بنه‌مای پاراستنی مادده و بنه‌مای پاراستنی وزه.
پێشه‌کی: ته‌نها خوا له‌سه‌ر شێوه‌ی تاک هه‌یه، ئه‌گینا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له گه‌ردوون هه‌ن له‌سه‌ر شێوه‌ی جووت دروستی کردوون به جۆرێک کاریگه‌رییان یان په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر یه‌که‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خۆی تاک بمێنێته‌وه. بۆ نموونه، نێر و مێ، شوێن و کات، ئه‌رێنی (پۆزه‌تیڤ) و نه‌رێنی (نێگه‌تیڤ)، وه هه‌روه‌ها مادده و وزه. به‌ر له هه‌موو شتێک با بزانین مادده و وزه چین و پاشان کاریگه‌ری و په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ر یه‌که‌وه چییه.
پێناسه‌ی مادده و وزه: مادده: هه‌ر ته‌نێک بارستایی و قه‌باره‌ی هه‌بێت و له گه‌ردوون بۆشایییه‌ک داگیر بکات پێی ده‌وتریت مادده. وه به شێوه‌یه‌کی گشتی پۆلێن ده‌کرێت بۆ سێ دۆخ.
١- دۆخی ڕه‌قی.
٢- دۆخی شلی.
٣- دۆخی گازی.
وزه: توانای کاره له یه‌که‌ی کاتدا. وه وزه‌ش دابه‌ش ده‌کرێت بۆ سه‌ر دوو جۆر:
١- ماته‌وزه.
٢- جووڵه‌وزه.
به شێوه‌یه‌کی گشتی وزه له چۆنێتیی دروستبوونی چه‌ند جۆرێکه، بۆ نموونه، وزه‌ی ناوه‌کی، وزه‌ی کاره‌بایی، وزه‌ی میکانیکی، وزه‌ی گه‌رمی، وزه‌ی موگناتیسی، وزه‌ی کارۆموگناتیسی، وزه‌ی ڕووناکی ... هتد.
بنه‌مای سه‌ره‌کیی پاراستنی مادده و وزه: زانای به‌ناوبانگی فیزیایی (ئاینشتاین) هه‌ردوو بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌که‌ی فیزیای هه‌ڵوه‌شانده‌وه که هه‌تا پێش ساڵی (١٩٠٥)ی ز. دوو بنه‌مای سه‌ره‌کی بوون له زانستی فیزیا، هیچ که‌سێک گومانی نه‌بوو له‌سه‌ریان. ئه‌وانیش بنه‌مای پاراستنی مادده و بنه‌مای پاراستنی وزه بوون. واته، بڕی مادده له گه‌ردوون نه‌گۆڕ و جێگیره ته‌نها له شێوه‌یه‌که‌وه ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر شێوه‌یه‌کی تر، یان له بارێکه‌وه بۆ بارێکی تر. وه هه‌روه‌ها وزه‌ش له گه‌ردوون نه‌گۆڕ و جێگیره به‌ڵام به چه‌ند شێوه‌یه‌کی جیاواز ده‌یبینین.
به‌ڵام (ئاینشتاین) ڕایگه‌یاند که‌وا بڕی مادده جێگیر نییه له گه‌ردوون و به هه‌مان شێوه‌ش بڕی وزه‌ش جێگیر نییه له گه‌ردوون. ئه‌وه‌ی جێگیر بێت بریتییه له تێکڕای بڕی مادده و وزه به یه‌که‌وه له گه‌ردوون.
به‌م جۆره مادده و وزه هه‌ردووکیان دوو شێوه‌ی جیاوازن بۆ یه‌ک بنه‌ڕه‌ت. یان باشتر وایه بڵێین مادده و وزه دوو ڕووی یه‌ک دراون.
ده‌توانین وای دابنێین که مادده بریتییه له (وزه‌ی به‌ستوو یان وزه‌ی وه‌ستاو)، وه وزه‌ش بریتییه له (مادده‌ی جوڵاو یان مادده‌ی به‌هه‌ڵمبوو). واته وزه ده‌گوازرێته‌وه، ده‌گۆڕدرێت (تتحول) بۆ مادده. مادده‌ش ده‌گوازرێته‌وه بۆ وزه.
گواستنه‌وه‌ی مادده بۆ وزه: ئێمه ئێستا مادده ده‌گوازینه‌وه بۆ وزه‌ی گه‌رمی له فڕنه ناوه‌کییه‌کان وه له‌وه‌وه وزه‌ی کاره‌بایی وه‌ده‌ست ده‌هێنین و به‌کاری ده‌هێنین بۆ گه‌رمکردنه‌وه و ئیشپێکردنی کارگه‌کان و که‌شتییه جه‌نگییه‌کان و بارهه‌ڵگره‌کان و ئه‌و که‌شتییانه‌ی که فڕۆكه له‌سه‌ریان ده‌نیشێته‌وه. یان به‌کاری ده‌هێنین له ژێرده‌ریایییه ناوه‌کییه‌کان و ... هتد.
مرۆڤ له به‌کارهێنانی بۆمبی ناوه‌کی و بۆمبی هایدرۆجینی مادده ده‌گوازێته‌وه بۆ وزه‌یه‌کی وێرانکه‌ری بێوێنه. وه‌ک ئه‌و بۆمبه ناوه‌کییانه‌ی به‌ر شاری هێرۆشیمای ژاپۆنی و ناکازاکیی ژاپۆنی که‌وت له کۆتایییه‌کانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌می ساڵی(١٩٤٥)ی ز. به‌هۆیه‌وه ژاپۆن ناچار ژێرده‌ست به ئه‌مریکا بوو.
گواستنه‌وه‌ی وزه بۆ مادده: به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌تواندرێت وزه بگۆڕدرێت بۆ مادده. ئه‌وه بوو ڕووی دا له دوای (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه – Big Bang). وزه‌یه‌کی (کارۆموگناتیسی و گه‌رمی)ی زۆر به‌هێز گواسترانه‌وه بۆ سه‌ر شێوه‌ی ته‌نۆچکه (مادده) تهنۆچکهکانیش (پڕۆتۆن) و (ئه‌لیکترۆن) بوون. پاشان گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین دروست بوو له پڕۆتۆنێک و ئه‌لیکترۆنێک که به ده‌وری پڕۆتۆنهکهدا ده‌سووڕێته‌وه.
پێش گه‌ردوون و به‌ر له دروستبوونی، هه‌موو مادده و وزه‌ی گه‌ردوون کۆ ببوونه‌وه له خاڵێک که ناو نراوه به (هێلکه‌ی گه‌ردوون). که‌واته گه‌ردوون ده‌ستی پێ کردووه له خاڵێکی بێکۆتا له بچووکی و قه‌باره‌ی سفر بووه. واته درێژی و پانی و به‌رزیی نه‌بووه. ئه‌م خاڵه گه‌رمی و وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و بێکۆتا له به‌هێزی و چڕی بووه. ئه‌سته‌مه بۆ مرۆڤ خه‌یاڵیشی بۆی بچێت.
ئه‌م خاڵه له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌رمی و وزه بێکۆتایه و له ماوه‌ی چه‌ند به‌شێكی چرکه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌وره و فراوان دووره له سنووری خه‌یاڵی مرۆڤ. له ئه‌نجامدا بۆشایییه‌کی گه‌ردوونیی دروست کردووه. وه ئه‌و وزه و گه‌رمیی زۆره و بێکۆتایه گواستراونه‌ته‌وه بۆ ته‌نۆچکه‌ی گه‌ردوونی و پاشان گه‌ردیله‌کان و گه‌رده‌کان و ته‌نه گه‌ردوونییه‌کان و ئه‌ستێره‌کان و کاکێشانه‌کان. گه‌ردوون به هه‌موو مادده و وزه‌که‌یه‌وه دروست بووه. ئه‌مه‌ش بیردۆزی (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه)یه. دروستترین و باوه‌ڕپێکراوترین بیردۆزه بۆ دروستبوون و سه‌ره‌تای گه‌ردوون.
هایدرۆجین یه‌که‌م توخمه دروست بووبێت له گه‌ردوون پاش (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه) وه بڵاوترینیانه. دوای هایدرۆجین، هیلیۆم به دووه‌م توخم داده‌نرێت. له گه‌ردوون له یه‌کگرتنی چوار گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین گه‌ردیله‌ی هیلیۆم دروست ده‌بێت. وه له کاتی دروستبوونی ئه‌ستێره‌کان له تێکه‌ڵه‌ی گازی هایدرۆجین و هیلیۆم، هه‌موو توخمه‌کانی تر لێیه‌وه دروست بوون تا ده‌گاته توخمی یۆرانیۆم ٩٢. به‌م شێوه‌یه، هه‌موو ته‌نه گه‌ردوونییه‌کان دروست بوون له ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان و مانگه‌کان و (مذنبات)ه‌کان و ... هتد. ئه‌مانه هه‌موو کۆ ده‌بنه‌وه له کاکێشانه زه‌به‌لاحه‌کان. گه‌ردوون به هۆیانه‌وه ئه‌م شێوه‌یه‌ی وه‌رگرتووه که ئێستا ئێمه ده‌یبینین پاش(ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه). (گۆڕینی ماده بۆ وزه) دوای نزیکه‌ی ١٣-١٥ میلیارد ساڵ.
له‌ڕاستیدا، هه‌رچه‌نده بیردۆزی (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه) زۆر ته‌واوه و وێنه‌یه‌کی ته‌واوکاری له‌گه‌ڵ گه‌ردوون پێشکه‌ش ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه تا له‌سه‌ر پێیه‌کانی ڕایبگرێت و ئه‌و که‌سانه بێده‌نگ بکات که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیردۆزه‌ن.
زاناکان ده‌پرسن که چۆن ده‌تواندرێت گومان ببڕدرێته‌وه به ڕاستی؟ وه چۆن به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست پێشکه‌ش بکرێت بۆ جێگیربوونی ڕووداوێکی گه‌ردوونی ١٣-١٥ میلیارد ساڵ تێپه‌ڕ بووه به‌سه‌ر ڕوودانی! سه‌یر نییه قسه‌کردن له‌سه‌ری؟ پرسیاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده سه‌یر بێت، وه‌ڵامه‌کانی چۆنن؟
پوخته: ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا مه‌به‌ست بوو ئه‌وه‌یه، که‌وا هیچ کاتێک بڕی مادده زیاد ناکات ئه‌گه‌ر بڕی وزه که‌م نه‌بێته‌وه له گه‌ردوون. وه هیج کاتێکیش بڕی وزه زیاد ناکات به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕی مادده که‌م ببێته‌وه له گه‌ردوون. واته هه‌ردووکیان ته‌واوکه‌ری یه‌کترین. بۆ زیادبوونی هه‌رکامیان ده‌بێت له‌وه‌ی تر که‌م ببێته‌وه.