وه‌ك ده‌زانرێ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كێشه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر له كۆمپانیا جیاجیاكانی كۆمپیوته‌ر و ده‌زگا به‌رهه‌م هێنهكانی پرۆگرام داڕشتن هه‌بووه و هه‌یه، له هه‌موویان ناودارتر له‌و كێشانه كێشهیهتی له‌گه‌ڵ "سه‌ن مایكرۆسیسته‌مز" Sun Microsystems.
سه‌ن مایكرۆسیسته‌مز له‌دادگادا مایكرۆسۆفت به‌وه تاوانبار ده‌كات كه بازاڕگیریی و خۆسه‌پاندن ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی.. ئه‌شێ بڵێین یه‌كێ له‌و بهربهرهكانیانه كه له‌نێوانیاندا هه‌یه كێشه‌ی زمانی بهرنامهكردنی جافا Java كه له به‌رهه‌مه‌كانی "سه‌ن"ه وه دۆت نێت Net. كه مایكرۆسۆفت داهێنه‌رێتی، ئه‌مه‌ش خاڵی گرنگی كێشه‌ی ئێستایانه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌ك ده‌زانرێ كه مایكرۆسۆفت له ویندۆزی XP دا جافای جیا كردۆته‌وه..
یه‌كێ له قسه‌كه‌رانی "سه‌ن" له دادگا كرده‌وه‌كانی مایكرۆسۆفتی به داگیركه‌ر و به‌زۆر سه‌پاندنی به‌رهه‌مه‌كانی له قه‌ڵه‌م دا له‌ڕێگه‌ی ویندۆز و نمایشكه‌ری ئێكسپلۆرهرهوه Internet Exploror، تاكوو بازاڕ بۆ دۆت نێت خۆش بكات و كاری جافا لاواز بكات..
شایانی باس كردنه كه سه‌رژمێرییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه سه‌ن قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كا، چونكه جافا بێگوێدانه سیسته‌می كارپێكه‌ر كاره‌كه‌ی ئه‌نجام ئه‌دات، وه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كۆمپانیای گارتنه‌ر Gartner دا هاتووه كه %80ی كۆمپانیاكان پشت به جافا ده‌به‌ستن، ئه‌ویش له‌به‌ر توانا و چوستی جافا له ئه‌نجامدانی كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
چاودێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كێشه‌ی "دۆت نێت" ته‌نها په‌یوه‌سته به ویندۆزه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌توانرێ به‌جیا دابمه‌زرێنرێت له‌گه‌ڵیدا، سیستهمهكارپێكهرهكانی تر به‌دوورن له‌مه وه‌ك وتمان جافا په‌ی به جۆری سیسته‌می كارپێكه‌ر نابات.
هاوكات مایكرۆسۆفت خه‌ریكی دروست كردنی چه‌ندین ئامڕازی یاریده‌ده‌ری "دۆت نێت" و بازاڕخۆشكردنێتی تاكوو به‌كارهێنه‌رانی زیاد بكات و په‌ره بسه‌نێت.
ماوه‌ته‌وه بڵێین؛ گوزه‌رانی ئه‌م دوو سیسته‌مه پێكه‌وه ئاسانه و كارێكی قورس نیه، هه‌ر وه‌ك باسكرا ئه‌توانرێت زیادكردنی جافا بۆ ویندۆز به‌جیا ئه نجام بدرێت، پاشان هه‌ر سیسته‌مه و بواری كار و توانایان ڕه‌خساوه بۆ بارێكی دیاریكراو، ئه‌گه‌ر چی "سه‌ن" له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا نییه و داوا ده‌كات له‌ڕێی دادگاوه مایكرۆسۆفت ناچار بكرێ جافا بخاته سیسته‌می ویندۆزی ئێكس پی..
|