 |
ئه‌م وتاره تایبه‌ته به زانستپه‌روه‌رانی كورد |
له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/١٢/١٢ |
ڤایرۆسی كۆمپیۆته‌ر
پێشه‌كی
له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی هه‌شتاوه باس له " ڤایرۆسی كۆمپیۆته‌ر" ده‌كرێ، ئه‌وه‌ش ده‌زانین ئێتر له‌و كاته‌وه
ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نیا مرۆڤ نییه به تووشبوونی ڤایرۆس نه‌خۆش ده‌كه‌وێ، به‌ڵكوو كۆمپیۆتهرهكانیش
ده‌توانن تووشی ڤایرۆس ببن.
ئاخۆ ئه‌م ڤایرۆسی كۆمپیۆته‌رانه چین؟ له وڵامدا ده‌توانین بڵێین كه ئه‌م ڤایرۆسی كۆمپیۆتهرانهش دابه‌ش
ده‌كرێن به سه‌ر چه‌ند جۆره كرمێك كه ده‌توانن خۆیان كۆپی بكه‌ن. بێجگه له‌م كرمانه‌ش، ڤایرۆسی واش
هه‌یه كه كاری دیكه ده‌كه‌ن، بۆ وێنه ده‌توانن خۆیان له شێوه‌ی په‌یام و گاڵته‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا له سه‌ر
شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ده‌رخه‌ن، یان پرۆگرامه‌كانی كۆمپیۆته‌ر به‌ته‌واوی تێك دهن یان كۆد و ژماره
حیسابی بانكیی كه‌سێك بدزن بۆ كه‌سێكی تر.
شێوه‌ی كاریان
شێوه‌ی كاری ئه‌م ڤایرۆسانه به‌و جۆره‌یه كه خۆیان له نێو پرۆگرامێكدا حه‌شار بده‌ن و كاتێك ئه‌و پرۆگرامه
ده‌كه‌وێته كار، ئه‌وا كۆدی ڤایرۆسه‌كه‌ش چالاك ده‌بێ، واته وه‌گه‌ڕ ده‌كه‌وێ. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه له نێو
پرۆگرامێكی گه‌مه‌دا خۆی حه‌شار دابێ، ئه‌وا كاتێك كایه به‌و گه‌مه‌یه ده‌كه‌ین، كۆدی ڤایرۆسه‌كه‌ش ده‌ست ده‌كا
به بڵاوبوونه‌وه به پرۆگرامه‌كانی دیكه‌دا و كۆپییه‌كی خۆی له ناو كۆمپیۆتهرهكدا ده‌شارێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له
داهاتوودا ئه‌ویش چالاك ببێ، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر دیسكێتێك بخه‌ینه نێو كومپیۆتهرهكه، ئه‌وا كۆده‌كه‌ی دیكه‌ش
چالاك ده‌بێ و دیسكێتهكه تووش ده‌كا.
هێندێك له ڤایرۆسه‌كان له به‌شی "بووت" دا، واته به‌شی سه‌ره‌تاییی دیسكه‌كاندا (ئه‌و كاته‌ی
دیسكه‌كه خه‌ریكه بكرێته‌وه)، خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و بێگومان ئه‌مه‌ش كارامه‌ترین شێوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسه‌كانه.
ئه‌گه‌ر بۆ وێنه كۆمپیۆته‌رێك به دیسكێكی تووشبوو دابگیرسێنین، ئه‌وا كۆمپیوته‌ره‌كه تووش ده‌بێ و پاشانیش
ئه‌و دیسكانه‌ی كه له‌و كۆمپیۆتهرهدا به‌كار دێن، بێگومان هه‌موویان تووشی ڤایرۆس ده‌بن. به‌ڵام به هۆی
پرۆگرامی دژه‌ڤایرۆسی مۆدێرنه‌وه زۆر به ئاسانی ده‌توانین ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه بدۆزینه‌وه و له نێویان
به‌رین.
به‌ڵام ئه‌وجۆره ڤایرۆسانه‌ی كه له پرۆگرامێكه‌وه ده‌ڕۆنه نێو پرۆگرامێكی دیكه‌وه دۆزینه‌وه‌یان زۆر ئاسان
نییه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژیشدا له زیادبووندان.
دیاره دژایه‌تی و شه‌ڕێكی ناهه‌موار له نێوان ڤایرۆس و دژهڤایرۆسهكاندا له‌گۆڕێدایه.
ئه‌گه‌ر ڤایرۆسێك به هۆی دژهڤایرۆسێكهوه بدۆزرێته‌وه، ئه‌وا زۆر زه‌حمه‌ته كه ئه‌و جۆره ڤایرۆسه بتوانێ
له‌وه زیاتر بژی. به‌ڵام ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه به هۆی دژه‌ڤایرۆسه‌وه نادۆزرێنه‌وه، زۆر به ئاسانی خۆیان
كۆپی ده‌كه‌ن و په‌ره ده‌ستێنن، دیاره هه‌رچه‌نده ژماره‌ی كۆپیكراوی ڤایرۆسه‌كه‌ش زیاد بكا، ئه‌وه‌نده‌ش
له نێو چوونی زه‌حمه‌تتره.
ڤایرۆسه‌كانیش وه‌ك ڤایرۆسه بیولۆژیكییهكانی له‌شی خۆمان هه‌ر دێن و خۆیان له‌گه‌ڵ شوێنه نوێكاندا
زیاتر ده‌گونجێنن، یان له‌سه‌ر بنه‌مای ڤایرۆسێكی كۆن دروست ده‌كرێنه‌وه و یان كهسانیشارهزا سازیان
ده‌كه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ره‌نگه باش نه‌بێ هێنده له‌و ڤایرۆسانه بترسین، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه
زیاتر له چوار میلیارد ساڵه ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه و به‌شی پارێزگاریی له‌شیش هه‌ر دێت و زیاتر
و زیاتر خۆی له‌گه‌ڵ ژیانی نوێ ده‌گونجێنێ و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كان ده‌كا، دیاره ڕه‌نگه له
به‌ر هێندێك نه‌خۆشی جار و باره‌ش بكه‌وینه گیانه‌ڵا، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌ر به‌شی پارێزگاریی له‌ش
سه‌ركه‌توو ده‌بێ.
چه‌ند كێشه‌یه‌كی تری وه‌ك ڤایرۆس
بێجگه له‌مانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كرد، چه‌ند شتی دیكه‌ش پێویسته شی بكرێته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
"Spyware" سپای وایر چیه؟
به زمانێكی زۆر ساكار ده‌توانم بڵێم كه "Spyware" پرۆگرامگه‌لێكن به شێوه‌ی تاك و سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر
كومپیۆتهرهكان گرێ ده‌خۆن. واته خۆیان گرێ ده‌ده‌ن به نێوه‌ڕۆكی كومپیۆتهرهكانهوه و ده‌ست
ده‌كه‌ن به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئێوه له نێو كومپیۆتهرهكهتاندا ڕاتان گرتووه.
ئه‌م زانیاریانه‌ش ده‌توانن ئه‌و ئیمێڵانه بن كه ئێوه پێوه‌ندیتان پێیانه‌وه هه‌یه و یان لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و
ماڵپه‌ڕانه‌ی كه ئێوه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و كۆد و ناوه نه‌هێنیانه‌ی كه ئێوه هه‌تانه.
"Ad-Aware" ئاد وایر چییه؟
ئادوێرهكانیش پرۆگرامگه‌لێكن كه پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سیستمی كومپیۆتهرهكهتان خۆیان دامه‌زراند،
ئێتر به ته‌واوی بێزارتان ده‌كه‌ن! سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانیان له "سپای وێر" كه‌متره، به‌ڵام له
به‌ر ئه‌وه هێنده دێن و ده‌ڕۆن و هه‌راسانتان ده‌كه‌ن، ڕه‌نگه مرۆڤ پێی خۆش بێ سیسته‌مه‌كه‌ی تووشی
"سپای وێر" ببێ، به‌ڵام تووشی "ئادوێر" نه‌بێ!
ئه‌ركی ئادوێرهكان ئه‌وه‌یه كه خۆیان به ئینته‌رنێته‌وه گرێ بده‌ن و بانگه‌شه‌ی نه‌خوازراوی
ئینتهرنێتیتان بۆ بێنن. ئه‌ویش چ چه‌شنه بانگه‌شه‌یه‌ك! ئه‌م جۆره پرۆگرامانه به‌شێكی زۆر له
بهرینباندهكهی ئێوه به خۆیانه‌وه ته‌رخان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه زۆر له خێراییی هێزی ئینتهرنێتهكهتان
كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
"Trojan" تروجان چین؟
بێگومان ناوی ئه‌مه‌شتان بیستووه. " Trojan" تروجانهكان به‌رنامه‌ی وان كه به هۆی "هاكه‌ر" وه و ساز
ده‌كرێن و بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌نێردرێن. به كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕگانه‌ش له سیسته‌می وه‌رگره‌كه‌دا،
په‌ڕگه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێ، به جۆرێك كه خاوه‌نی " Trojan"ه‌كان ده‌توانن له ڕێگای
كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ی خۆیانه‌وه بچنه نێو كۆمپیۆته‌ری ئه‌و كه‌سه و كونترۆڵی هه‌موو شتێك به ده‌سته‌وه بگرن.
ئه‌م جۆره تووشبوونانه زۆرتر له ڕێگای ئینته‌رنێت و له پاشكۆی ئیمێڵهكاندا پێك دێن.
دوا وته
بێگومان ئه‌وانه‌ی كه كۆمپیۆته‌ر به‌كار دێنن و چووكه‌ترین پیوهندییان له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه،
ڕۆژێك له ڕۆژان تووشی ڤایرۆس و كرم و ئه‌سپی سیخوڕ و شتی له‌م بابه‌تانه ده‌بن، من باوه‌ڕم به‌وه نییه
كه كه‌سێك بڵێ من تووش نابم! چونكوو باش پارێزگاری له خۆم ده‌كه‌م! باشتر ئه‌وه‌یه كه خۆمان ئاماده
بكه‌ین بۆ پێشگرییه‌كی باش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر تووش بین.
دیاره بۆ چاره‌سه‌ری و ده‌رمانی ئه‌م كرم و دهردانهش زۆر ڕێگای پاراستن هه‌یه. یه‌كێك له ریگا هه‌ره
باشه‌كان ئه‌وه‌یه كه دژه‌ڤایرۆسێكی باشمان له نێو كۆمپیۆتهرهكهماندا هه‌بێ و به مه‌ودایه‌كی كه‌م به هۆی
خۆیه‌وه نوێی بكه‌ینه‌وه.
دژهڤایرۆسهكانیش جۆریان زۆره و هه‌ر دێت و زیادیش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها جۆری چاك و خراپیشیان هه‌یه.
به‌ڵام هێندێكیان به خۆڕایین و ئه‌وانی تریش به نرخێكی باش ده‌ست ده‌كه‌ون. دیاره هه‌تاكوو
باشتر بێ گرانتریشه.
هه‌روه‌ها بۆ له‌نێوبردنی "Spyware" و "Ad-Aware"، "Trojan" یش پرۆگرامی خۆڕایی و بۆ كڕینیش
ده‌ست ده‌كه‌ون. من ده‌توانم له‌خواره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌ك ناو به‌رم، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه
ئه‌مانه باشترینی جۆری ئه‌م پرۆگرامانه‌ن، به‌ڵكوو ته‌نیا وه‌ك نموونه دیانهێنمهوه بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م
خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌كان ناوی هێندیكیان بزانن.
دژه‌ڤایرۆسه‌كان
بۆ دژه‌ڤایرۆس چه‌ند نموونه‌ی باش و ناسراو هه‌ن كه ئه‌مانه‌ن:
یه‌ك: نۆرتون ئانتی ڤایروس "Symantec Norton AntiVirus 2005" (دیاره ئه‌مه دوایین ده‌رچوو)ه،
به‌ڵام ده‌رچووی "٢٠٠٣" و "٢٠٠٤"یش هه‌ر به‌كه‌ڵكن، به‌ڵام بۆ دانانیان نابێ له سه‌رهێڵدا بی.
دوو: ئه‌م دژه ڤایرۆسه‌ش "EZ Antivirus 2005 v6.3 "زۆر باش و به‌ناوبانگه، دیاره بارستاییه‌كه‌شی
زۆر كه‌مه واته جێگای كه‌م ده‌گرێ.
سێ: دژه‌ڤایرۆسی پاندا "Panda Antivirus Platinum 7.04"ش له‌و دژهڤایرۆسانهیه كه ناوبانگه‌كه‌ی
دنیای داگرتووه.
چوار: "AVG Anti-virus Free edition" دیاره ئه‌مه‌یان به خۆڕایییه، به‌ڵام هه‌تاكوو خۆت له لای
فابریكاتهكهی ناونووس نه‌كه‌ی ناتوانی دایبه‌زێنی. ناونووسهكهش هیچی تێ ناچێ.
پێنج: "Avast 4 Home"دیاره ئه‌مه‌ش به خۆڕاییه، به‌ڵام یه‌كه‌م جار ده‌توانی بۆ ماوه‌ی شه‌ست ڕۆژ
به‌كاری بێنی و پاشان ئه‌گه‌ر پێت خۆش بوو به‌كاری بێنی، ده‌بێ ناوی خۆت له لای پێكهێنه‌ره‌كه‌ی تۆمار
بكه‌ی و بۆ ماوه‌ی چوارده مانگی دیكه به‌كاری بێنی.
- بۆ چاره‌سه‌ری و له‌نێوبردنی "Spyware"ه‌كانیش ده‌توانی " Scan SpyWare v3.2" به‌كار بێنی.
- بۆ چاره‌سه‌ری و ڕزگاربوون له " "Ad Awareه‌كانیش ده‌توانی "Ad-Aware SE Personal" به‌كار
بێنی كه به خۆڕایی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌ست ده‌كه‌وێ، من بۆ خۆم ئه‌مه‌یانم تاقی كرده‌وه و له‌و
بڕوایه‌دام كه یه‌كێك له پرۆگرامه هه‌ره باش و به‌هێزه‌كانه بۆ ده‌رمانی ئه‌م ده‌رده كه ڕۆژانه
خه‌ڵك پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
- بۆ سڕینه‌وه‌ی "Trojan"ه‌كانیش ده‌توانن ئه‌م پرۆگرامه دابنێن: "Trojan Guarder 5.13".
|
پێداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ. |
به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته: http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=468
|