوی بگۆڕه:
<%@ page language="vb" %>
<Script runat="server">
Sub Button_click (s as object, e as eventArgs)
Label.text="Hello Mr. " & Textbox1.text
End Sub
</Script>
<HTML>
<HEAD><TITLE> My First ASP.Net PAGE </TITLE></HEAD>
<BODY>
<Form runat="server">
<asp:TextBox Id="Textbox1" runat="server" />
<asp:Button Text="Click" onclick="Button_click" runat="server" />
<asp:Label id="label1" runat="server" />
</Form>
</BODY>
</HTML>
ئێستا ئه‌و دێڕانه‌ى سه‌ره‌وه بڕگه بڕگه ده‌که‌ین و شیته‌ڵیان ده‌که‌ینه‌وه وه‌ک له خواره‌وه هاتووه:
(<%@ page language="vb" %>)
نیشانى ده‌دا که ئه‌و لاپه‌ڕه به چ زمانێکی به‌رنامه‌داڕشتن (
وه‌رگێڕان compile) بکرێت. لێره‌دا زمانى (Visual Basic) به‌کار هاتووه.
<Script runat="server">
(سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كۆد، به‌شی لۆجیك)
Sub Button_click (s as object, e as eventArgs)
Label.text="Hello Mr. " & Textbox1.text
End Sub
</Script> (كۆتاییی به‌شی لۆجیك)
لێره‌دا به (
) ده‌ستمان پێ کردووه و به () کۆتاییمان پێ هێناوه. هه‌رکام له asp:TextBox و asp:Label و asp:Button بریتین له (كۆنترۆڵی وێب) كه به زمانى (asp.net) پێیان ده‌ڵێن (Web Control). که هه‌ر یه‌که‌یان (ID)یه‌کی تایبه‌ت به خۆى هه‌یه له جیاتیى (Name) که له (HTML)دا به‌کار ده‌هێنرێت، وه بیرت نه‌چێ که ده‌بێ له كۆتایییاندا بنووسیت: ("runat="server) وه دێڕه‌کان به نیشانه‌ى () کۆتایی‌یان پێ بێت.
<Form runat="server">
<asp:TextBox Id="Textbox1" runat="server" />
<asp:Button Text="Click" onclick="Button_click" runat="server" />
<asp:Label id="label1" runat="server" />
</Form>
</BODY>
</HTML>
له‌پاش ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ى که کردووتن، ته‌نها (پاشه‌كه‌وتی save) بکه و له ناو (وێبگه‌ڕ browser)ه‌که‌تدا به هه‌مان شێوه‌ى جارى پێشوو بنووسه:
http://localhost/test/aaa.aspx
له پاشاندا، له (وێبگه‌ڕ browser)ه‌که‌تدا چێوه‌ى نووسین و دووگمه‌یه‌ک ده‌ر ده‌که‌ون که دووگمه‌که له‌سه‌رى نووسراوه (Click) ناوى خۆت له ناو بۆکسى نووسینه‌که‌دا بنووسه یان هه‌ر شتێکى تر، ئینجا ئه‌نجام به‌م جۆره ده‌بێ: (Hello Mr)، وه‌کوو ده‌بینى.
تێبینییه‌کان:
١.ئه‌گه‌ر له [وێبگه‌ڕ browser)ه‌که (كرته click) له‌سه‌ر (Back] بکه‌ین ئه‌وا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ى که ناوه‌که‌مان ته‌نها نووسیبوو. واته ئه‌و نووسینانه‌ى ناو بۆکسى نووسینه‌که ون نابێ. ئه‌مه گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وێبپه‌ڕی (asp.net)ــه.
٢.بۆ زانیاریت، گه‌ر (كرته click)ی لاى ڕاستى سه‌ر ئه‌م لاپه‌ڕه بکه‌ین پاشان (بینینی سه‌رچاوه view source)لێ ده‌ین، ئه‌وا لاپه‌ڕه‌که‌مان له به‌رنامه‌ی (NotePad)دا به شێوه‌ى (HTML) ده‌ر ده‌که‌وێت و هیچ کام له کۆده‌کانى به‌رنامه‌داڕشتن ده‌رناکه‌ون. بۆ؟؟؟
* چونکه ئه‌م کۆدانه له‌سه‌ر (ڕاژه‌كار server) (وه‌رگێڕان compile) ده‌بێ و که‌س ناتوانێت کۆدت ببینێ. وه‌کوو (جاڤا سکریبت) نییه که ده‌توانرێت کۆده‌که‌ى ببرێ و به‌کار بهێنرێت.
3.گه‌ر تێبینی بکه‌یت هه‌مان لاپه‌ڕه له پاش (كرته click)کردنى، گه‌ڕایه‌وه بۆمان، به زیادکردنی نووسینى ناو بۆکسه‌که و (Hello Mr]. واته ئه‌و زانیارییانه‌ى ناو بۆکسى نووسینه‌که گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌مان لاپه‌ڕه. ئاگادار به بۆ هه‌مان لاپه‌ڕه.
ئێستا تۆ بوویت به یه‌کێک له به‌کارهێنه‌رانى (ASP.Net].