www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٩/٢٩



Ny sida 1

كارتی لێخوڕینی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌ورووپا (2)

"زانیاریی گشتی له بواری ئایتی ـ 1 ـ ":

 

لێره‌دا باسی خاڵی یه‌كه‌م واته باسی "زانیاریی گشتی له بواری ئایتی" ده‌كه‌ین:

 

به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمپیۆته‌ر:

(ته‌خته‌كلیل keyboard)، (مشك (mouse و (وێنه‌خوێنه‌ر scanner) به‌كار ده‌برێن بۆ پێدانی زانیاری (یه‌كه‌ پێده‌ره‌كان). (په‌رده screen) و (چاپگه‌ر printer) به‌كار ده‌برێن بۆ وه‌ده‌رخستن یان پیشاندانی زانیاری (یه‌كه وه‌ده‌رنه‌ره‌كان). ئه‌م به‌شانه پێوه‌ند ده‌درێن به كۆمپیۆته‌ره‌وه كه (یه‌كه‌ی سیسته‌م)یشی پێ ده‌وترێ.

 

یه‌كه جۆربه‌جۆره‌كانی(بیر memory):

كۆمپیۆته‌ر سیسته‌می (ژماره‌ی دووانه binary number) به‌كار ده‌بات. ژماره‌ی دووانه، یه‌ك یان سفرێكه پێی ده‌وترێ (بیت bit = دانه). هه‌شت (بیت bit = دانه) پێكه‌وه ده‌بنه یه‌ك (بایت byte = هه‌شته، هه‌شت دانه).

كاتێ ده‌ته‌وێ بزانی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت چه‌نده‌ جێی شتی تیا ده‌بێته‌وه یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به‌كار ده‌به‌ی:

KB

MB

GB

 

1 كیلۆبایت = 1 kB (kilobyte) كه كیلۆ = 1000، واته 1 كیلۆبایت = 1 هه‌زار بایت.  له ڕاستیدا 1 kB = 1024 byte

1 مگابایت = 1 MB (megabyte) كه مگا = 1000.000، واته 1 مگابایت = 1 میلیۆن بایت یان له ڕاستیدا 1 MG = 1024 kB

1 گیگابایت = 1 GB (gigabyte) كه گیگا = 1000.000.000، واته 1 گیگابایت = 1 میلیارد بایت یان له ڕاستیدا 1 GB = 1024 MB

 

چه‌نده جێ له كۆمپیۆته‌ر‌ه‌كه‌تدا هه‌یه؟

بۆ ئه‌وه‌ی بزانی له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا چه‌ند جێی گیراو یان بۆش هه‌یه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ی:

(ده‌ستپێك Start).

(كۆمپیۆته‌ره‌که‌م My computer).

یان دوو كرته ده‌كه‌یته سه‌ر (كۆمپیۆته‌ره‌که‌م My computer) له‌سه‌ر (ڕووپه‌ڕ desktop)ه‌كه‌ت.

پاشان دوو كرته ده‌كه‌یته سه‌ر یه‌كه‌ی (په‌پكه‌ڕه‌ق Hard Disk(C:) و پاشان (تایبه‌تمه‌ندییه‌کان Properties) و دوای ئه‌وه‌ له به‌شی (گشتی General) ده‌توانی بخوێنیته‌وه كه چه‌نده جێی بۆش یان داگیراوت هه‌یه له‌سه‌ر (په‌پكه‌ڕه‌ق‌Hard Disk )ی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت.

 

درێژه‌ی هه‌یه

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=150
www.zkurd.org