www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١١/١
پاراستنی كۆمپیۆته‌ر (به‌شی 4)

سه‌رنجڕاكێش بۆ هه‌كره‌كان

ئه‌گه‌ر مرۆڤ تاونه‌تاو پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌پچڕێنێ شتێكی بۆ دروست ده‌بێ كه وه‌كوو ip-adress ێكی نه‌گۆڕه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاسانتر ده‌توانرێ كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر باندی به‌ریندا بدۆزرێته‌وه. ئه‌مه زۆر سه‌رنجڕاكێشه بۆ هه‌كره‌كان.

له‌ڕێی سكان‌كردنی پوورته‌كان، زانیاریی وا سه‌باره‌ت به كۆمپیۆته‌رێك كۆ ده‌كه‌نه‌وه كه له هه‌لێكی دواتردا ده‌توانن كۆمپیۆته‌ره‌كه به‌كار بێنن بۆ وێنه بۆ تێكدانی سێرڤیس و وێبسێرڤه‌ره جۆربه‌جۆره‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنت.
كۆمه‌ڵێك شێوه‌ی تێكدان هه‌یه، وه‌كوو Denial of service-attacker یان په‌لاماری بارقورس‌كردن.
په‌لامارێك هه‌یه به‌ناوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی Dos كه ده‌چێت و به كۆمه‌ڵێ زۆر پرسیار هه‌ڵمه‌ت ده‌باته سه‌ر وێبسه‌رڤه‌رێك و ئه‌ویش فریا ناكه‌وێ ئه‌و هه‌موو ئه‌ركه جێبه‌جێ بكا و خۆی ده‌داته ده‌سته‌وه و به‌و جۆره تێك ده‌چێ.
به یارمه‌تیی ته‌رواده‌ی كۆنترۆڵكراو له‌ڕێی دووره‌وه، هه‌كه‌رێك ده‌توانێ حوكم بكا به‌سه‌ر سه‌دان "كۆمپیۆته‌ری كۆیله" و ناچاریان بكا كه داخوازیی هه‌ڵه بنێرن به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه‌ی كه ئه‌مان ده‌یانه‌وێ و تێكی بده‌ن. هه‌رچی حوكمی زیاتر بكه‌ن به‌سه‌ر "كۆمپیۆته‌ری ڕفێنراو" باشتره بۆیان.

به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كانی Dos ته‌نها یه‌كێك له كۆمه‌ڵه مه‌ترسییه‌كانه. كۆمپیۆته‌رێكی هه‌کكراو ده‌توانرێ به‌كار ببرێ بۆ داپۆشینی پێناسه‌ی هه‌كره‌كه و وه‌كوو خزمه‌تكارێك به‌كار ببرێ بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنده‌ستی هه‌كره‌كه.
زۆر گرنگه كه نه‌هێڵی نه‌ناسه‌كان كۆمپیۆته‌ره‌که‌ت وه‌كوو یه‌كه‌یه‌ك بۆ خه‌زنكردن به‌كار به‌رن. كۆمپیۆته‌رێكی به‌رتیل پێدراو ده‌توانرێ به‌كار ببرێ بۆ خه‌زنكردنی فایلی نایاسایی و قه‌ده‌غه له فۆلده‌رێكی شاراوه‌دا. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر پۆڕنۆگرافیی منداڵان له كۆمپیۆته‌رێكدا بشاردرێته‌وه تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌باری یاساییدا.

(درێژه‌ی هه‌یه)

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=226
www.zkurd.org