زاراوه‌سازیی كوردی (٧)
ڕێبازی لێكدان
ڕێبازه‌كانی ڕۆنانی زاراوه‌ی زانستیی كوردی
-
ڕێبازی ئاوه‌ڵواتا (المجاز).
-
ڕێبازی وه‌رگرتن یان كورداندن (الاستعارة).
-
ڕێبازی وه‌رگێڕان (الترجمة).
-
ڕێبازی داتاشین (النحت) و بێژه یه‌كه‌مییه‌كان.
-
ڕێبازی داڕشتن (الاشتقاق).
-
ڕێبازی لێكدان (التركیب).
-
ڕێبازی پێوانه (القیاس).
له‌م ڕێبازه‌دا، دوو
وشه یان زیاتر كه هه‌ر كامه‌یان به جیا واتایه‌كی تایبه‌تییان هه‌یه پێكه‌وه
لێك ده‌درێن و وشه‌یه‌كی نوێتر پێك دێنن كه واتایه‌كی نوێی هه‌یه، بۆ نموونه:
ڕه‌ش + ماڵ
= ڕه‌شماڵ.
سه‌رنج:
ئه‌م وشه نوێیه كه پێك دێت ده‌بێ پێكه‌وه بنووسرێ و نابێ
لێك جیا بكرێته‌وه، واته له‌و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نابێ بنووسین: ڕه‌ش ماڵ،
به‌ڵكوو ده‌نووسین ڕه‌شماڵ.
1. دوو ناوی ساده؛ وه‌كوو:
پێده‌شت،
ته‌خته‌كلیل،
وێبخشۆك.
2. دوو ناوی ساده، به یارمه‌تیی یه‌كێك له‌م ئامرازانه:
ئامرازی (ه):
مانگه‌شه‌و، گوڵه‌گه‌نم،
ئاگره‌دیوار.
ئامرازی (و):
هێلكه‌وڕۆن، ده‌موچاو،
ده‌وروبه‌ر.
ئامرازی (به):
ده‌ربه‌ده‌ر، نیشتمانبهدهر،
جێبه‌جێ.
3. ناوێكی ساده و ئاوه‌ڵناوێك، به یارمه‌تیی ئامرازی
په‌یوه‌ندی (ه)؛ وه‌كوو:
سه‌گه‌ناز، كهرهدێز، ورچه‌سپی.
4. ئاوه‌ڵناو و ناوێك؛ وه‌كوو:
ڕه‌وانبێژ، شه‌وكوێر، ڕه‌شمار.
5. ئاوه‌ڵناو و ناوێكی ساده، به یارمه‌تیی یه‌كێك له‌م ئامرازانه:
ئامرازی (ه):
ڕه‌شه‌وڵاخ، سووره‌چنار،
وشكهشیرینی.
ئامرازی (و):
ڕه‌شوڕووت، مڕومۆچ، ئاڵوگۆڕ.
6. ناوێكی ساده و ڕه‌گی كردار؛ وه‌كوو:
خوێنبه‌ر، پیاوكوژ،
وێبگه‌ڕ.
7. ناوێكی ساده و ڕه‌گی كردار به یارمه‌تیی ئامرازی (و)؛
وه‌كوو:
ده‌ستوبرد، دهستومۆچ.
8. ئاوه‌ڵناو و ڕه‌گی كردار به یارمه‌تیی ئامرازی (ه)؛
وه‌كوو:
دێرینه‌ناس، كۆنه‌فرۆش، شوێنه‌وارناس.
9. دوو ڕه‌گی كردار به یارمه‌تیی ئامرازی (و)؛ وه‌كوو:
مشت‌ومڕ، مڵچوهووڕ، گفتوگۆ.
10. ئاوهڵكردارێك و ناوێكی ساده؛ وه‌كوو:
به‌ربانگ، به‌رماڵ، پێشنیاز.
11. ناوێكی ساده، یان ئاوه‌ڵناوێك و وشه‌یه‌كی بێ‌واتا، به
یارمه‌تیی ئامرازی (و)؛ وه‌كوو:
گورجوگۆڵ، گژوگیا، پڕوپووچ.
12. دووباره‌كردنه‌وه‌ی ناوێك به یارمه‌تیی ئامرازی (ه)؛
وه‌كوو:
لرفه‌لرف، گڤه‌گڤ، خشه‌خش.
13. دووپاتكردنه‌وه‌ی ناوێك بێ یارمه‌تیی ئامراز؛ وه‌كوو:
كون‌كون، پڵپڵ، گرنجگرنج.
14. ناوێك و فۆنێمی (ی)؛ وه‌كوو:
زمانه‌وانی، ئاژهڵهوانی، ئاسمانه‌وانی.
15. دوو ناوی ساده و فۆنێمی (ی)؛ وه‌كوو:
گه‌چكاری، هاوكاری، گه‌لكاری.
درێژه‌ی هه‌یه
------------
هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌م بابه‌ته:
1
- 2
-
3
- 4
- 5
- 6
- 7
-
8
-
-------------
|