www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٧/٦



بنه‌چه‌ی زمانی كوردی

نزیكه‌ی شه‌ش ـ حه‌وت هه‌زار ساڵ پێش له ئێسته، له ده‌وروبه‌ری باشووری قه‌‌فقاز و ده‌ریای ڕه‌ش كۆمه‌ڵه هۆزێكی مه‌زن ده‌ژیان كه خاوه‌نی دابونه‌ریت و زمانی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بوون.
ئه‌مانه له چه‌ندین قۆناغی جۆربه‌جۆر چینێكیان كۆچیان كرد به‌ره‌و ئه‌ورووپا و چینێكیان به‌ره‌و هیندوستان. بۆیه پێیان ده‌وترێ هیندوئه‌ورووپی.
ئه‌مانه زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌ورووپا و به‌شانێكی زۆری ئاسیا. دواتر له‌و هۆزانه خه‌ڵكانێكی نوێ تر كه‌وتنه‌وه كه به گوێره‌ی باری جوگرافی و ڕامیاریی ناوچه‌كانیان بوون به خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و زمانی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان، به‌ڵام ڕه‌گ و بنه‌چه‌ی زمانه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی هۆزه هیندوئه‌ورووپییه‌كان.
كورد، ئه‌فغانی، هیندی، فارس، سویدی، پورتۆگالی، ئیتالی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسی و هتد سه‌رچاوه‌ی زمانه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هیندوئه‌ورووپییه‌كان. به‌ڵام هه‌ندێ زمانی وه‌كوو توركی و عه‌ره‌بی ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و هۆزانه.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=19
www.zkurd.org