 |
ئه‌م وتاره تایبه‌ته به زانستپه‌روه‌رانی كورد |
له لایه‌ن aras ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٢/١٦ |
ئه‌مڕۆ فێرده‌بین كه چۆن له ڤیسواڵ ستۆدیۆی مایكرۆسۆفتدا(Microsoft Visual C++ 6.0 و Microsoft Visual .Net) داوانامهیهك دروست بكه‌ین به‌بێ نووسینی هیچ كۆدێك، ته‌نها به هاوكاریی یارمهتییدهرهكه.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ده‌ستبه‌كار كردنی به‌رنامه‌كه‌یه. بۆ ئه‌م وانه‌یه Microsoft Visual C++ 6.0 به‌كارهێنراوه هه‌ڵبه‌ته له Microsoft Visual .Net یشدا به‌هه‌مان شێوه‌یه، ته‌نها گۆڕانكاری له په‌نجه‌ره‌كه و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌یه.
پاش كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه، له لیسته‌ی سه‌ره‌كیدا file كلیك بكه، پاشان new هه‌ڵبژێره

پاشان دیالۆگێك ده‌رده‌كه‌وێت، تیایدا جۆری داوانامه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و ناوێكی لێده‌نێین.

پاشان یارمه‌تیده‌ری دروستكه‌ری پرۆژه‌كه، له هه‌نگاوێكدا داوای تایبه‌تمه‌ندێتی دوانامهكه ده‌كات.

به دوگمه‌ی كۆتایی finish ، كۆتایی به یاریدهدهرهدێنین و ڕاپۆڕتی داوانامهكه ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه، پرۆژه‌كه له چی پێكهاتووه و لهكویا هه‌ڵگیراوه..
ئینجا دێینه سه‌ر كۆدی به‌رنامه‌كه و ده‌بینین به‌رنامه‌یه‌كی بچوك ئاماده‌كراوه

ئێستا له‌ڕێی دوو دوگمه‌ی وه‌رگێڕان و جێبه‌جێ كردنه‌وه، پرۆژه‌كه وه‌رده‌گێڕین كه دوانامه‌ی test.exe لێ‌دروست ده‌بێت، و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین

له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه ئه‌م ئه‌نجامه ده‌بینین

به‌م شێوه‌یه توانیمان داوانامهیهك دروست بكه‌ین به‌بێ خۆماندو كردن، به نووسینی هیچ كۆدێك.
|
به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته: http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=332
|