كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ندێ كۆمپانیای ئایتی(٢)
كۆمپانیای لۆته‌س Lotus Development Corporationساڵی ١٩٨٢ دامه‌زراوه له ئه‌مه‌ریكا له شاری كامبرج Cambridge ی سه‌ربه ناوچه‌ی بۆستۆن، له لایه‌ن دوو هاوڕێ، (میچ كاپۆر Mitch Kapor) و (جۆناسان ساكس Jonathan Sachs).
كاری ته‌نها له بواری (
نه‌رمه‌كاڵا software)كاندا بوو، ساڵی ١٩٨٣ به‌رنامه‌ی (Lotus-1-2-3)ـی به‌رهه‌م هێنا كه له بواری خشتهكاری و ژمێرهكاریدا ڕۆڵێكی به‌رچاوی گێڕا.
لۆتس سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا به دروستكردنی به‌رنامه‌ی (VisiCalc) بۆ (Apple II) كه له‌و ده‌مه‌دا بێهاوتابوو، وه به یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی خشتهدروستكردن ده‌ژمێردرا.
به دوایدا، ساڵی ١٩٨٤ به‌رنامه‌ی (Symphony)ی دروست كرد بۆ (مایكرۆسۆفت دۆس MS-DOS)، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی (Jazz) بۆ (ماكینتۆش Mac). پاشان (Groupware Notes)ـی به‌رهه‌م هێنا كه له دواییدا به ناوی (Domino) ناسرا و ناوبانگی ده‌ركرد. له بواری پۆستی ئه‌لكترۆنیشدا لۆته‌س ڕۆڵی خۆی بینی و (CC: Mail)ـی په‌ره پێ دا، له بواری نووسینگهشدا 1-2-3 لۆته‌س هه‌ستا به كڕینی Smart Suite تاكوو له‌و بواره‌دا گه‌شه به به‌رهه‌مه‌كانی بدات. كه تاكوو ماوه‌یه‌كی درێژ SmartSuite به دامه‌زراوی له كۆمپیوته‌ره‌كانی IBM و Compac دا پێشكه‌ش ده‌كرا.
به‌رنامه‌ی Lotus Notes توانیی تاكوو ساڵی ٢٠٠٤ به‌ربه‌ره‌كانیی Exchange ـی مایكرۆسۆفت بكات له بواری ڕێكخستنی كاره‌كان و نامهگۆڕكێدا.
ساڵی ١٩٩٥ كۆمپانیای IBM هه‌ستا به كڕینی لۆته‌س به ٣،٥ ملیار دۆلار. زۆرینه‌ی كارمه‌نده‌كانی لۆته‌س تاكوو ئه‌مڕۆ كه له IBM دا كارده‌كه‌ن، خۆیان به به‌شێكی له پرۆژه‌ی لۆته‌س ده‌زانن.
لۆته‌س یه‌كه‌م گهورهكۆمپانیا بوو كه ساڵی ١٩٨٦ به به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی میچ (وێنه‌كه) كاری كرد بۆ بنه‌بڕكردن و هۆشداركردنهوهی خه‌ڵك له نه‌خۆشیی ئایدس AIDS. ساڵی ١٩٩٠ باخچه‌ی ساوایانی تایبه‌تیی دروست كرد بۆ كارمه‌نده‌كانی، تاكوو بتوانن هه‌موو ڕۆژه‌كه بێخه‌م كار بكه‌ن.
سه‌ن Sun microsystemsساڵی ١٩٨٢ دامه‌زراوه له لایه‌ن ئه‌ندریاس Andreas von Bechtolsheim ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی و، بیل Bill Joy ، ڤینۆد Vinod Khosla و، سكۆت Scott McNealy كه هه‌رسێكیان ئه‌مه‌ریكایین.
ناوی سه‌ن Sun، له ڕایه‌ڵه‌ی زانكۆی ستانفۆرد Stanford University Network هاتووه، كه پرۆژه‌یه‌ك بوو بۆ پێكهێنانی تۆڕێك بۆ كتێبخانه‌ی زانكۆی ستاندفۆرد.
سه‌ن ساڵی ١٩٨٤ پرۆتۆكۆلێكی نوێی پێناسه كرد بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ (
په‌ڕگه file)دا له‌ژێر سیسته‌می كارپێكردنی یونیكسدا، كه له سه‌ره‌تادا به ناوی Network File System كورتكراوه‌ی NFS ناوی ده‌ركرد و، پاشان گۆڕا به Network File Service. ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی (
سه‌رچاوه‌ی كراوه opensource) دابین كرا. له ویندۆزدا NFS به شێوه‌ی OS/2 ناسرا.
ساڵی ١٩٩٥ سه‌ن ژمانی جاڤا Java ـی داهێنا، كه به‌رنامه داڕێژراوه‌كانی بێ گوێدانه سیسته‌می كارپێكردن كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌ن ساڵی ١٩٩٩ كۆمپانیای Star Division ـی كڕی و، ستار ئۆفیسی StarOffice ی به‌رهه‌م هێنا. تاكوو بتوانێت به‌ربه‌ره‌كانیی ئۆفیسی مایكرۆسۆفت بكات، ستار ئۆفیس (
نه‌رمه‌كاڵا software) یه‌كی خۆڕایییه و له وێبگه‌ی OpenOffice.org دا ده‌توانرێت دابگیرێت.
له گرنگترین به‌رهه‌م و داهێنانه‌كانی تری سه‌ن- سیته‌می كارپێكردنی Sun1, Sun2, Sun3 كه له‌سه‌ر یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری مۆتۆڕۆلا زنجیره‌ی 68000 كاری ده‌كرد و به‌ناوی SunOS ده‌ناسران.
- سیته‌می كارپێكردنی Sun4 كه له‌سه‌ر یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری SPARC - Scalable Processor ARChitecture شێوه كاری ده‌كرد، زۆر پته‌و و جێگیر بوو، له بواری (
ڕاژه‌كار server)دا ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕا، كه ئه‌مڕۆكه به سۆلاریس Solaris ده‌ناسرێت.
وێبگه:
http://www.sun.com وێبگه‌ی جاڤا:
http://java.sun.comسه‌رچاوه: ئینته‌رنێت