www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٩/٤

هه‌موومان ده‌زانین که‌ پرۆگرامی فۆتۆشۆپ زۆر شتی هه‌یه‌ که‌ ده‌توانین پاش دامه‌زراندنی پرۆگرامه‌که‌، بیانخه‌ینه‌ سه‌ر فۆتۆشۆپ و پاسان سوودیان لێ ببینین.
یه‌کێک له‌و شتانه‌ شیوه‌کانی نێو فۆتۆشۆپ، که‌ زۆر جارێک سوودی چاکیان هه‌یه‌ و زۆر کار ئاسانکاریت بۆ ده‌که‌ن.
له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی دروستکردنی نموونه‌یه‌کی ئه‌و شێوانه‌ شیده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ده‌توانین له‌ لیسته‌ی شێوه‌کانی فۆتۆشۆپ دا داینیێن و به‌ یه‌ک کرته‌ سوودی لێ ببینین.
پێش هه‌موو شتێک فۆتۆشۆپ بکه‌وه‌، پاسان شێوه‌یه‌ک دروست بکه‌، بۆ نموونه‌ من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م دروست کردوه‌.


ئامرازی دیاریکردن هه‌ڵبژێره‌.


کرته‌یه‌ک بکه‌ سه‌ر شوێنێکی شێوه‌که‌ و دڵنیابه‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ دیاری بکه‌ی که‌ ده‌ته‌وێ له‌شێوه‌که‌دا بن.


وه‌ک له‌ وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌ ڕوونه‌، پاش دیاریکردن، بڕۆ بۆ تابڵۆی چینه‌کان و پاشان کرته‌ بکه‌ سه‌ر Paths و Make Work Path، له‌ نێو ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی که‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ بنووسه‌ 5. پاشان OK.
بۆ دانانی ئه‌و شیوه‌یه‌ له‌ لیسته‌ی شێوه‌کانی نێو فۆتۆشۆپ، بڕۆ بۆ لیسته‌ی Edit و پاسان Define Custom Shape کرته‌ بکه‌.


ناوێکی بۆ بنووسه‌ و پاشان OK.


ئێستا ده‌توانی چاوێک بکه‌ی له‌ لیسته‌ی شێوه‌کان و ده‌بێ شێوه‌که‌ی که‌ خۆت دروستت کرد له‌وێدا بیبینی.


به‌و شێوه‌یه‌ شێوه‌که‌ ئاماده‌یه‌ و هه‌رکاتێک بته‌وێ ده‌توانی به‌ یه‌ک کرته‌ سوودی لێ وه‌رگری.
کۆتایی.
ئاسۆ . ن

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=455
www.zkurd.org