ڕه
ده‌رباره‌ی (ڕه‌بــــۆ)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ:
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبووی (ڕه‌بۆ)ن و بێ ئاگان لێی..
به‌پێی ئه‌و
توێژینه‌وه‌یه‌ی له ڕۆژی ڕه‌بۆ دا (6May)، له وڵاتی
سوێد كرا، (هه‌ناسه‌تووندی، كۆكین و ئالێرژی''حه‌ساسێت'')
له نیشانه‌كانی ڕه‌بۆن.
ئه‌مڕۆ ڕه‌بۆ له
نه‌خۆشییه باو و بڵاوه‌كان ده‌ژمێردرێت، ڕێژه‌ی تووشبووان دووقاتی 10 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ره.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه
له‌گه‌ڵ زیاتر له هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 15 ساڵ و به‌ره‌وژوور كرا، ده‌ركه‌وت
ژماره‌یه‌كی زۆریان ته‌نیا ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به نیشانه‌ی تووشبوون به ڕه‌بۆ
ده‌زانن، بۆیه پشتگوێخستنی حاڵه‌ته‌كه به‌هۆی كه‌می زانیارییه‌وه، له‌لایه‌ن
تووشبووه‌كانه‌وه، به هۆكارێكی گه‌وره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی داده‌نرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش لێكۆڵهڕ و
پزیشیكی پسپۆرPeter Montnémery
وتی: زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی دێن بۆ پشكنین، ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ماندووێتی، كۆكه
و هه‌ڵامه‌ت دێن، پاشان ده‌رده‌كه‌وێت كه تووشبووی ڕه‌بۆن.
ئامۆژگاری
Dr. Peter Montnémery
ئه‌وه‌بوو كه زۆر گرنگه له‌كاتی خۆیدا به‌ر له
ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌ردانی پزیشك بكرێ و ده‌رمانی چاره‌سه‌ر وه‌ربگیرێ..
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه وه‌ك بۆچوونی زۆر كه‌س، تووشبووه‌كان نه‌توانن ژیانێكی
ئاسایی بژین، نه‌خێر ئه‌مڕۆ به مامه‌ڵه‌كردنی ڕاست له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه، تووشبوو
ده‌توانێت ژیانێكی چالاك و ئاسایی به‌سه‌ربه‌رێت.
نیشانه‌كانی ڕه‌بۆ:-
سه‌رچاوه/ http://www.aftonbladet.se/ettor/webb/1329_normal.html
ڕۆژان
|