ڕاهێنانی یه‌كه‌م
ئه‌مڕۆ فێرده‌بین كه چۆن له ڤیسواڵ ستۆدیۆی مایكرۆسۆفتدا(Microsoft Visual C++ 6.0 ) داوانامهیهك دروست بكه‌ین به هاوكاریی یارمهتییدهرهكه، پاشان له كوێوه ده‌ست به نووسینی جكۆدی به‌رنامه‌كه بكه‌ین.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ده‌ستبه‌كار كردنی به‌رنامه‌كه‌یه. بۆ ئه‌م وانه‌یه Microsoft Visual C++ 6.0 به‌كارهێنراوه .
پاش كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه، له لیسته‌ی سه‌ره‌كیدا file كلیك بكه، پاشان new هه‌ڵبژێره
پاشان دیالۆگێك ده‌رده‌كه‌وێت، تیایدا جۆری داوانامه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و ناوێكی لێده‌نێین. به دوگمه‌ی OK كۆتایی به‌م دیالۆگه ده‌هێنین.
پاشان یارمه‌تیده‌ری دروستكه‌ری پرۆژه‌كه، له هه‌نگاوێكدا داوای تایبه‌تمه‌ندێتی دوانامهكه ده‌كات. وه‌ك له وێنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هه‌ڵبژاردنی داوانامه‌یه‌كی ساده ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین.
به دوگمه‌ی كۆتایی finish ، كۆتایی به یاریدهدهرهدێنین و ڕاپۆڕتی داوانامهكه ده‌رده‌كه‌وێت كه بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه، پرۆژه‌كه له چی پێكهاتووه و لهكویا هه‌ڵگیراوه..
ئێستا گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین، پرۆژه‌كه دروست بووه، په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌كه وه‌ك له ڕاپۆڕتی داوانامهكهوه زانیمان test.cpp ــیه. كه نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی main تێدا ڕوونكراوه‌ته‌وه.
پرۆژه‌كه كۆدی هیچ تیا نه‌نووسراوه، وه‌ك له وێنه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینین، نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی ته‌نها یه‌ك ڕێنوێنی تێدایه كه، ئه‌ویش return ــه و، وه‌ڵامی ئاكامی نهخشهكهیه.
پێش ئه‌وه‌ی ده‌س به كۆد نووسین بكه‌ین، له‌ڕێی دوگمه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه، پرۆژه‌كه وه‌رده‌گێڕین كه داوانامه‌ی test.exe لێ‌دروست ده‌بێت.
گه‌ر دوگمه‌ی ده‌رچووه‌كان كرته‌ی له‌سه‌ر كرا بێت، له دامێنی په‌نجه‌ره‌كه‌دا، دیمه‌نێكی وه‌ك لای خواره‌وه به‌دی ده‌كه‌ین:
به‌رنامه‌كه بێ هه‌ڵه‌یه و، هیچ ئاگادار كردنهوهیهكیش نییه، واته داوانامهكه سه‌ركه‌وتوانه دروست بووه، گه‌رچی هیچ كۆدی تیا نه نووسراوه ، به‌ڵام شایانی جێ به‌جێ كردنه، كرته له دوگمه‌ی جێبه‌جێ كردن بكه. ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ده‌بینین :
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ئاكامی پرۆژه‌كه‌یه. پرۆژه‌یه‌كی ساده و له جۆری كۆنسۆڵ، به بیرتان دێنمه‌وه كه هێشتا هیچ كۆدێكمان نه نووسیوه.
ئێستا با ڕاهێنانێك بكه‌ین و كۆدێكی ساده بنووسین، ئه‌ویش به‌دانانی مه‌به‌ستێك بۆ به‌رنامه‌كه:
به‌رنامه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به خوێندنه‌وه‌ی دوو ژماره‌ی ته‌واو، نیشاندانی ژماره گه‌وره‌كه.
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره، پێویستیمان به دوو گۆڕدراوی جۆری ژماره‌ی ته‌واو ده‌بێت :
int n1, n2 ;
دوو ژماره‌كه ده‌خوێنمه‌وه :
cin >> n1;
cin >> n2 ;
بێ گومان تاكو بتوانین cin به‌كار بهێنین ده‌بێت، ڕوونكردنه‌وه بده‌ین :
#include <iostream.h>
پاش خوێندنه‌وه‌ی ژماره‌كان، به‌راوردێك ده‌كه‌ین له نێوانیان و ژماره گه‌وره‌كه به هۆی cout نیشان ده‌ده‌ین، به‌رنامه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت :
#include <iostream.h>
int main(int argc, char* argv[])
{
int n1, n2 ;
cin >> n1 ;
cin >> n2 ;
if(n1 > n2)
cout << "jimare gewreke: " << n1 << endl;
else
cout << "jimare gewreke: " << n2 << endl;
return 0;
}
پاش نوسینی به‌رنامه‌كه، وه‌ریده‌گێڕین و جێ به‌جێی ده‌كه‌ین. به‌رنامه‌كه چاوه‌ڕوانی دوو نرخ ده‌كات یه‌ك به دوای یه‌ك ده‌یده‌ینێ. چه‌ند جارێك به‌رنامه‌كه جێ به‌جێ بكه تاكو له كاری cin و cout ته‌واو تێده‌گه‌یت.
ڕاهێنان :
١. هه‌وڵ بده
#include <iostream.h>
لا بده و دیسان جێ به‌جێی بكه، بزانه چ جۆره هه‌ڵه‌یه‌ك نیشان ده‌درێت له لایه‌ن وهرگێڕهكهوه.
٢. چۆنێتی به‌راورد كردنه‌كه بگۆڕه.
٣. بڕگه‌كانی cout بگۆڕه تاكو شتێكی تر بنوسێت.
ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه
|