كاتێك باس له به‌راوورد ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر ده‌سته‌واژه ژیربێژییه‌كان دێنه‌كایه‌وه، دوو تای ته‌رازوویه‌ك ته‌نها دوو باری ؛ یه‌كسان، نایه‌كسان وه‌رده‌گرن، كه‌واته ئه‌توانین به‌راوورد ئه‌نجام بده‌ین به پرس كردن له یه‌كسان، یان نایه‌كسانیی له‌نێوان دوو نرخدا. له‌باری نایهكسانیدا به‌گوێره‌ی توخمی به‌راوورد گه‌وره‌تر و بچووكتر، كه‌متر و زیاتر، ...هتد ده‌بێته نیشانده‌ری ئاكامه‌كه.
"ئه‌گه‌ر ..ئه‌وا" دوو ڕسته ده‌به‌ستنه‌وه پێكه‌وه؛
ئه‌گه‌ر یه‌ك كیلۆ هه‌نار به 5 دینار بێت، ئه‌وا دوو كیلۆی به 10 دینار ده‌بێت،
لێره‌دا كاتێك ڕسته‌ی "ئه‌وا" ده‌پێكێت كه ڕسته‌ی ئه‌گه‌ر پاسادانی بكات، به‌واتایه‌كی تر؛ ڕسته‌ی "ئه‌وا" دێته دی كه ئه‌و مه‌رجه‌ی له ڕسته‌ی "ئه‌گه‌ر" دایه دروست بێت.
له زمانه‌كانی C++, C دا هه‌مان ڕێزمان به به‌كار بردنی دوو وشه‌ی
if, else به‌جێ ده‌هێنرێت.
if...else له زۆربه‌ی زمانه‌كاندا كاریان پێده‌كرێت و له زمانه‌كانی C++,C دا وشه‌ی گیراون (پارێزراو) و تایبه‌تن به زمانه‌كه. هه‌روه‌ها if...else له زمانه‌كانی تری وه‌ک Perl, PHP, java هاوشێوه‌ی C++,C لهڕێنووس و شێوازی بهكاربردنیشدا.
نمونه:
لێره‌دا دوو گۆڕدراو پێناسكراوه له جۆری ژماره‌ی ته‌واو
int ، گه‌ر گۆڕدراوی month گه‌وره‌بێت له گۆڕدراوی days ئه‌وا له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه ده‌نووسرێت Hello Sunday ئه‌گه‌رنا له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه ده‌نووسرێت Hello Friday
ههڵبۆته ده‌كرێت بڕگه‌ی if به‌ته‌نها كاری پێبكرێت، بهنهپێكانی مه‌رجه‌كه ڕسته‌ی دواتر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شێوازی به‌راوورد كردن :
یه‌كسان ==
بچووكتره >
گه‌وره‌تره <
گه‌وره‌تر و یه‌كسان =<
بچووكتر و یه‌كسان =>
نا یه‌كسانه =!
بێگومان ده‌كرێت چه‌ندین مه‌رج له ڕسته‌ی ئه‌گه‌ر دا بنوسرێت، له‌ڕێگه‌ی ئامرازه لێكبهستهكانی وه‌ك (یان ||) و (وه &&).
نمونه :
وه‌ك له نمونهكهدا ده‌رده‌كه‌وێت، دوو مه‌رج پێكه‌وه به‌ستراوه بهئامرازی "وه".لێره‌دا تاكو ڕسته‌ی ئه‌وا به‌دی بهێنرێت ده‌بێت دوو مه‌رجه‌كه دروست بن.
تاكو بتوانین له ڕسته‌ی "ئه‌وا" دا چه‌ند ڕسته‌یه‌ك به‌جێبهێنین، پێویسته ڕسته‌كان بخه‌ینه نێو دوو نیوه كه‌وانه‌ی { ، } وه‌ك له‌م نمونه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت :
به‌هه‌مان شێوه بۆ به‌شی ئه‌گه‌رنا
else . شایه‌نی باسه ده‌كرێت چه‌ندین جار
if, else له ناو یه‌كدا بهكارببرێت، ئه‌مه‌ش له‌م نه‌خشه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه :
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش شێوازی بانگ كردن و جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی Examine تێدا ئاشكرا كراوه :
#include <stdio.h>
#include <conio.h>
char* Examine(char c)
{
if(c >= '0' && c <='9')
return "digit";
else if(c >= 'a' && c <='z')
return "small letter";
else if(c >= 'A' && c <='Z')
return "caps letter";
else
return "another symbols";
}
void main()
{
char c;
c = getchar();
printf("You entered a %s
",Examine(c)) ;
}
|