www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/٦/٧

تۆڕی موبایل چۆن ته‌له‌فۆنه‌کان ده‌دۆزێته‌وه؟

بنکه‌کانی تۆڕی موبایل پێکه‌وه پێوه‌ندییان هه‌یه و ده‌توانن ته‌له‌فۆنێکی موبایل بده‌ن به بنکه‌یه‌کی تر کاتێ مرۆڤ ده‌جووڵێته‌وه. کاتێک ته‌له‌فۆنێک هه‌ڵده‌بێ کۆمه‌ڵێ هێما بڵاو ده‌کاته‌وه، ئه‌و هێمایانه ده‌یناسێنێ به‌و بنکه/بنکه‌یانه‌ی که هێماکان ده‌قۆزنه‌وه. ئه‌و بنکه‌یه‌ی که باشترین پێوندیی هه‌یه (زۆر جار نێزیکترینه) بۆی هه‌یه ئا له‌و ساته‌دا هه‌ڵسووڕێنه‌ری ته‌له‌فۆنه‌که بێ. زانیاری سه‌باره‌ت به‌و ته‌له‌فۆنه له لایه‌ن په‌یوه‌ستگه‌کانی تۆڕی موبایله‌که‌وه یادداشت ده‌کرێ. لێدوانی ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌و ژماره‌یه ده‌توانرێ دوایی له ڕێی بنکه‌ی دروسته‌وه بنێردرێ.

ئه‌گه‌ر مرۆڤ بۆ وێنه به ترۆمبیل ڕێ بکا، کاتێ له بنکه‌که دوور ده‌بێته‌وه خێرا پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌و بنکه‌یه کز ده‌بێ. کاتێ هێماکان کزتر ببن ئه‌و کاته بنکه‌کان هێمای تایبه‌تی ده‌نێرن بۆ دراوسێکانی خۆیان، نزیکترین بنکه که له هه‌موو به‌هێزتر هێماکان له ته‌له‌فۆنه‌که وه‌رده‌گرێ کاروباره‌کان ده‌گرێته ئه‌ستۆ. بنکه‌ پێشووه‌که ته‌له‌فۆنه‌که ده‌سپێرێته بنکه نوێیه‌که. ئه‌م کاره ته‌نانه‌ت له‌ درێژاییی پێکه‌وه‌دوانی ته‌له‌فۆنیشدا ده‌توانێ ڕوو بدات.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=240
www.zkurd.org